پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی
پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی (APP) فێرخوازان ئامادە دەکات بۆ چوونە ناو پرۆگرامی بەکالۆریۆسی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی لەڕێگەی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی ئەکادیمی و توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە. هەموو ئەو فێرخوازانەی داواکاری خوێندن پێشکەش دەکەن لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی دەبێت لە کاتی وەرگرتندا تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئەنجام بدەن. نمرەی تاقیکردنەوەکانیان ئاستی خوێندیان دیاری دەکات لە پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی. نزیکەی %90 ی فێرخوازان پێویستیان بە ڕاهێنانی ئینگلیزی دەبێت پێش ئەوەی بچنە ناو پرۆگرامی بەکالۆریۆس. پرۆگرامەکە توانای زمانی ئینگلیزی فێرخوازان بەهێز دەکات و فێری کارامەیی و شارەزایی سەردەمیانەیان دەکات کە بۆ پێشکەوتن لە پرۆگرامەکە پێویستن. ئامانجی پرۆگرامەکە ئەوەیە لە کۆتاییدا، فێرخوازان شارەزایی پێویستیان هەبێت لە خوێندنەوە و قسەکردن و نووسینی ئینگلیزی. نزیکەی ٪90 ی فێرخوازانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی دەخوێنن پێش دەستپێکردنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس. ئەرکی پرۆگرامەکە زیاترە لە فێرکردنی ئینگلیزی وەک زمانی دووەم، بەڵکوو جەخت دەکاتە سەر تواناکانی خوێندن، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و ستانداردە ئەکادیمییە نێودەوڵەتیەکان. پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی لە سیستەمێکی سێ مانگی پێکدێت و بە درێژایی ساڵ کار دەکات و فێرخوازان چوار ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەخوێنن، ڕۆژی پێنج کاتژمێر و رۆژانی پێنجشەممە تەرخانکراوە بۆ تاقیکردنەوەی سەرتاسەری پرۆگرامەکە. سەرەڕای وانەکان، پرۆگرامەکە سەنتەری زمان پێشکەش دەکات. لەم سەنتەرەدا دەستەی وانەبێژان هاندەدرێن لە ماوەی کاتژمێرەکانی کارکردنیاندا ڕێنمایی زیاتر بۆ فێرخوازان دابین بکەن. شایەنی باسە زۆرینەی فێرخوازانی پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی دوای ساڵێک دەستدەکەن بە پرۆگرامی بەکالۆریۆس.

نامەیەک لە سەرۆکی بەشی پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی!
لەگەڵ پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی دەست بە گەشتێکی سەرنجڕاکێشی جیهانی زمانی ئینگلیزی بکە! پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمیمان دەروازەی سەرکەوتنتە، بۆ بەهێزکردنی تواناکانت داڕێژراوە!
لە پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی، ئێمە ئەزموونێکی فێرکاری داینامیکیمان دروست کردووە کە گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی ئینگلیزی نازانن. ئەم پرۆگرامە تواناکانت بەهێز دەکات وەک توانای قسەکردن، خوێندنەوە، گوێگرتن و نووسین.
چی وا لە پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی دەکات جیاوازبێت؟ گرنگیدانێکی بێوچانمان بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە. ئەم لێهاتووییە چارەنووسسازە دەتباتە پێشەوە، گرنگ نییە لە کوێی ڕێڕەوی پەروەردەیی خۆتدا بیت. ئێمە فێربوونی زمانی ئینگلیزیمان ئاسان کردووە بۆ هەمووان!
پرۆگرامەکەمان کە باوەڕپێکراوە لە لەلایەن CEA شانازی بە دەستەی وانەبێژان دەکات کە زیاتر لە شارەزایی زمان پێشکەش دەکەنە. ئەوان کەشێکی گشتگیر و فرە کولتوری لە پۆلەکان دروست دەکەن کە سەنتەری خوێندنە. سەرکەوتن تەنها ئەگەرێک نییە – بەڵێنی ئێمەیە بۆ ئێوە.
بەشداری لە پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی بکە و ببە بە بەشێک لە کۆمەڵگەکەمان کە 80%ی فێرخوازەکانمان یەکەم هەنگاوەکانیان بەرەو ژیانی زانکۆ دەنێن. لێرەدا، هاوڕێیەتییەکی بەردەوام دروست دەکەن، لەسەر باشترین شێوازی ئەکادیمی خۆیان ئامادە دەکەن، و پێکەوە یادەوەری لەبیرنەکراو دروست دەکەن.
وەک سەرۆکی بەشی پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی زۆر خۆشحاڵم کە بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ پرۆگرامەکەمان. پێکەوە داهاتوویەکی گەشاوەتر بنیات دەنێین و دەرگای جیهانێک لە دەرفەت دەکەینەوە. گەشتی زمانی ئینگلیزیت لێرەوە دەست پێدەکات!
بەڕێوەبەری پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی
زیمکیتا مپاتێنی
پەیام
پەیامی پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی ئامادەکردنی دەرچووانی ئامادەییە کە توانای ئینگلیزییان باش نیە بۆ چوونە ناو پرۆگرامی بەکالۆریۆسی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی. فێرخوازان فێری زمانی ئینگلیزی ئەکادیمی و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەبن. ئامانجمان دڵنیابوونە لەوەی لەگەڵ تەواوکردنی پرۆگرامەکە، فێرخوازان شارەزایی پێویستیان هەیە لە خوێندنەوە و قسەکردن و نووسینی ئینگلیزی، و هۆشیارییان هەبێت لە نۆرم و چاوەڕوانییە ئەکادیمییەکان بۆ سەرکەوتن لە ساڵی یەکەمی خوێندنی بەکالۆریۆسیان لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی. نزیکەی لە 90%ی فێرخوازانی بەکالۆریۆسی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی دەخوێنن. پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی سیستەمێکی سێ مانگییە، بە درێژایی ساڵ کاردەکات و فێرخوازان هەفتانە چوار ڕۆژ لە پۆلەکاندا دەبن، پێنج کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، ڕۆژانی پێنجشەممە تایبەتە بە تاقیکردنەوەی سەرتاسەری بەرنامەکە. جگە لە پۆلەکان، پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی سەنتەری زمان پێشکەش دەکات، و مامۆستایان هاندەدرێن کە یارمەتی پێشکەش بکەن بە فێرخوازان لە کاتی ئۆفیسەکانیاندا، کە هەموو ئەمانە پشتگیری و ڕێنمایی زیاتر پێشکەش بە فێرخوازان دەکەن لە دەرەوەی پۆل. زۆربەی فێرخوازانی پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی دوای ساڵێک دەچنە ناو پرۆگرامی بەکالۆریۆس.