NEWS

یادکردنەوەی دکتۆر رۆجیر گییر

  دکتۆر رۆجیر گییر ، پاییزی ساڵی ٢٠٠٨ ، پاش دامەزراندنی زانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی بەماوەیەکی کەم ، پەیوەست بو بەزانکۆوە . بەدرێژایی ساڵانی کارکردنی لەزانکۆ ، توانایەکی کەم وێنەی پیشان دا لەدەوڵەمەندکردنی ژیانی فێرخوازانی و هاوڕێیانیدا .     دکتۆر رۆجیر گییر ، لەبوتکینز ، لەویلایەتی ئۆهایۆ ، لەدایک بوە . وەک گەنجێک دڵی چۆتە سەر تۆپی باسکە ، لەچەندین وێستگەی ژیانی زانکۆیی خۆیدا  بەردەوامیی داوە بەیاریکردن . دکتۆر گییر ، لەگەڵ ماری ئی گییری هاوسەری ، لەڤێرجینیا گیرساونەتەوەو ژیاون ، لەوێ لەگەڵ براکەی کۆمپانیایەکی بازرگانییان دامەزراندوە لەبواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا ، هاوکات بەردەوام بوە لەسەر تەواوکردنی دکتۆراکەی لەبواری تەکنەلۆجیای فێرکاریدا لەزانکۆی ڤێرجینیا . لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، دکتۆر گییر ، چەندین کۆرسی گوتۆتەوە لەپرۆگرامی بەکالۆریۆس و ماجستێر لەکارگێڕیی کار ، کە چەندین بابەتیان لەخۆ گرتوە لەبواری زانستی کۆمپیوتەرو بیرکاری و بەڕێوەبردنی تەکنەلۆجیای زانیاری و هیدیکە . پێش ئەوەی ساڵی ٢٠١٥ زانکۆ بەجێ بهێڵێت ، کەوتە بناغەدانان بۆ دامەزراندنی مینحەی ماری گییر بۆ خوێندن ، کە بەناوی هاوسەرەکەیەوە ناونراوە . سندوقی مینحەی ماری گییر تا ئێستا هەزاران دۆلاری تەرخان کردوە بۆ کۆمەککردنی کچان و خانمانی فێرخواز لەبواری خوێندنی زانستەکان و تەکنەلۆجیاو ئەندازیاری و بیرکاری لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی . دکتۆر گییر لە ٢ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ کۆچی دوایی کرد .          ...

سیمینارێکی زانستی دەربارەی جیهانی روەک لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی

 
دکتۆر ئیحسان ئەلشەهباز زانایەکی دیارو ناسراوە ، یەکێکە لەئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری دامەزراوەی روەکیی کوردستان "KBF" ، لەباخچەی مەیسوری کە تایبەتە بەڕوەک کاردەکات ، حاڵی حازر بەسەردانێکی هاوینەیی شەش هەفتەیی لەهەرێمی کوردستانە . 
لەو ماوەیەدا کە لەناوچەکەدا بەسەری بردوە ، دکتۆر ئەلشەهباز چەندین کاری ئەنجام داوە ، لەوانە : کاری مەیدانی ، توێژینەوەی زانستی ، هەروەها وانەبێژی لەسلێمانی .
دکتۆر ئەلشەهباز ، لەسیمینارەکەیدا ، باسی کارەکانی دامەزراوەی روەکیی کوردستانی کرد ، لەپاڵ باسی هەندێک دۆزینەوەی زانستی لەکوردستانی گەورەدا "کورستانی عێراق و ئێران و تورکیا ، بەدەر لەکوردستانی سوریا" ، پاش پێشکەشکردنی کورتە پێشەکییەک دەربارەی روەکە جۆراوجۆرەکانی ناوچەی باشوری رۆژئاوای ئاسیا.
ناوبراو ، دوای ئاماژەدان بەوەی کە "بەپێی خەمڵاندنێکی یەکلایی نەبوەوە" زیاد لە ١٠٠٠٠ جۆر روەک لەکوردستانی گەورەدا هەیە ، بگرە رەنگە ژمارەیان بگاتە ١٢٠٠٠ – ١٦٠٠٠ جۆر ، سەرەنجام گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە : ناوچەی کوردستانی گەورە ، کۆمەڵە روەکێکی زۆر لەخۆ دەگرێت ، زۆرتر لەوەی کە هەر یەک لەعێراق و ئێران و تورکیا جیا بەجیا لەخۆی دەگرن .

Instagram Feed