لینکی خێرا

پەیوەندی

[email protected] 
+964 (0)770 461 5555 (Kurdish) 
+964 (0)750 704 1344 
+964 (0)772 773 7388 (Arabic) 
 

وەرگرتن لەزانکۆ

بەشی وەرگرتن بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی پێشوازیکردنی تۆیە لە زانکۆکەمان!
هانت دەدەین سەردانی کەمپی زانکۆ بکەیت تاکو زیاتر لەسەر زانکۆ و پرۆگرامە ئەکادیمییەکانمان بزانیت، لەگەڵ مامۆستایان و فێرخوازان ئاشنا بیت، و لە نزیکەوە ئەزموونی خوێندن لە زانکۆکەمان ببینیت.
وەک بەشی وەرگرتن، ئامادەین یارمەتیت بدەین لە هەموو قۆناغەکانی پڕۆسەی وەرگرتندا و وەڵامی هەر پرسیارێکت بدەینەوە. ئەم هەلانەش بۆ تۆ دابین کراون تاکو زیاتر زانکۆکەمان بناسیت
 

کۆبونەوەی رۆژانە

بەشی وەرگرتن ئامادەیە پێشوازیت لێ بکات، زانیاریت پێ بدات دەربارەی پرۆگرامە ئەکادیمییەکان، گەڕانێکت پێ بکات بە ناو کەمپی زانکۆدا، و وەڵامی هەر پرسیارێکت بداتەوە.
ئەگەر دەتەوێت سەردانێکی تایبەتتر و وردترت هەبێت بۆ خۆت و خێزانەکەت، کە جگە لە وەرگرتنی زانیاری دەربارەی پرۆگرامەکان، هەلی ئەوەت هەبێت لەگەڵ مامۆستایانی بەشی دڵخوازت گفتوگۆ بکەیت، تکایە پێش هاتنت پەیوەندیمان پێوە بکە و کاتی سەردانەکەت دیاری بکە، تاکو بتوانین ڕێکخستنە پێویستەکان بۆ سەردانەکەت ئامادە بکەین.
بەشی وەرگرتن لە ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە، لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تا ٤:٠٠ی دوای نیوەڕۆ ئامادەی خزمەتگوزارییە.
تکایە کاتی هاتن ناسنامەی کەسی خۆت لەگەڵ خۆت بهێنە
 

تاقیکردنەوەی توانست لەزمانی ئینگلیزی

دڵنیانیت لە ئاستی زمانی ئینگلیزی خۆت بۆ خوێندن لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی؟ وەرە و بەشداری تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بکە و بە دڵنیاییەوە ئاستی خۆت بزانە.
تاقیکردنەوەکان هەموو دووشەممە و چوارشەممەیەک لە کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی ئەنجام دەدرێن.
تاقیکردنەوەکە بۆ یەکەم جار بۆ داواکارانی زانکۆ بەخۆڕاییە، بەڵام دووبارەکردنەوەی بەرامبەر بە ٣٥,٠٠٠ دیناری عێراقی دەبێت. قوتابیانی پۆلی یازدەیەمیش دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەکە بکەن.
ئەگەر مەبەستت لە تاقیکردنەوەکە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زانکۆیە، تەنها فۆڕمی داواکردنی ئۆنلاین پڕ بکەرەوە و ڕێککەوتی تاقیکردنەوەکەت هەڵبژێرە.
هەروەها دەتوانیت پێشتر پەیوەندیمان پێوە بکەیت بۆ تۆمارکردن
+964 (0)770 461 5555 یان +964 (0)772 773 7388 (هێڵی عەرەبی)
height="225">

پڕۆگرامی ڕۆژێک لە زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی

بۆ یەک ڕۆژ ببە بە فێرخوازێکی ڕاستەقینەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی! لە بەشداریکردن لە وانە و تاقیگە جیاوازەکانەوە، تا چوون بۆ کافتریا و بەشداری لە چالاکییەکانی ژیانی فێرخوازان، هەروەها ماندنەوە بۆ یەک شەو لە خەوگەکان.
ئەم پڕۆگرامە لە ماوەی ساڵی خوێندندا هەموو پێنجشەممەیەک، لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تا ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.
ژمارەی شوێنەکان سنووردارن، بۆیە تکایە پێشتر ناوت تۆمار بکە و ئەو پێنجشەممەیە هەڵبژێرە کە گونجاوترین کاتە بۆ تۆ.
بۆ تۆمارکردن، ئەم لینکە بەکاربهێنە: 
 

سەردانی بەکۆمەڵ

ئەگەر مامۆستای قوتابخانەیت یان لەگەڵ گرووپێک لە قوتابیانی قوتابخانە یان پەیمانگاکان کار دەکەیت، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیتان لێ دەکەین بۆ سەردانێکی کۆمەڵی لە زانکۆکەمان.
سەردانە کۆمەڵییەکان دەتوانن ٢ یان ٣ کاتژمێر بخایەنن، و چەند بەرنامەیەکی جیاوازتان بۆ دابین کراوە تاکو ئەوە هەڵبژێرن کە لەگەڵ پێویستی و حەزتاندا دەگونجێت.
تکایە بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر و ڕێکخستنی سەردانەکەتان، پەیوەندی بە بەشی وەرگرتنەوە بکەن.
 


 

سەردان و گەڕانی گریمانەیی

بۆ دەستپێکردنی گەشتی گریمانەیی زانکۆ، کلیک لەسەر وێنەی خوارەوە بکە. لە ڕێگەی ئەم گەشتەوە دەتوانیت بە شێوەیەکی ئاسایی لە ناو بیناکان و شوێنە جیاوازەکانی زانکۆ بگەڕێیت و ئاشنا بیت بە پۆلەکان، تاقیگەکان، باخچەکان، کافتریا، بەشی ناوخۆیی و چەندان شوێنی دیکە. ئەم گەشتە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی پێش سەردانی زانکۆ، لە نزیکەوە ئاشنا بیت بە ژینگە و ئەزموونی خوێندن لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی