بەشی ئینگلیزی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی دەرفەتی خوێندنی بەکالۆریۆس لە ئەدەبی ئینگلیزی و ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕان پێشکەش دەکات. لەم بەشەدا فێرخوازان فێری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەبن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتنی باشتری دەق و بیرۆکەکانی مێژوو و ئەدەبی ئینگلیزی. شارەزایی زیاتر لە زمانی ئینگلیزی فێرخوازان باشتر ئامادە دەکات بۆ کێبڕکێکردن لە بازاڕی کاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە پیشەکانی وەک وانەبێژی، رۆژنامەگەری، حکومەت، بەبازاڕکردن، پەیوەندیەکان، بڵاوکردنەوە و بازرگانی و هەروەها خوێندنی باڵا. ئەو فێرخوازانەی بەشی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی هەڵدەبژێرن شارەزا دەبن لە میدیای مۆدێرن و ئەزموونی پراکتیکی بەدەست دەهێنن. هەموو نووسەرێکی باش وەک خوێنەرێکی باش دەست پێدەکات: بەم جۆرە فێرخوازان دەتوانن بە شێوەیەکی ژیرانە لە پێواناکانی بەشی ڕۆژنامەوانی تێبگەن. پرۆگرامەکەمان جەخت لەسەر کاری مەیدانی تاکەکەسی دەکاتەوە وەک ئامرازێکی سەرەکی، ڕێگە بە فێرخوازان دەدات ئارەزووەکانی خۆیان گەشە پێبدەن کاتێک هەموو شارەزاییە پێویستەکان فێر دەبن. شایەنی باسە بەشی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی و وەرگێڕان و ئەدەبی ئینگلیزی زانکۆکەمان تیۆری و پراکتیکیش لەخۆدەگرێت.