پشتگیری دارایی بۆ زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی
زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی یەکەم زانکۆی ناحکومی قازانج نەویستە کە خوێندنی لەسەر شێوازی ئەمریکیە. ساڵی 2007 دامەزراوە و بۆ بەرژەوەندی گشتی کاردەکات، هاوکات یەکەم زانکۆی ناحکومییە لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە باوەڕپێکراو بێت لەلایەن هەردوو حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە. زانکۆکە فێرخوازان لە کوردستان و ناوچەکانی دەوروبەر کۆدەکاتەوە وەک: پەنابەرانی سوریا، عێراقییە ئاوارە ناوخۆییەکان، فێرخوازانی ئەفغانستان، یەزیدییەکان، هتد. دەستەی وانەبێژان و کارمەندانی زانکۆکەمان لە ٢٠ وڵاتی جیاوازەوە کۆبوونەتەوە بۆ کارکردن و توانیویانە کۆمەڵگەیەکی پێشەنگ دروستبکەن. زانکۆکەمان فێرخوازان ئامادە دەکەن لە چەندین بواری جیاوازدا کە سوودی بۆ خۆیان و کۆمەڵگە و هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق هەبێت. شایەنی باسە لە 87%ی دەرچووانمان لە ئێستادا دامەزراون یان دەستیان بە گەشتی خوێندنی ماستەر کردووە. زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی پابەندە بە پێشخستنی ئەم دامەزراوەیە بۆ دروستکردنی سەرکردەکانی داهاتووی هەرێمەکە بە پشتیوانی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سەرانسەری جیهاندا.