سکولارشیپی حەپسەخانی نەقیب

سکۆلارشیپی حەپسە خانی نەقیب دوو جۆر پاڵپشتی دارایی دابین دەکات: 
خوێندنی تەواوی پرۆگرامی چوار ساڵە بۆ کچه فێرخوازێکی هیوادار و خاوەن پێداویستی دارایی له ناوچه کانی ڕانیه و هه ڵەبجه و گەرمیان و سلێمانی دەستەبەر دەکات.
هەروەها، خوێندنی تەواو بۆ فێرخوازێکی کچ کە پێویستییەکی زۆری دارایی هەیە بۆ تەواوکردنی بڕوانامەکەی لە زانکۆی ئەمریکی لە عیراق، سلێمانی. پێویستە فێرخوازەکە 2-4 وەرزی خوێندنی مابێت.

 
مەرجەکانی وەرگرتن:

سکۆلارشیپی چوار ساڵەی حەپسە خانی نەقیب:

  1. کچە فێرخوازێک کە تازە دەست بە خوێندن دەکات لە زانکۆکەمان.
  2. خەرجیەکانی ساڵانی زانکۆ بە تەواوی (چوار ساڵ) دابین دەکات.
  3. فێرخواز دەبێت بتوانێت پێویستی دارایی بسەلمێنێت وەکە ئەوەی زانکۆ دیاری دەکات.
  4. دانیشتووی ڕانیە ، هەڵەبجە ، گەرمیان، یان سلێمانی بێت

سکۆلارشیپی ساڵانەی حەپسە خانی نەقیب:

  • ته نها فێرخوازی کچ
  • سکۆلارشیپەکە خەرجیەکانی 2-4 وەرزی خوێندنی زانکۆ دابین دەکات.
  • پێویستە تێکڕای GPA فێرخوازەکە 2.00 یان زیاتر بێت. سکۆلارشیپ بە GPAی بەرزتر دەدرێت
  • فێرخواز دەبێت بتوانێت پێویستی دارایی بسەلمێنێت وەکە ئەوەی زانکۆ دیاری دەکات.
  •  

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری:

داواکارە فێرخوازە کچەکان دەبێت فۆرمی داواکاری لە ڕێگەی بەشی سکۆلارشیپەوە پڕ بکەنەوە و پێشکەشی بکەن.

پرۆسەی هەڵبژاردن:

بڕیاری کۆتایی لەلایەن لیژنەی سکۆلارشیپی زانکۆوە دەدرێت بە گوێرەی ڕێنماییەکانی سەرەوە و سکۆلارشیپەکە.