بەشی ناوخۆیی

بەشی ناوخۆیی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی ماڵی تۆیە کە لەماڵ دوریت. ئاشناببە بە جۆر و نرخەکانیان. زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی، لەڕێی دەستەبەرکردنی بەشی ناوخۆیی رێکوپێک و راخراوەوە بۆ ئەو فێرخوازانەی لەدەرەوەی سلێمانییەوە روی تێدەکەن، کارێک دەکات کە فێرخواز پێی وابێت لەوڵات و شاری نوێی خۆیدایە. بەشی ناوخۆیی سەر بەزانکۆ، بەپێی باشترین ستانداردی جیهانی دروست کراوەو بەڕێوە دەبرێت، لەدوو ئەپارتمان پێکدێت کە لەناو زانکۆکەدان، یەکێکیان بۆ کچان، ئەوی تریان بۆ کوڕان، بەهەردوکیان چەندین شوققە دەگرنەخۆ کە جێی ٤٢٦ فێرخوازیان تێدا دەبێتەوە. ئەم شوققانە وەکو ماڵی بێوەی وەهان بۆ ئەو فێرخوازانەی لەدەرەوەی سلێمانییەوە روو لەزانکۆکە دەکەن، چونکە سەرجەم پێداویستیەکانی ژیانێکی بێوەییان تێدایە لەکەلوپەل و خزمەتگوزاری. بەشی ناوخۆیی (بەهەردو بەشەکەیەوە: بەشی کچان و بەشی کوڕان)، سەرپەرشتیارو یارمەتیدەری تایبەت بەخۆی هەیە کە هاوکارن لەچەسپاندنی یاساو رێسای نیشتەجێبون و هەڵسوکەوتکردن و چارەسەرکردنی گیروگرفت. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی خۆئامادەکردنی باشترین شێوە بۆ ژیان لە ناو زانکۆ تکایە بڕوانە ئەم ڕێنماییەی زانکۆی ئەمریکیی لە عێراق، سلێمانی.

بەرنامەوەرز/ماوەیدیناری عێراقی
ئابوریستاندەرتایبەت
(6 فێرخواز)(4 فێرخواز)(1 فێرخواز)
بەکالۆریۆسپایز و بەهار835,0001,000,0001,670,000
پرۆگرامی ئامادەسازی  ئەکادیمی (APP)پایز و زستان و بەهار و هاوین680,000820,0001,390,000
خوێندکارانی MBA و خوێندکارانی پێشووی زانکۆی ئەمریکیڕێژەی مانگانە380,000460,000765,000
خوێندکارانی زانکۆ لە وەرزی زستان و هاویندا٤ هەفتە نیشتەجێبوون220,000265,100445,000
٧ هەفتە نیشتەجێبوون390,000465,000780,000
٩ هەفتە نیشتەجێبوون500,000600,0001,000,000
١٢ هەفتە نیشتەجێبوون665,000800,0001,335,000
چی بهێنم؟

ئەمانە چەند پێشنیارێکن بۆ ئەوەی چی لەگەڵ خۆت بیهێنن بۆ ناو زانکۆ:

  1. پێداویستیەکانی یەک بێدی تاکەکەسی: سەرچەف / بەتانی یان لێفە
  2. پشتی
  3. خاولی
  4. راخەر یان بەرماڵ
  5. شامپۆو سابون
  6. پێداویستیی توالێت
  7. قاپوقاچاخ و کەرەستەی سەر سفرە
  8. ئوتو