پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی

پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی لە ساڵی 2011 دامەزراوە بۆ پێشکەشکردنی خوێندنی جێبەجێکاری و خزمەتگوزاری پیشەیی بۆ تاکەکان و کۆمپانیاکان و ڕێکخراوە حکومی و ناحکومییەکان لە عێراق و سەرانسەری ناوچەکە. پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی لەڕێگەی کۆمەڵێک پرۆگرامی ڕاهێنان و چارەسەری گونجاوەوە هەوڵدەدات هەموو شارەزاییە هاوچەرخەکان لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی پێشکەش بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان لە بازاڕی کاردا. پرۆگرامەکە خاوەنی ڕاهێنەر و ئەندامانی دەستەی وانەبێژی لێهاتوو و بە ئەزموونن کە پابەندن بە پێشکەشکردنی خولی پەرەپێدانی پیشەیی بە بەرزترین کوالێتی. پەیمانگاکەمان خولی پەرەپێدانی پیشەیی لەسەر بابەت و بواری جۆراوجۆر دابین دەکات، لەوانە خوێندنی زمانی ئینگلیزی و بەڕێوەبردن و ڕاهێنانی بازرگانی. لە ساڵی 2021، پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی، لەلایەن پەیمانگای بەڕێوەبردنی پرۆژەکان(PMI) ® وەک یەکەم دامەزراوەی دانپێدانراوی هاوبەشی رێگەپێدراو (ATP) لە عێراق دەستنیشان کرا. پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی پێوەرەکانی کوالیتی PMI بۆ بوون بە ATP جێبەجێ کردووە. هەروەها شایەنی باسە پەیمانگای بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان (PMI) ® گەورەترین کۆمەڵەی ئەندامانی بەڕێوەبردنی پرۆژەیە لە جیهاندا.
ناوەڕۆکی پەیامەکە
ئامانجی پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی پەرەپێدانی توانا و لێهاتووییە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها عێراق بە گشتی لە ڕێگەی دابینکردنی خزمەتگوزاری راوێژکاری و پەرەپێدانی پیشەیی بە کوالیتی بەرز بۆ تاک و کۆمپانیاکان لە کەرتی تایبەت و گشتی و حکومی و ناحکومی. پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی دەیەوێت تاک و کۆمپانیاکان ئامادەبکات بە شارەزایی پێویست بۆ داهاتوو وە لە ئەنجامدا بەشداری بکات لە پەرەپێدانی توانای مرۆیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
بەها سەرەکییەکان
پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی پەیمانگایەکی بێوێنەیە لە ناوچەکەدا لە ڕووی ستاندارد و خزمەتەوە. هەروەها شایەنی باسە پەیمانگاکەمان کەلتوورێکی سەردەمیانەوە و داهێنەرانەی هەیە و دەیەوێت نەوەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان و عێراق خاوەن لێهاتوویی و کارامەیی هاوچەرخ بن.