پەیامی ڕاگر

Mohanad Nada
Associate Professor of Pathology/Hematology, (MHS) Department Chair
Department of Medical & Health Sciences (MHS)
بەخێر بێن بۆ بەشی زانستە پزیشکی و تەندروستییەکان لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بەشەکەمان لە ساڵی 2018 دامەزراوە و بووە بە یەکێک لە بەناوبانگترین بەشەکانی زانکۆکە.
ئەرکی سەرەکیمان دابینکردنی خوێندنێکی ئاستبەرزە لەسەر بنەما و ستانداردەکانی ئەمریکا بۆ ئامادەکردنی پزیشکی شارەزا کە بتوانن خزمەت بە ناوچەکە و دەوروبەری بگەیەنن.
ئەندامانی دەستەی وانەبێژان بڕوانامە و ڕاهێنانیان لە زانکۆ نایابەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و دەوروبەر وەرگرتووە. هەروەها بەشەکەمان تاقیگەی پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی خوێندنی ئاستبەرز کە جەخت لەسەر ئەزموونی پراکتیکی دەکات لە ڕێگەی ڕاهێنانەوە.
ئێمە لە ئێستادا بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی تاقیگە پزیشکییەکان پێشکەش دەکەین و پلانمان هەیە بۆ فراوانکردنی بەشەکەمان لە داهاتوودا. پرۆگرامەکەمان لەلایەن کۆمەڵەی پەروەردەی نێودەوڵەتی تەکساس (TIEC) دانپێدانراوە کە زیاتر لە 30 زانکۆی حکومی و تایبەت لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا لەخۆ دەگرێت.
ئێمە جەخت دەکەینە سەر ڕاهێنانی کلینیکی لەپێناو ئامادەکردنی فێرخوازان بۆ ژیانی دوای دەرچوون. لە پرۆگرامی زانستە تاقیگە پزیشکییەکان، فێرخوازان دوو وەرزی خوێندن و ڕاهێنانی کلینیکی چڕ لە نەخۆشخانە لەژێر سەرپەرشتی پزیشکانی بە ئەزموون دەخوێنن. ئەمەش دەرفەتێکی زۆر باش بۆ فێرخوازانی قۆناغی سێیەم دەڕەخسێنێت بۆ ئاشنابوون بە ژیانی ناو نەخۆشخانە و بەدەستهێنانی ئەزموونی بەنرخ.
شایەنی باسە بەشەکەمان بەردەوام کار لەسەر توێژینەوەی پزیشکی دەکات لەپێناو پەرەپێدانی توێژینەوە لە بوارەکەدا. ئەندامانی دەستەی وانەبێژان توێژینەوە لە بوارە سەرەکییەکانی زانستی پزیشکی وەک نەخۆشی، خوێنناسی، نەخۆشییە گوازراوەکان، دەرمانناسی، بۆماوەزانی، زیندەوەرزانی گەردیلە، و تەندروستی گشتی ئەنجام دەدەن. لە ساڵی ڕابردوودا، ئەندامانی دەستەی وانەبێژان چەندین توێژینەوەیان لە گۆڤارەکانی جیهان بڵاو کردووەتەوە. بەشداری لە چەندین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و نەتەوەیی کردووە. وە داهێنانی نوێی پزیشکیان کردووە بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە.
ئێمە پابەندین بە دابینکردنی خوێندنێکی ئاستبەرزی پزیشکی نایاب لە ڕێگەی یەکخستنی سێ بەشی سەرەکی پەروەردەی پزیشکی هاوچەرخ: فێرکردن، ڕاهێنانی کلینیکی و توێژینەوە.