لینکی خێرا

پەیوەندی

[email protected] 
+964 (0)770 461 5555 (Kurdish) 
+964 (0)750 704 1344 
+964 (0)772 773 7388 (Arabic) 
 

سکۆلارشیپ و سپۆنسەر

لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی باوەڕمان وایە کە هیچ فێرخوازێک نابێت تەنها بەهۆی دۆخی داراییەوە لە دەرفەتی خوێندنی کوالیتی بەرز بێبەش بکرێت.
بۆیە زانکۆ ژمارەیەک سکۆلارشیپ و بەرنامەی پشتیوانیی دارایی پێشکەش دەکات بۆ ئەو فێرخوازانەی شایستەی ئەو پشتیوانییەن.
هەروەها، سیستەمی تێچووی خوێندن بە شێوەیەک دانراوە کە سەرکەوتنی ئەکادیمیی فێرخوازان لەبەرچاو دەگرێت. بۆیە فێرخوازانی خاوەن ئەنجامی بەرز، سود لە داشکاندنی زیاتر وەردەگرن.
لە ڕێگەی سکۆلارشیپ، سپۆنسەر و بەرنامەکانی یارمەتیی داراییەوە، زانکۆ هەوڵ دەدات دەرفەتی خوێندن بۆ هەموو ئەو کەسانە بەردەست بکات کە ئارەزووی فێربوون، گەشەکردن و سەرکەوتنیان هەیە.
فێرخوازانی داواکار بۆ خوێندن لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی دەتوانن سود لەم سکۆلارشیپانە وەربگرن:
 

 

سکۆلارشیپی فێرخوازی نوێ

سپۆنسەرشیپ

کۆمەککار تێچوی خوێندنی فێرخواز دەگرنە ئەستۆ، کە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی خوێندن لەزانکۆکە تێچوەکەی گونجاوبێت و بۆ فێرخوازانی سەر بەچینوتوێژە جۆراوجۆرەکان فەراهەم بێت.

رێوشوێنەکان:

بەدەستهێنانی سپۆنسەرشیپ

  1. سپۆنسەرشیپەکە کۆمەککارەکە دەیخەمڵێنێت
  2. پەیوەندی لەگەڵ کۆمەککار دەبێتە هۆی مسۆگەریی سپۆنسەرشیپەکە
دڵنییابونەوە لەسپۆنسەرشیپەکە
  • پێویستە سەرەتا دڵنیایی بدرێت لەدەستەبەرکردنی سپۆنسەرشیپەکە لەلایەن کۆمەککارەوە، لەڕێی نامەیەکەوە یان ئیمەیڵێکەوە یاخود نوسراوێکی فەرمییەوە.
  • دەکرێت لەڕێی فۆرمی ناوتۆمارکرنەوە دڵنییای بدرێت لەدەستەبەرکردنی سپۆنسەرشیپەکە، جا بۆ یەک تێرمی خوێندن بێت یان بۆ چەند تێرمێک یاخود تا کۆتایی قۆناغەکانی خوێندنی زانکۆیی.
  • ئەو فێرخوازانەی کە بۆ دوو تێرمی خوێندن یان زیاتر، کۆمەک دەکرێن، دەبێت گرێبەستێکی گشتیی کۆمەککردن ئەنجام بدەن.
  • پێویستە سەرجەم سپۆنسەرشیپە تازەو نوێکراوەکان، تا دەوروبەری کۆتاوادەی سپۆنسەرشیپ "دووەم پێنجشەممەی هەمو تێرمێکی خوێندن" پێشکەش بکرێن.
ستانداردە ئەکادیمیەکان

پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی

  1. شکستی یەکەم لەهەر لیڤڵێکی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمیدا، دەبێتە هۆی هەڵپەساردنی سپۆنسەرشیپ و پارەدانەکە، هەروەها سەپاندنی فاتورەی شکستهێنان بەسەر فێرخوازدا.
  2. شکستی دوەم لەپرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمیدا، دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بەسپۆنسەرشیپەکە.

پرۆگرامی بەکالۆریۆس

  1. ئیکمالبون لەتێرمی یەکەمی خوێندندا "مانەوە لەژێر تاقیکردنەوەی ئەکادیمی"، دەبێتە هۆی هەڵپەساردنی سپۆنسەرشیپەکەو سەپاندنی فاتورەی ئاستی لاوازی خوێندن بەسەر فێرخوازدا.
  2. ئیکمالبون لەتێرمی دوەمی خوێندندا "مانەوە لەژێر تاقیکردنەوەی ئەکادیمی"، دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بەسپۆنسەرشیپەکە.
سوپاسگوزاری لەپای سپۆنسەرشیپ

زانکۆ زۆر سوپاسگوزارە لەپای کۆمەکی دارایی کۆمەککاران بۆ فێرخوازان. لەپێناوی راساندنی بڕوانامەی دەرچون، پێویستە فێرخواز سوپاسنامەی تایبەتی بۆ کۆمەککار بنوسێت و گوزارشت لەسوپاسگوزاریی خۆی بکات بۆی.

داواکاری پێشکەش بکە