سکولارشیپی توێژینەوەی کۆری (AKS-2023-INC-2230005)

ئەم سکولارشیپە، پرۆگرامی SEED بۆ توێژینەوەی کۆری، کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی کۆماری کۆریا و ئەکادیمیای توێژینەوەی کۆری (AKS-2023-INC-2230005) یەوە پشتیوانی دەکرێت، دەستەبەر کراوە. سکۆلارشیپەکە، سکولارشیپێکی پڕاوپڕە، تێچوی سەرلەبەری خوێندن و خەوگە و کتێب، بۆ ماوەی سێ ساڵی خوێندن لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی دەستەبەر دەکات، لەپایزی ٢٠٢٣ ەوە هەتا بەهاری ٢٠٢٦. سکولارشیپەکە ئەو فێرخوازانە دەگرێتەوە کە لەبەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و توێژینەوە نێودەوڵەتیەکان دەخوێنن و بەشەکانیان بایەخیان تێدا دەدرێت بەتوێژینەوەی کۆری.

 

مەرجەکانی وەرگرتن:

  1. سکولارشیپەکە ئەو فێرخوازانەی بەشی توێژینەوە نێودەوڵەتیەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان دەگرێتەوە کە گەیشتونەتە ساڵی دوەم یان ساڵی دوەم بەرەوسەرتری خوێندنە زانکۆییەکەیان (باشترە لەساڵی دوەمی خوێندندابن).
  2. دوای بەدەستهێنانی سکولارشیپەکە ئیدی فێرخواز بۆی نییە بەش و پسپۆڕیەکەی خۆی بگۆڕێت.
  3. نمرەی بەرز و توانایەکی ئەکادیمیی بەهێز بەگشتی.
  4. وەرگری سکولارشیپەکە بۆی نییە هیچ جۆرە سکولارشیپ و کۆمەکێکی دارایی دیکە وەربگرێت چ لەزانکۆکەدا چ لەدەرەوەی زانکۆکە، تەنانەت بۆیشی نییە سودمەند ببێت لەپرۆگرامی خوێندنی کار بۆ توێژینەوەی کۆری.
  5. وەرگری سکولارشیپەکە دەبێت بایەخێکی ئەکادیمیی بەهێز بەپەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و سیاسەت و زانستە کۆمەڵایەتیەکان و خۆرهەڵاتی ئاسیا و کۆریا بدات.
  6. هەروەها بایەخێکی بەهێز بەکۆریا و خۆرهەڵاتی ئاسیا بەگشتی بدات، بەتایبەتی لەبواری سیاسەت و توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و ئابوری و رۆشنبیریدا.
  7. ئاستێکی بەرزی هەبێت لەزمانی ئینگلیزیدا. داوای لێ ناکەین کەمێک زانیاریی پێشوەختەی لەزمانی کۆریدا هەبێت (بەڵام ئەگەر هەشیبێت بەبایەخەوە لێی دەڕوانین).
  8. وردە وردە هەوڵ بدات لەڕێی ئینتەرنێتەوە لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی خۆی فێری کۆری بکات، لەژێر چاودێریی دکتۆر سپیزادا.
  9. وەرگری سکولارشیپەکە دەبێت لەهەمو ئەو خولانەی راهێناندا خۆی ناونوس بکات کە پەیوەندییان بەکۆریاوە هەیە و زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی، لەسێ ساڵی داهاتودا رێکیاندەخات، لەوەرزی پاییزەی خوێندنی ٢٠٢٣ ەوە.

چۆنیەتیی پێشکەشکردنی داواکاری:

داوا لەفێرخواز دەکرێت فۆرمی داخوازی پڕ بکاتەوە لەڕێی ئۆفیسی سکولارشیپ.

پڕۆسەی هەڵبژاردن:

سکولارشیپەکە پێش دەستپێکی وەرزی پاییزەی خوێندن پێشکەش دەکرێت. لیژنەی سکولارشیپ فێرخوازەکە هەڵدەسەنگێنێت و دەنگی لەسەر دەدات.