پێوەرەکانی وەرگرتن

تیمی ئۆفیسی وەرگرتن لێرەن بۆ هاوکاریکردنی تۆ و ڕونکردنەوەی مەرجەکانی خوێندن لەبەشە ئەکادیمییە جیاجیاکان. هەر کاتێک پێویستت بەهاوکاری بوو تکایە لەڕێی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەندیمان پێوە بکە:

[email protected]
+964 (0)770 461 5555
+964 (0)772 773 7388
دەشتوانیت لێرەوە بەڕێگەیەکی ئاسان دڵنیا ببیتەوە لەوەی کە ئایا بۆت هەیە لەزانکۆکەمان بخوێنیت یاخود نا.

 

مەرجە ئەکادیمیەکان

هەموو پرۆگرامێکی بەکالۆریۆس* مەرجی وەرگرتنی تایبەت بەخۆی هەیە لەسەر بنەمای ئەو نمرەیەی کە وەزارەتی خوێندنی باڵا دیاریی دەکات. تایبەت بەفێرخوازانی عێراقی ئەوانەی کە دەرچووی ئامادەیی گشتین، نمرەی کۆتاییان لەتاقیکردنەوەی بەکالۆریدا چەند بوە ئەوە بەهەند وەردەگیرێت. تکایە تەماشای مەرجی تایبەت بەنمرە بکە لێرەوە تایبەت بەدەرچوانی ئامادەییە پیشەییەکان و پەیمانگەکان، بۆ ئاگاداربون لەمەرجەکانی وەرگرتن تکایە پەیوەندی بەئۆفیسی وەرگرتنەوە بکەن. تایبەت بەدەرچوانی ئامادەییە نێودەڵەتیەکان، پاش پێشکەشکردنی داوای وەرگرتن لە زانکۆمان، فێرخواز دەبێت بڕوانامەی ئامادەییەکەی لەبەڕێوەبەرایەتیی تاقیکردنەوەکانی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی هەرێم (هۆبەی ئەزمونەکان) هەموار بکات. ڕاوێژکاری وەرگرتن لەزانکۆمان بۆ ڕاییکردنی ئەو کارە بە وردی ڕێنوێنیی دەکات.

 

 

مەرجەکانی تایبەت بەزمانی ئینگلیزی

لەبەرئەوەی زانکۆمان زانکۆیەکی ئەمریکییە، سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بەزمانی ئینگیزی دەخوێندرێن تیایدا. بۆیە دەبێت سەرجەم ئەو فێرخوازانەی داوای خوێندن پێشکەشی زانکۆمان دەکەن تاقیکردنەوەی توانست لەزمانی ئینگلیزیدا ئەنجام بدەن، تەنها ئەوانەیان نەبێت کە دەرچوی قوتابخانە ئامادەییە نێودەوڵەتیەکانن. زانکۆمان تاقیکردنەوەی توانست لەزمانی ئینگلیزیدا بۆ فێرخوازان ڕێکدەخات (بەخۆڕایی و بێ پارە). نمرەی فێرخواز لەتاقیکردنەوەکەدا، دیاریی دەکات کە ئایا دەتوانێت ڕاستەوخۆ دەست بەخوێندنی پسپۆڕییە زانکۆییەکەی بکات، یان بەر لەدەستکردن بەخوێندنی پسپۆڕیی زانکۆیی دەبێت دەست بەخوێندنی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی (پرۆگرامی فێربونی زمانی ئینگلیزی) بکات. فێرخواز، بۆئەوەی دەست بەخوێندنی پسپۆڕیی زانکۆیی بکات، دەبێت لەتاقیکردنەوەی توانست لەزمانی ئینگلیزیدا ئەنجامەکەی بەمجۆرەبێت: تۆفڵ ئای بی تی: ٧٢ ئایڵتس

  • گواستنەوەی فێرخواز لەزانکۆی دیکەوە بۆ زانکۆمان
  • خوێندن لەدەرەوەی وڵات لەزانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی

پرۆسەی پێشکەشکردنی داوای گواستنەوە جیاوازیی نییە لەگەڵ پرۆسەی پێشکەشکردنی داوای خوێندن، لەیەک شتدا نەبێت: "پێشکەشکار"ی داوای گواستنەوە، دەبێت نوسراوێکی فەرمی لەزانکۆکەیەوە بهێنێت بۆ زانکۆمان (نوسخەی کاغەز) کە بیسەلمێنێت لەو زانکۆیە ناونوس کراوە، یان لەڕێی ئیمەیڵەوە وێنەیەکی نوسراوە فەرمیەکە بە PDF بنێرێت بۆ: [email protected] پێشکەشکارانی داوای گواستنەوە دەبێت ماوەی ١ بۆ ٣ هەفتە چاوەڕوانبن تا وەڵامی گواستنەوەی کریدتەکەیان دەدرێتەوە.

 

فێرخوازانی زانکۆکانی سەرجەم ناوچەکانی دنیا، شاییستەن بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی. خوێندن لەدەرەوەی وڵات لەزانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، بۆ ماوەی یەک ساڵی تەواو، لەشێوەی سیمیستەری ئاساییدا (پاییز یان بەهار)، هەروەها لەشێوەی تێرمی چڕی خوێندندا (هاوین یان زستان)، دەستەبەرو فەراهەمە. خوێندن لەدەرەوەی وڵات لەزانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، هەلێکی دەگمەن بۆ ئاشنابون بەژیان لە سلێمانی و هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت، لەسەروەختی خوێندنی کۆرسە زانکۆییەکاندا، کە بەکوالیتییەکی بەرزی نێودەوڵەتی و بەزمانی ئینگلیزی دەگوترێنەوە. لەسەرجەم ناوچەکانی دنیاوە، فێرخواز هاتون و ماوەی خوێندنیان لەزانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بەسەربردوە

بۆ ئەوەی شاییستەبیت بۆ خوێندن لەدەرەوەی وڵات لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، دەبێت:
  1. لە ئێستادا لە زانکۆیەکی دەرەوەی عێراق بەفول تایم وەرگیرابی و ناوت تۆمار کرابێت.
  2. زمانی ئینگلیزی بزانیت (کۆرسی زانکۆییت بەزمانی ئینگلیزی خوێندبێت، یان نمرەی فەرمی و پێویستت لەتاقیکردنەوەی TOEFL IBT یاخود IELTS) دا بەدەستهێنابێت.
 
 

هەواڵەکردنی کریدت

توانای هەواڵەکردنی کریدت، لەدامەزراوەیەکی لۆکاڵییەوە بۆ دامەزراوەیەکی تری لۆکاڵی جیاوازیی هەیە. بۆ بەئاگابون لەتوانای هەواڵەکردنی کریدت بۆ زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، تکایە پێشوەخت پرس بەزانکۆکەت بکە. وردەکاریی تایبەت بەکۆرسەکانی خوێندن لەزانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، لەکەتەلۆگە ئەکادیمیەکەماندا خراوەتەڕو. دەکرێت پرسیار ئاراستەی زانکۆمان بکرێت لەڕێی: [email protected]

 

چۆنیەتیی داواپێشکەشکردن

بۆ ئاگاداربون لە وردەکاریی خوێندن لەدەرەوەی وڵات لەزانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، پەیوەندی بەخاتو "وەلاء طالب، بەڕێوەبەری بەشی وەرگرتن"ەوە بکە لەڕێی: [email protected].

دەبێت ئامادەبیت بۆ پێشکەشکردنی:

نوسراوی فەرمی لەزانکۆکەتەوە بۆ زانکۆمان کە بیسەلمێنێت لەو زانکۆیە ناونوس کراویت. 
بڕوانامەیەک کە بیسەلمێنێت زمانی ئینگلیزی دەزانیت. تکایە ئاگاداری ئەوەبن کە فێرخوازانی "خوێندن لەدەرەوەی وڵات، بەگوێرەی سیستمی عێراقی، پێویستیان بەهاوتاکردنی بڕوانامە نییە بۆ ئەوەی شاییستەبن بۆ "خوێندن لەدەرەوەی وڵات.

 

Academic ProgramsHighschool – Scientific Highschool – Literary Vocational High School- Commerce Branch5 Years institutes2 Years institutes
College of Dentistry     
Bachelor of Dental Surgery87%   87%
College of Pharmacy     
Bachelor of Pharmacy81%   77%
Department of Business Administration     
BS Business Administration55%55%57%57%50%
BS Human Resource Management55%55%   
BS Digital Marketing and Social Media55%55%57%57%50%
Department of Engineering     
BS Civil Engineering77% 87% 77%
BS Mechanical Engineering72% 87% 69%
BS Energy Engineering72%   69%
BS Industrial Engineering72%    
BS Artificial Intelligence and Robotics Engineering72%    
Department of English     
BA Journalism55%55% 57%55%
BA English Literature60%60%   
BA Translation55%55% 57%English Language-52% 
Translation-50%
Department of Information Technology (IT)     
BS Information Technology57% 67%57%57%
BS Cybersecurity57% 67%57%57%
BS Software Engineering72% 82%77%69%
Department of International Studies     
BA International Studies57%57%   
BA International Relations57%57%   
BA Law62%62%  59%
Department of Medical & Health Sciences     
BS Medical Laboratory Science59%   59%