کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی

ئینگلیزی وەک زمانی دووەم (ESL)

پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی دووەم (ESL) لە پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی دەرفەتێکی زۆر باش بۆ فێربوون و پەرەپێدانی تواناکانی زمانی ئینگلیزی دابین دەکات. پرۆگرامەکە چوار بەشی گرنگی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی پێشکەش دەکات: نووسین (و ڕێزمان)، خوێندنەوە، قسەکردن و گوێگرتن. هەروەها پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی خولی ESL تایبەت بە رێکخراوەکان دابین دەکات بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی کارمەندەکانیان. پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی چوارچێوەیەکی نێودەوڵەتی دانپێدانراوی بۆ پەرەپێدان و هەڵسەنگاندنی زمان پەیڕەو دەکات. پرۆگرامەکە لە (12) ئاست پێکهاتووە، لە ئاستی سەرەتاییەوە دەست پێدەکات تا لێهاتوویی پێشکەوتوو. فێرخوازان سەرەتا تاقیکردنەوەیەکە دەکەن دواتر ئاستی زمانی ئینگلیزیان بۆ دیاری دەکرێت. وە هەروەها ئەگەر خۆت بۆ تاقیکردنەوەی TOEFL ئامادە دەکەیت، یان دەتەوێت لە ڕووی پیشەییەوە پێشبکەوێت یان تەنها بتەوێت توانای زمانی ئینگلیزی خۆت بەهێز بکەیت، دەست بە گەشتی خوێندنەکەت بکە لەگەڵ پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی.

هەموو دەستەی وانەبێژانی پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی زمانی دایکیان ئینگلیزیە و بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان ماستەریان هەیە و ئەزموونی کاری نێودەوڵەتییان هەیە.

تاقیکردنەوە بۆ دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی

پێش تۆمارکردن، پێویستە فێرخوازان تاقیکردنەوەیەکی ئینگلیزی ئەنجام بدەن. بە گوێرەی ئەنجامەکانی ئەم تاقیکردنەوەیە، ئاستی خولەکە بۆ فێرخوازان دیاری دەکرێت کە بە باشترین شێوە لەگەڵ ئاستی ئێستای تێگەیشتنی ئینگلیزییان بگونجێت.

نووسینی ئەکادیمی ئینگلیزی

مەبەست لەم کۆرسە پەرەپێدانی تواناکانی نووسینی ئینگلیزیە بۆ داهاتوویەکی پیشەیی یان ئەکادیمی. فێرخوازان فێری نووسینی ئەکادیمی دەبن تا بتوانن بە باشترین شێوازی سەردەمیانە بنووسن لە پیشە یان پرۆگرامەکانی ئەکادیمیان. لەم خولەدا، بەشداربووان بە بناغەیەکی بەهێز دەست پێدەکەن بە شارەزایی لە پێکهاتەی ڕێزمانی پێویست بۆ دروستکردنی ڕستەی تەواو. بەم شێوازە فێرخوازان فێری نووسین بەگشتی و نووسینەوەی توێژینەوە دەبن.

مەرجەکانی بەشداربوون:

پێویستە فێرخوازان پرۆگرامی ESL ی ناوەندی پێشکەوتوویان لە پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی تەواو کردبێت یان نمرەی گونجاویان لە تاقیکردنەوەکانی نووسین و زارەکیدا بەدەست هێنابێت.

ئینگلیزی بۆ کارگێڕی کار

ئەم خولە کۆرسێکی ئینگلیزی کارگێڕی کاری پێشکەوتووی گشتگیرە کە تیشک دەخاتە سەر پەرەدان بە تواناکانی بەشداربووان بۆ پەیوەندیکردنی کاریگەرتر لە شوێنی کارەکانیان. پرۆگرامەکە تیشک دەخاتە سەر پێداویستییەکانی زمان و پەیوەندی لە هەموو ئاستەکانی ڕێکخراوەکەدا. فێرخوازان فێری پەیوەندی پیشەیی زارەکی و نووسینی ئیمەیل، ڕاپۆرت، کۆبوونەوەی فەرمی و نافەرمی دەکەن. ئەم کۆرسە شێوازێکی سەردەمیانە دەگرێتەبەر و ڕێگە بە ڕاهێنانی زارەکیی و نووسین دەدات.

گفتوگۆی پێشکەوتووی ئینگلیزی

ئەم کۆرسە بۆ ئەو فێرخوازانە دروستکراوە کە توانای ئینگلیزییان بەرزترە و دەیانەوێت قسەکردنیان بە زمانی ئینگلیزی باشتر بکەن. کۆرسەکە تەنها جەخت لەسەر قسەکردن دەکاتەوە، یارمەتی فێرخوازان دەدات بە ئاسانی فێری قسەکردن ببن بە ئینگلیزی. چالاکیەکان گفتوگۆی ڕۆژانە و گفتوگۆ بە کۆمەڵ و پێشکەشکردنی سێمینار لەخۆ دەگرێت. دەربڕین و ڕەوانی و دروستی ڕێزمانی فێرخوازان بە درێژایی پرۆگرامەکە چاودێری دەکرێت.

ئامادەکاری بۆ TOEFL iBT و IELTS

خولی ئامادەکاری TOEFL و IELTS هەموو ئەو شارەزاییانە بە فێرخوازان دەبەخشێت کە پێویستیانە بۆ سەرکەوتن لە بەدەستهێنانی نمرەی خوازراو. ئەم کۆرسانە تایبەت بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە ئاستی ئینگلیزی ناوەندیان هەیە و پێویستیان بە ڕاهێنان هەیە بۆ ئامادەبوون بۆ تاقیکردنەوەکە. هەروەها کۆرسەکە جەخت دەکاتە سەر چوار شارەزایی سەرەکی کە لە تاقیکردنەوەدا هەیە: قسەکردن، گوێگرتن، خوێندنەوە و نووسین. ئەو فێرخوازانەی پلانیان هەیە بخوێنن لە زانکۆکانی کە خوێندنیان بە زمانی ئینگلیزیە هەردوو کۆرسەکە بەسوود دەبینن. مامۆستایانی بە ئەزموون بە زمانی ئینگلیزی ڕێنمایی شارەزا و پاڵپشتی تاکەکەسی پێشکەش دەکەن بۆ یارمەتیدانی فێرخوازان بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین نمرە لە TOEFL و IELTS.

کۆرسەکانی ئامادەکاری PDI TOEFL iBT و IELTS کاریگەرن چونکە:

ئێمە تاقیکردنەوەی پێشوەخت و کۆتا دابین دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین خاڵە بەهێزەکان و لاوازەکانی فێرخوازان دیاری بکەین و ئاستی تێگەیشتنیان هەڵبسەنگێنین. مامۆستایانی پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی ئەزموونی چەندین ساڵیان هەیەو بە باشترین شێوازی سەردەمیانە لە هۆڵی خوێندنەکان وانەی ئینگلیزی دەڵێنەوە بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە فێرخوازان تا باشترین سوود بگەیەنن بە بەشداربوان.