دانپێدانان
پێوانەی دڵنیایی کوالیتی لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاستی بەرزی ستانداردی ئەکادیمی. هەوڵەکانمان لەلایەن لیژنەی دڵنیایی کوالیتی وەزارەتەوە چاودێری دەکرێت بۆ ڕێکخستن و ستانداردکردنی ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی کوالیتی ئەکادیمی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق. بەمەبەستی پشتیوانیکردنی هێنانی خوێندنی باڵای هونەرە ئازادەکان بە شێوازی ئەمریکی بۆ عێراق، زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی دانپێدانانی ئەمریکای وەک ئامانجێکی سەرەکی داناوە، بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە، هەموو لیژنەکان بە هەماهەنگی کار دەکەن، سەرپەرشتی هەموو تۆمارەکان دەکەن و هەموو ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە دانپێدانان ئامادە دەکەن.
عێراق
زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی لە مانگی شوباتی 2017 لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە بڕوانامەی تەواوی پێبەخشرا و یەکەم زانکۆی ناحکومییە لە هەرێمی کوردستان ئەم بڕوانامەیە بەدەست بهێنێت. ئەم بڕوانامەیە دەرفەتی نوێی دامەزراندن و بەردەوام بوون لە خوێندنی باڵای ڕەخساندووە بۆ دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی لە عێراق و وڵاتانی دیکە. بەگوێرەی یاسا و ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لەسەر ماددەی 114.6 ی دەستووری عێراق ڕێکخراوە، زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی زانکۆیەکی تەواو دانپێدانراوە و بە باشترین زانکۆ لە جۆری خۆیدا پۆلێن دەکرێت. ئەم دەسەڵاتی دادوەرییە یەکلاکەرەوەیە بۆ دانپێدانانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، چونکە بەپێی دەستووری عێراق (cf. ماددەی 115)، ڕێکخستنی کەرتی پەروەردە تەنها لای حکومەتی فیدراڵی نییە بەڵکو یاسا و دانپێدانانی هەرێم ئەولەویەتیان هەیە. زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی پابەندە بە یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان. سەرەڕای ستانداردەکانی وەرگرتن لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، پێویستە سەرجەم فێرخوازانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی پێوەری بنەڕەتی ناونووسین و ستانداردەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن. بەهەمان شێوە، سەرەڕای دڵنیایی کوالیتی ناوخۆیی، سەرجەم پرۆگرامە ئەکادیمییەکانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی پابەندی ستانداردەکان و کوالیتی وەزارەتی باڵای هەرێمی کوردستانن.


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پرۆگرامەکانی ئەکادیمی زانکۆکەمان بە زمانی ئینگلیزی دەوترێنەوە. هەروەها بەجۆرێک داڕێژراون کە لە ئاستی ستانداردی بڕواپێدانانی ناوخۆیی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بن یان ئەو ستانداردانەش تێپەڕێنن.
زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی لە لایەن کۆمیسیۆنی بڕواپێدانی پرۆگرامەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ ماوەی نیسانی 2020 تاوەکو نیسانی 2030 متمانەی پێدراوە و پابەندە بە ستانداردەکانی CEA بۆ پرۆگرامەکان و دامەزراوەکانی زمانی ئینگلیزی. CEA لەلایەن وەزیری پەروەردەی ئەمریکاوە وەک ئاژانسێکی باوەڕپێکراوی نەتەوەیی بۆ پرۆگرامەکان و دامەزراوەکانی زمانی ئینگلیزی لە ئەمریکا ناسراوە. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بەم دانپێدانانە تکایە پەیوەندی بکە بە: CEA, 1001 North Fairfax Street, Suite 630, Alexandria, VA 22314, (703) 665-3400, www.cea-accredit.org.
پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی بە ئاستێکی بەرزی کوالێتی و پرۆگرامێکی پەسەندکراوی خوێندن و مامۆستای لێهاتوو و سەرچاوەی پێویست و سیاسەتی پەسەندکراوی وەرگرتن کاردەکات. لە ڕێگەی ماندووبوونی کارمەندان و دەستەی وانەبێژانی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی، ئەم پرۆگرامە ناساندنی گشتی بەدەست هێناوە و بە تەواوی لەگەڵ ستانداردە ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان دەگونجێت.

ڕیزبەندیی
زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە ڕیزبەندی یەکەمی زانکۆ ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕیزبەند کراوە. لە راپۆرتی دەرچووانی ساڵی 2022دا، لە %87 ی دەرچووان دەستبەکاربوونی خۆیان ڕاگەیاندووە، ئەمەش زۆر زیاترە لە تێکڕای نیشتمانی. ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانمان لە کەرتی تایبەت دامەزراون بە مووچەی زۆر باش.