سکۆلارشیپ و سپۆنسەر

زانکۆی ئەمریکی لە عیراق، سلێمانی، دامەزراوەیەکی ناحکومیی قازانجنەویستە، تایبەتە بەخوێندنی باڵا، لەخزمەتی بەرژەوەندیی گشتیدا کاردەکات، لەلایەن هەریەکە لەحکومەتی فیدراڵیی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە متمانەی دراوەتێ. ئەم زانکۆیە، چەندین سکولارشیپ لەسەر بنەمای پێویستی و لێوەشاوەیی ئەکادیمی، بۆ فێرخوازانی بەهرەمەند دەستەبەر دەکات، بەتایبەتی ئەو فێرخوازانەی کە لەڕوی ئەکادیمییەوە لێهاتون و لەئاست کۆمەڵگەکانیاندا هەست بەبەرپرسیارێتی دەکەن. سپۆنسەرشیپ و سکولارشیپەکان، بەکۆمەکی تاکەکەس و رێکخراوەکان دەستەبەر دەکرێن، کە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی خوێندن لەزانکۆکەدا بۆ فێرخوازانی سەر بەچینوتوێژە جیاوازەکان فەراهەم بێت و تێچوەکەی گونجاو بێت. بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی سپۆنسەرشیپ و سکولارشیپەکان پەیوەندیمان پێوە بکەن. 
ئەو سکۆلارشیپانەی لە ئێستادا دەستەبەرکراون

 
 

سکۆلارشیپی فێرخوازی نوێ

سپۆنسەرشیپ

کۆمەککار تێچوی خوێندنی فێرخواز دەگرنە ئەستۆ، کە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی خوێندن لەزانکۆکە تێچوەکەی گونجاوبێت و بۆ فێرخوازانی سەر بەچینوتوێژە جۆراوجۆرەکان فەراهەم بێت.

رێوشوێنەکان:

بەدەستهێنانی سپۆنسەرشیپ

  1. سپۆنسەرشیپەکە کۆمەککارەکە دەیخەمڵێنێت
  2. پەیوەندی لەگەڵ کۆمەککار دەبێتە هۆی مسۆگەریی سپۆنسەرشیپەکە
دڵنییابونەوە لەسپۆنسەرشیپەکە
  • پێویستە سەرەتا دڵنیایی بدرێت لەدەستەبەرکردنی سپۆنسەرشیپەکە لەلایەن کۆمەککارەوە، لەڕێی نامەیەکەوە یان ئیمەیڵێکەوە یاخود نوسراوێکی فەرمییەوە.
  • دەکرێت لەڕێی فۆرمی ناوتۆمارکرنەوە دڵنییای بدرێت لەدەستەبەرکردنی سپۆنسەرشیپەکە، جا بۆ یەک تێرمی خوێندن بێت یان بۆ چەند تێرمێک یاخود تا کۆتایی قۆناغەکانی خوێندنی زانکۆیی.
  • ئەو فێرخوازانەی کە بۆ دوو تێرمی خوێندن یان زیاتر، کۆمەک دەکرێن، دەبێت گرێبەستێکی گشتیی کۆمەککردن ئەنجام بدەن.
  • پێویستە سەرجەم سپۆنسەرشیپە تازەو نوێکراوەکان، تا دەوروبەری کۆتاوادەی سپۆنسەرشیپ "دووەم پێنجشەممەی هەمو تێرمێکی خوێندن" پێشکەش بکرێن.
ستانداردە ئەکادیمیەکان

پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی

  1. شکستی یەکەم لەهەر لیڤڵێکی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمیدا، دەبێتە هۆی هەڵپەساردنی سپۆنسەرشیپ و پارەدانەکە، هەروەها سەپاندنی فاتورەی شکستهێنان بەسەر فێرخوازدا.
  2. شکستی دوەم لەپرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمیدا، دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بەسپۆنسەرشیپەکە.

پرۆگرامی بەکالۆریۆس

  1. ئیکمالبون لەتێرمی یەکەمی خوێندندا "مانەوە لەژێر تاقیکردنەوەی ئەکادیمی"، دەبێتە هۆی هەڵپەساردنی سپۆنسەرشیپەکەو سەپاندنی فاتورەی ئاستی لاوازی خوێندن بەسەر فێرخوازدا.
  2. ئیکمالبون لەتێرمی دوەمی خوێندندا "مانەوە لەژێر تاقیکردنەوەی ئەکادیمی"، دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بەسپۆنسەرشیپەکە.
سوپاسگوزاری لەپای سپۆنسەرشیپ

زانکۆ زۆر سوپاسگوزارە لەپای کۆمەکی دارایی کۆمەککاران بۆ فێرخوازان. لەپێناوی راساندنی بڕوانامەی دەرچون، پێویستە فێرخواز سوپاسنامەی تایبەتی بۆ کۆمەککار بنوسێت و گوزارشت لەسوپاسگوزاریی خۆی بکات بۆی.

قدم الآن