وەرگرتن لەزانکۆ

ئۆفیسی وەرگرتن لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی، زۆر بەخۆشحاڵییەوە لەپێشوازیتاندایە. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی زانیاریتان دەربارەی زانکۆکە بدەینێ و وەڵامی هەر پرسیارێک بدەینەوە کە رەنگە لەلاتان دروست بوبێت. ئەمانەی خوارەوە ئەو دەرفەتە جۆراوجۆرانەن کە لەبەردەمتاندان:

کۆبونەوەی رۆژانە

ڕۆژانه دووجار لە ڕۆژانی یەکشەممه تا پێنجشەممه کاتژمێر 11 ی به یانی و 3 ی پاش نیوەڕۆ بەشی وەرگرتن میوانداریتان دەکەن و بەرنامه ئەکادیمییەکانی زانکۆکەمان پێشکەش دەکەن و وەڵامی پرسیارەکانتان دەدەنەوە. تەنها وەرە و سەردانمان بکە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی. تکایە ناسنامەکەت لەگەڵ بێت کاتێک دێیت.

تاقیکردنەوەی توانست لەزمانی ئینگلیزی

دوودڵیت لەوەی زمانە ئینگلیزیەکەت گونجاوی ئەوەبێت لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی پێی بخوێنیت؟ دەتوانیت سەردانمان بکەیت و تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی بدەیت. کاتی تاقیکردنەوەکان: هەمو دووشەممان و چوارشەممانێک، سەعات 11:00 ی بەیانیان. بۆ زوو خۆناونوسکردن پەیوەندیمان پێوە بکە لەڕێی 
+964 (0)770 461 5555
+964 (0)772 773 7388

پڕۆگرامی ڕۆژێک لە زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی

وەرەو ئەزموونی بوون بە فێرخوازی زانکۆکەمان بکە بۆ یەک ڕۆژ لە ڕێگەی سەردانیکردنی هۆڵی خوێندنگەکان و تاقیگەکان و کافتریاو بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ژیانی فێرخوازان و ماناوە لە بەشی ناوخۆیی بۆ یەک شەو. ئەم پرۆگرامە هەموو پێنج شەممەیەک بەڕێوەدەچێت لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی بۆ ٣ ی نیوەڕۆ. بۆ ناو تۆمارکردن سەردانی ئەم لینکە بکە.

سەردانی بەکۆمەڵ

ئەگەر مامۆستای قوتابخانەی ئامادەییت، یان لەگەڵ فێرخوازانی قوتابخانەی ئامادەیی کاردەکەیت، ئێمە ئامادەین دەرفەتی سەردانی بەکۆمەڵ بۆ خۆت و فێرخوازەکانت بڕەخسێنین. بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە، لەڕێی : (0)7705254545


 

سەردان و گەڕانی گریمانەیی

بۆ ئەنجامدانی سەردان و گەڕانی گریمانەیی بەناو زانکۆی ئەمریکیدا لە سلێمانی، کلیک لەسەر ئەم وێنەیەی خوارەوە بکە. بیناکانی زانکۆکە، باخچەکانی، هۆڵی خوێندن و تاقیگە و کافتریا و بەشی ناوخۆیی ببینە.