سکولارشیپ

Scholarship Allocation
  • فێرخوازانی کورد: 10 سکۆلارشیپ بەردەستە
  • فێرخوازانی عەرەب: 5 سکۆلارشیپ بەردەستە (تێبینی: ئەگەر داواکاری کەمتر لە کۆمەڵگەی عەرەبی یان کوردی بێت، دەتوانرێت لە مانگی شوبات یان بەپێی پێویست هەموار بکرێتەوە.)
چۆنیەتیی پێشکەشکردنی داواکاری:
  1. نامەی هاندان: 
    مەرجەکان: داواکارەکان دەبێت نامەیەکی هاندان پێشکەش بکەن کە هۆکارەکانی پێشکەشکردنی داواکاری و لێهاتووییان بۆ سکۆلارشیپەکە دیاری بکات. دەبێت نامەکە ناوی داواکار، ژمارە تەلەفۆن، ئیمەیل و هەڵبژاردنی بەشی خوێندنەکەی لە زانکۆی ئەمریکی لە عیراق، سلێمانی تێدابێت. تکایە نامەی هاندان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بنێرن بۆ [email protected] یان خۆتان بیهێنن بۆ بەشی وەرگرتن لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی.
  2. چاوپێکەوتن:
    ڕێکارەکان: ئەو داواکارانەی کە ئەگەری وەرگرتنیان هەیە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت بۆ هەڵسەنگاندنی زیاتری شیاویان بۆ سکۆلارشیپەکە.
مەرجەکانی وەرگرتن:
  1. دەرئەنجامی ئەکادیمی:  
    مەودای نمرەی بەکالۆریۆس: دەبێت لە نێوان 55 بۆ 79٪ بێت.
  2. پێویستی دارایی:
    مەرجەکان: داواکارەکان دەبێت پێویستییەکی دارایی گەورە نیشان بدەن کە ئەگەر نا ڕێگربێت لە بەشداریکردنیان لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی ..
  3. ئەزموونی تر:  
    خۆبەخشی/ئەزموون: ئەزموونی خۆبەخشی پێشوو یان بەشداریکردن لە چالاکیەکانی پەیوەست بە بواری خوێندن (مەرج نیە).
  4. بواری خوێندن:  
    پەیوەندی: سکۆلارشیپ بۆ ئەو فێرخوازانە بەردەستە کە بڕوانامە لە زمانی ئینگلیزی، MLS و خوێندنی نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنن. فێرخوازان دەبێت مەرجەکانی شیاوبوون بۆ هەڵبژاردنی پسپۆڕی خۆیان جێبەجێ بکەن. ئەگەر لە ماوەی خوێندنیان لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بڕیاری گۆڕینی پسپۆڕی خوێندن بدەن، ئەوا دەبێت جیاوازی تێچووی خوێندن بۆ وەرزەکانی ڕابردوودا دابین بکەن.

پرۆسەی هەڵبژاردن:

  • لیژنەی پێداچوونەوە: داواکاریەکان لەلایەن لیژنەیەکی هەڵبژاردنەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێ کە دەرئەنجامی ئەکادیمی، پێویستی دارایی، ئەزموونی تر و ناوەرۆکی نامەی هاندان و چاوپێکەوتنەکە هەڵدەسەنگێنێت.
  • ئاگاداری بڕیار: داواکارەکان بە زووترین کات پاش چاوپێکەوتنەکەیان لە دۆخی سکۆلارشیپەکە ئاگادار دەکرێنەوە.