بەخێربێن

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی زانکۆیەکی سەربەخۆیە بە سیستەمی لیبراڵ ئارت بە شێوازی ئەمریکای باکور، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە. زانکۆکە بە پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا و کوالێتیی بەرز بە زمانی ئینگلیزی ناسراوە و هەوڵ دەدات فێرخوازان بۆ سەرکەوتن لە ژیانی ئەکادیمی و پیشەییدا ئامادە بکات.
لە زانکۆکەمان، فێرخوازان توانا و لێهاتوویی خۆیان لە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، چارەسەرکردنی کێشەکان و قسەکردنی کاریگەر لەبەردەم جەماوەر پەرە پێدەدەن، هەروەها ئامادە دەبن بۆ گرتنەدەستی ڕۆڵ و پۆستی باڵا لە داهاتوودا.
سەرکەوتنی زیاتر لە ٢٦٠٠ دەرچووی زانکۆ بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر کوالێتی و کاریگەریی پەروەردەی زانکۆکەمان. هەروەها، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ لە زیاتر لە ٢٠ وڵاتی جیاوازەوە هاتوون و ژینگەیەکی نێودەوڵەتی و دەوڵەمەند بۆ فێربوون و گەشەکردن دابین دەکەن.
بانگهێشتت دەکەین زیاتر لەسەر زانکۆکەمان بزانیت و ببیتە بەشێک لە کۆمەڵگەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی
 

  • ساڵی دامەزراندن

    2007

  • سەنتەرەکانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی

    6

  • دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی

    +2200

  • فێرخوازانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی

    1400

  • دەستەی وانەبێژانی نێودەوڵەتی

    20

  • دەستبەکاربوونی دەرچووان

    %87

 

سەردانمان بکەن

سەردانیکردن یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ ئەزموونکردنی زانکۆمان، لە ئەزموونکردنی پۆلەکان بۆ بەشی ناوخۆیی و کافتریاکەمان، ئینجا بڕیاربە ئەگەر زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی هەڵبژاردەی گونجاوی تۆیە.

داواکاری پێشکەش بکە

ڕێکارەکانی داواکاری پێشکەشکردن زۆر ئاسانە. وردەکاریەکان بخوێنەرەوە و ئاگاداری دوا وادەی ناو تۆمارکردنبە.

پێوەرەکانی وەرگرتن

ئاشنابە بە مەرجەکانی وەرگرتن بۆ بەشەکانی زانکۆمان و پێویستە نمرەت چەند بێت بۆ بوون بە فێرخواز لە زانکۆمان

هەڵسەنگاندنی مەرجی وەرگرتن

بزانە بەپێی نمرەکەت دەتوانی کام بەش بخوێنی لە زانکۆمان و زیاتر ئاشنابە بە بەشە هەمەجۆرەکانی زانکۆمان.

تێچووی خوێندن

خوێندن وەبەرهێنانێکە بۆ داهاتوو، نمرەی بەکەلۆریت بڕیاری تێچووی خوێندن دەدات.

سکۆلارشیپ

ئێمە دەمانەوێت تۆ بتوانیت لە زانکۆمان بخوێنیت بۆیە چەندین سکولارشیپ دەستەبەر دەکەین بۆ فێرخوازی نوێ و ئەو فێرخوازانەی ئێستا دەخوێنن لە زانکۆمان.

بەشی ناوخۆیی

بەشی ناوخۆیی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی ماڵی تۆیە کە لەماڵ دوریت. ئاشناببە بە جۆر و نرخەکانیان.

پرسیارە باوەکان

پرسیارە باوەکان بخوێنەوەو وەڵامەکانت وەرگرە.