ماستەری جێبەجێکاری لە کارگێڕی کار (MBA)

پرۆگرامی ماستەری جێبەجێکاری لە کارگێڕی کار (MBA) لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی پرۆگرامێکی تایبەت بە پیشەگەران و دەرچووانە کە دەیانەوێت کارامەییە بازرگانییەکانیان بەهێز بکەن و دەرفەتی پیشەیی خۆیان باشتر بکەن. ئەمە پرۆگرامێکی خوێندنی ماستەری ئەمریکیە کە بڕوانامەی پیشەیی پێشکەش دەکات لە ماوەی ۲۰ مانگدا. پرۆگرامی خوێندنی MBA لەلایەن ئەندامانی دەستەی وانەبێژان دەوترێتەوە کە پەروەردە و ئەزموونی نێودەوڵەتییان هەیە، کە پابەندن بە پێشکەشکردنى باشترین لە پیشەکانیاندا.

پرۆگرامی MBA ڕێگە بە فێرخوازان دەدات کە ئەزموونی خۆیان دیاری بکەن. پرۆگرامی MBA لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بەرنامەیەکی گشتگیر پێشکەش دەکات، لەگەڵ بناغەیەک لە کارامەیی بەڕێوەبردنی فراوان لە ناوەڕۆکدا و کۆمەڵێک لە پسپۆڕییەکان بۆ یارمەتیدان لە پەرەپێدانی یەک یان زیاتر لە بوارەکانی شارەزایی. فێرخوازانی زانکۆکەمان بناغەیەکی بەهێز بنیات دەنێن لە هەموو بوارێکی سەرەکی بازرگانیدا و هەروەها شارەزایی قووڵتر لەو بوارانەدا کە گرنگن بۆ سەرکەوتنەکانیان. جگە لە MBAی گشتی، فێرخوازان ئێستا دەتوانن بوارێکی چڕی MBA بخوێنن لە سەرکردایەتی، بەڕێوەبردنی پرۆژە، دارایی، سەرچاوە مرۆییەکان و مارکێتینگ.

هەروەها MBAی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بە دووبارە پێکهێنانەوەیەکی ئەم دواییانەدا تێپەڕیوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو پیشەگەرانەی کە هەوڵ دەدەن زانیاریەکانیان لە بواری پیشەیی فراوانتر بکەن.

 

دکتۆر فەهرەتین سۆمەر، سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی

"ئەگەر تۆ پیشەگەریت یان بازرگانێکیت کە دەتەوێت زانیاری و شارەزاییەکانت بەرەو پێش ببەیت و دەتەوێت سەرکەوتنی زیاتر لە پیشەکەت یان وەک بازرگانێک بەدەست بهێنێت، ئەوا پرۆگرامی MBA گونجاوە بۆ تۆ! دەتوانیت لە پرۆگرامەکەدا فێرببیت و زانیاریەکانت بۆ کارەکانی ئێستات بەکاربهێنیت، بەبێ ئەوەی واز لە کارەکەت بهێنیت بۆ خوێندنەکەت."
 

پرۆگرامی MBA وانەی ئێواران و کۆتایی هەفتە پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی ئەو فێرخوازانەی کە پیشەیان هەیە بتوانن فێری بەڕێوەبردنی بازرگانی پێشکەوتوو و شارەزایی سەرکردایەتی ببن. هەر یەکێک لە ۱۷ کۆرسەکە لە ماوەی مانگێکدا دەخوێنرێت، بە کۆی گشتی پێنج ڕۆژ کە لە دوو کۆتایی هەفتەدا دابەش دەکرێت: پێنجشەممە/ هەینی/ شەممە و هەینی/شەممە. بەم شێوەیە، پیشەگەران دەتوانن بە کەمترین کات ئەم ماستەرە بخوێنن. 
 

 

بۆچی MBA بخوێنیت؟

پرۆگرامی MBA بە شێوەیەک دیزاین کراوە بۆ ناساندنی فێرخوازان بە بوارە جۆراوجۆرەکانی بازرگانی وەک ژمێریاری، دارایی، بازاڕکردن، سەرچاوە مرۆییەکان، بەڕێوەبردنی کار، هتد. ئەم پرۆگرامە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە سەرچاوەی گرتووە و لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەمەوە سەریهەڵداوە کاتێک وڵاتەکە پیشەسازی بووە و کۆمپانیاکان بەدوای ڕێگا زانستییەکاندا دەگەڕان بۆ بەڕێوەبردن. لە ئێستادا بڕوانامەی MBA خەڵکێکی زۆر لە چەندین بواری ئەکادیمیی بەرفراوان ڕادەکێشێت. بەدەستهێنانی بڕوانامەی MBA لە زانکۆکەمان دەتوانێت جیاوازی دروست بکات لە پیشەی تاکدا. پرۆگرامی MBA دەتوانێت تاک ئامادە بکات بۆ پێشکەوتن و ئامادەی بکات بۆ ئەوەی ببێتە سەرکردەیەکی کاریگەر لە بواری جۆراوجۆردا.

وەرگرتنی فێرخوازان  

وەرگرتنی فێرخوازان لە مانگی حوزەیران دەست پێدەکات و بە بەردەوامی بەڕێوە دەچێت. لەبەر ئەوە، ئەو داواکارییانەی کە لە بەشی وەرگرتن وەردەگیرێن ڕاستەوخۆ دەکرێنە بواری جێبەجێکردنەوە. هانی فێرخوازان دەدەین کە بەڵگەنامەکانیان بە زووترین کات بنێرن چونکە کورسییەکان سنووردارە. فێرخوازان لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەست بە خوێندن دەکەن.
بۆ وەرگرتن لە پرۆگرامی MBA، پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوە جێبەجێ بکرێن:
 

  • فۆرمی داواکاری MBA پڕبکرێتەوە 
  • 150,000 دینار کرێی داواکاری بدرێت
  • بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆیەکی ناسراو بەدەستهێنابێت
  • بڕوانامەی ڕەسەن لە هەموو ئەو پەیمانگایانەی خوێندنی تێدا تەواوکراوە (بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دیپلۆمای ئامادەیی)
  • تازەترین CV
  • نووسینێکی ٧٠٠ وشەیی کە هۆکارەکانی ئارەزووت بۆ پرۆگرامەکە دەخاتە ڕوو
  • ئەزموونی کاری پەیوەندیدار – کەمتر لە ٢ ساڵ نەبێت
  • ڕاپۆرتی نمرەی فەرمی زمانی ئینگلیزی – iBT TOEFL (٧٢) یان IELTS (Band ٦.٥)*


* دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی پێویست ناکات تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی بکەن. پەیوەندی بە بەشی وەرگرتن لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بکە سەبارەت بە مەرجەکانی تر.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر IBT TOEFL یان خۆ تۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەکە، سەردانی ماڵپەڕی سەنتەری تاقیکردنەوەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بکەن www.auis.edu.krd/toefl-ibt. هەروەها داواکاران دەتوانن تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی ئەنجامبدەن.



پاش پێشکەشکردنی داواکاری و هەموو بەڵگەنامەکان و پێدانی کرێی داواکاری، داواکارانی شایستە بانگهێشت دەکرێن بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ لیژنەی وەرگرتنی MBA لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی کە پێشینەی پیشەیی و ئەزموونی سەرکردایەتی و ئەگەری سەرکەوتنی پێشکەشکار هەڵدەسەنگێنێت.
کاتێک داواکار نامەی وەرگرتنی بۆ ناو پرۆگرامەکە وەردەگرێت، هەنگاوی داهاتوو واژۆکردنی گرێبەستی ناونوسین و پێدانی کرێی خوێندنی یەکەم کۆرسە کە بڕی 1,900,000 IQD دیناری عێراقی دەبێت.
ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە سەبارەت بە پرۆگرامی MBA، تکایە ئیمەیڵمان بۆ بنێرە بۆ [email protected] یان پەیوەندیمان پێوە بکە لە 

+964 (0) 770 461 7555.