لینکی خێرا

پەیوەندی

[email protected] 
+964 (0)770 461 5555 (Kurdish) 
+964 (0)750 704 1344 
+964 (0)772 773 7388 (Arabic) 
 

تێچووی خوێندن

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی زانکۆیەکی تایبەتی قازانجنەویستە و خوێندنێکی باڵا بە شێوازی ئەمریکی پێشکەش دەکات.
بۆ ئەوەی خوێندن لە زانکۆ بۆ ژمارەیەکی زیاتر لە فێرخوازانی بەهرەمەند بەردەست بێت، زانکۆ بەشێکی گەورە لە تێچووی خوێندنی فێرخوازان دابین دەکات. بە شێوەیەکی گشتی، زیاتر لە ٤٠٪ی تێچووی خوێندنی فێرخوازانی زانکۆ لەلایەن پاڵپشتی دەرەکی و یارمەتیی دارایی جیاوازەوە دابین دەکرێت.
سیستەمی تێچووی خوێندن لە زانکۆ بە شێوەیەک دانراوە کە سەرکەوتنی ئەکادیمیی فێرخوازان لەبەرچاو دەگیرێت. بۆیە فێرخوازانی خاوەن ئەنجامی بەرز، تێچوویەکی خوێندنی کەمتر دەدەن.
 

کرێی خوێندننرخی تێچووی بنەڕەتی خوێندنی بەکالۆریۆسنرخی تێچووی بنەڕەتی خوێندنی بەکالۆریۆس پاش پاڵپشتی دارایی زانکۆنرخی تێچووی خوێندنی بەکالۆریۆس پاش پاڵپشتی دارایی زانکۆنرخی تێچووی بنەڕەتی خوێندنی پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی بۆ هەموو ئاستێکنرخی تێچووی خوێندنی پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی پاش پاڵپشتی دارایی زانکۆ بۆ هەموو ئاستێک
  (بۆ فێرخوازانی ناوخۆ)(بۆ فێرخوازانی نێودەوڵەتی)  
تێکڕای نمرەی بەکەلۆریکرێی ساڵانە (دینار)کرێی ساڵانە (دینار)کرێی ساڵانە (دینار)کرێی هەر ئاستێک (دینار)کرێی هەر ئاستێک (دینار)
95% - 90% و سەرتر10,950,0003,500,0004,500,0004,100,0001,000,000
89% - 80%5,500,0006,500,000
79% - 70%6,500,0007,500,000
69% - 60%7,500,0008,500,000
59% و کەمتر8,500,0009,500,000
پزیشکی ددان9,500,00010,950,000
دەرمانسازی9,500,00010,950,000

دەرچووانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی

قوتابخانەکانی سیستەمی بەریتانی
تاقیکردنەوەکانی A Level تەواو دەکەن، ئەنجامەکانیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە یەکسان دەکرێتەوە و بۆ ئەنجامێکی هاوشێوەی بەکالۆریا دەگۆڕدرێت.
بۆیە تێچووی خوێندن بەپێی ئەو ئەنجامە یەکسانکراوە حساب دەکرێت، وەک لە خشتەی تێچووی خوێندندا دیاری کراوە.

قوتابخانەکانی سیستەمی ئەمریکی
بۆ دەرچووانی قوتابخانەکانی سیستەمی ئەمریکی، ئەم ڕێژانەی تێچووی خوێندن جێبەجێ دەبن:
 

AP AverageSAT Generalخوێندنی ساڵانەی بەکالۆریۆس (IQD)
4.5 - 5.01400 - 16003,500,000
4.0 - 4.41200 - 13995,500,000
3.5 - 3.91000 - 11996,500,000
3.0 - 3.4850 - 9997,500,000
Below 3.0800 - 8498,500,000