سەبارەت بە بەشەکە

بەشی کارگێڕی کار پەرە بە توانای سەرکردەکانی داهاتوو دەدات لە بواری کارگێڕی و بازرگانی بۆ ناوچەکە و جیهان. بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە، بەشەکە هانی فێرخوازان دەدات خەونی گەورەیان هەبێت و پەرە بە کارامەییەکانی خۆیان بدەن تا ببنە پێشەنگ لە جیهانی بازرگانی و کارگێڕی. فێرخوازان ئامراز و کارامەیی پێویست فێردەبن بۆ سەرکەوتن لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لەڕێگەی هەبوونی زانیاری تەواو و ووردبوونەوە لە بوارەکانی وەک ئابووری، ژمێریاری، دارایی، بەڕێوەبردن و بەبازاڕکردن. هەروەها فێرخوازان زانیاری تەواویان دەبێت لەسەر ڕەوشتی کارکردن و یاسا و سیستەمی زانیاری و پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و ستراتیجی و شیکردنەوە و توانای چارەسەرکردنی کێشەکان.
 


پەیامی ڕاگر

Fahrettin Sümer

Associate Professor, Business Administration Department Chair
Department of Business Administration

بەخێر بێن بۆ بەشی کارگێڕی کار! ئێمە بە خۆشحاڵیەوە فێرخوازان ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی ببنە پێشەنگ لە داهاتوودا.

بەشەکەمان سێ پرۆگرامی بەکالۆریۆس پێشکەش دەکات: بەکالۆریۆس لە کارگێڕی کار، بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان و بەکالۆریۆس لە بەبازاڕکردنی دیجیتاڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. هەروەها دەرفەتی ووردبوونەوە پێشکەش بە فێرخوازان دەکەین لە ژمێریاری، بەڕێوەبردن، ئابووری، بەبازاڕکردن و دارایی. سەرەڕای ئەوەش، فێرخوازانی بەشەکانی تر دەتوانن بە شێوازێکی لاوەکی هەریەک لەم بەشانە وەک (Minor) بخوێنن: کارگێڕی کار، بەڕێوەبردنی کار، ئابووری.

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی لە ساڵی 2007 دامەزراوە بۆ پێشکەشکردنی خوێندنێکی هاوچەرخ بە شێوازی ئەمریکی لە عێراق. زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی زانکۆیەکی سەربەخۆ و قازانج نەویستە. پرۆگرامێکی ئامادەسازیی ئەکادیمی باوەڕپێکراوی هەیە بۆ پەرەدان بە توانستی زمانی ئینگلیزی فێرخوازان و ئامادەکردنیان بۆ خوێندنێکی سەرکەوتووی بەکالۆریۆس بە زمانی ئینگلیزی.

هەروەها شایەنی باسە، پرۆگرامی ماستەر لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بەردەستە بۆ ئەو فێرخوازانەی بەنیازن بەردەوام بن لە خوێندن. بەشەکەمان سەدان دەرچووی لێهاتووی هەیە کە لە بوارە جیاجیاکاندا دەستبەکاربوون. هەندێک لە دەرچووانمان لە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئەمریکا و ئەوروپا وەرگیراون و هەندێکیان بوون بە مامۆستای زانکۆ.

زانکۆکەمان بە نایابی ناسراوە لە عێراق و ناوچەکەدا! زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی هەوڵ دەدات فێرخوازان بە جۆرێک ئامادەبکات لە دواڕۆژدا ببنە سەرکردەی لێهاتوو و ئەندامانی پێشەنگی کۆمەڵگەکەمان. پرۆگرامەکانمان جەخت دەکەنە سەر بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و هاووڵاتیبوونی باش و ڕاستگۆیی کەسیی. فێرخوازان فێردەکرێن بە تیم کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر بکەن و لە یەکتری فێر ببن. هەروەها دەستەی وانەبێژانی نایابمان هەیە کە تەکنیکی فێرکردن و شێوازی خوێندنی مۆدێرن بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی سەرجەم فێرخوازان متمانەیان بەخۆیان بێت و لە داهاتوودا سەرکەوتووبن.

وەک ئەندامانی بەشەکە، هەوڵ دەدەین دەرچووەکانمان بتوانن ئەم ناوچەیە بکەنە پێشەنگی جیهانی بازرگانی. ئێمە فێرخوازانمان ئامادە دەکەین بۆ سەرکەوتن لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لەڕێگەی پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و ستراتیجی کارکردن، شیکردنەوە، و توانای چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوازی هاوچەرخ. دووبارە، بەخێر بێن بۆ بەشی کارگێڕی کار! لەگەڵ ئێمە گەشتی خوێندنەکەت دەستپێبکە!