سەبارەت بە بەشەکە
پەیامی ڕاگر

پرۆگرامی کۆلێژی دەرمانسازی پابەندە بە داهێنان و خوێندنی ئاستبەرز. پرۆگرامەکە تەکنیکی نوێ لە بواری دەرمانسازی لەخۆ دەگرێت، لەوانە کەرەستەی فێرکردنی پێشکەوتوو، ستراتیجی فێربوونی تەواوکاری، زیرەکی دەستکرد، بایۆتەکنەلۆژیای دەرمانسازی، و جینۆمیکس. فێرخوازان لە وەرزی یەکەمەوە سەرقاڵی بواری دەرمانسازی دەبن و چێژ وەردەگرن لە وۆرکشۆپ و گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕاهێنان لەسەر ئامێرەکانی دەرمانسازی.
ئامانجی ئێمە ئەوەیە دەرچووانمان لێهاتوو، داهێنەر، بیرمەند، و تێکۆشەر بن. پرۆگرامی دەرمانسازی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی زانیاری و متمانەی پێویست بۆ فێرخوازان دابین دەکات بۆ ئەوەی ببنە پێشەنگ لە بواری دەرمانسازی بۆ کۆمەڵگەکەیان.