کامپەسی زانکۆ

کامپەسی زانکۆکەمان دەڕوانێتە شاری سلێمانی و هەموو پێداویستییەک لەخۆدەگرێت بۆ خزمەتکردنی ئەندامان و فێرخوازانی زانکۆکە بە باشترین شێوازی سەردەمیانە.

 

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی لە کاتی دامەزراندنیدا لە کەمپێکی بچووکتر لە ناوجەرگەی شارەکە بوو و یەک بینای کارگێڕی و دە هۆڵی خوێندنی هەبوو. ئەمڕۆ، کەمپەکە یەکێکە لە باشترین دامەزراوەکانی زانکۆ لە عێراق. کەمپی ئێستا 169 هێکتارە، بینایەکی کارگێڕی و 2 بینای ئەکادیمی لەخۆ دەگرێت کە زیاتر لە 50 هۆڵی خوێندنی تێدایە. هەروەها زانکۆکە چەندین بەشی تر لە خۆدەگرێت وەک تاقیگەی کۆمپیوتەری پێشکەوتوو؛ کتێبخانەیەک کە هەزاران کتێبی ئینگلیزی تێدایە، جگە لە بەشەکانی کوردی و عەرەبی. شوێنی نانخواردنی کوالیتی بەرز؛ کافتریایەک؛ هۆڵی فرەمەبەست؛ هۆڵی وەرزشی؛ دوو یاریگای باسکەی کراوەو و یاریگایەکی تۆپی پێ. لە یەکێک لە بینا ئەکادیمیەکانی زانکۆکە ئامێر و ئامرازی تاقیگەی کوالیتی بەرز بەردەستە، لەوانە پرینتەری سێ ڕەهەندی. سەرەڕای سەنتەری تاقیکردنەوە و سەنتەری خزمەتگوزاری پیشەیی، زانکۆکە چەندین سەنتەری تێدایە تایبەت بە بواری جیاواز لەوانە: سەنتەرەکانی بیرکاری و نووسین و فێربوونی زمان. هەروەها زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بەشێکی ناوخۆیی هەیە کە توانای لەخۆگرتنی 400 فێرخوازی هەیە. کامپەسی زانکۆکەمان دەکەوێتە سەر گردێک و دەڕوانێتە شارە جوانەکەی سلێمانی و کەشێکی ئاسوودە و ئارام دابین دەکات بۆ فێرخوازان. فێرخوازەکانمان کاتی خۆیان لە کتێبخانە و سەنتەرەکانی خوێندن بەسەردەبەن و چێژ لە دەرەوە وەردەگرن، سەیری یاری وەرزشی دەکەن، یان لەسەر کورسیەکان مۆسیقا لێدەدەن. کامپەسی زانکۆکەمان بەردەوام لە گەشەسەندن دایە بۆ خزمەتکردنی فێرخوازەکانمان بە باشترین شێوازی سەردەمیانە.