سەبارەت بە بەشەکە
پەیامی ڕاگر

ئێمە بە شانازییەوە بەخێرهاتنتان دەکەین بۆ کۆلێژی پزیشکیی ددان لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی. ئامانجی سەرەکیمان پێشکەشکردنی خوێندنێکی ئاستبەرزە لەسەر ستانداردە جیهانیەکان بۆ ئامادەکردنی دەرچووانی شارەزا لە بواری پزیشکیی ددان تا توانای خزمەتکردنی تەواوی کۆمەڵگەکەیان هەبێت بە باشترین کوالیتی سەردەمیانە. دەستەی وانەبێژانمان لە شارەزایانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پێکهاتوون کە بڕوانامەکانیان بەدەستهێناوە لە باشترین زانکۆکان لە ئەمریکا و بەریتانیا و دەوروبەر.
ئامانجی ئێمە دابینکردنی ڕاهێنانی پراکتیکی و کلینیکییە بۆ ئامادەکردنی پزیشکیی ددانی کارامە بۆ داهاتوو، ئەمەش لەڕێگەی تاقیگەکان و کلینیکەکانمان کە ئامێری پێشکەوتووی تێدایە و فێرخوازان لەلایەن سەرپەرشتیارانی زۆر بە ئەزموونەوە ڕێنمایی دەکرێن. لە ئێستادا بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە نەشتەرگەری ددان پێشکەش دەکەین کە ماوەی 10 وەرزی خوێندن دەخایەنێت و بابەتە سەرەکییەکان و پرۆگرامە سەرەکییەکانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی لەخۆ دەگرێت. پرۆگرامی خوێندنمان لەلایەن شارەزایانی بەتوانا لە بوارەکەدا داڕێژراوە بۆ گەیشتن بە بەرزترین ستانداردەکانی پەروەردەی ددان.
هەروەها شایەنی باسە کە ئێمە پابەندین بە بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن لە کۆلێژ و کۆمەڵگەکەمان. سەرەڕای ئەوەش، ئێمە کۆلێژەکەمان کراوەیە بەڕووی هەموو فێرخوازێکدا لە سەرانسەری جیهانەوە. بەشداربە لەم گەشتە نایابە ئەکادیمیە لەگەڵمان.