سکولارشیپی گروپی نومیروس

سکۆلارشیپی گروپی نومیروس پاڵپشتی دارایی بۆ دوو فێرخواز دابین دەکات کە ئێستا لە زانکۆی ئەمریکی لە عیراق، سلێمانی دەخوێنن. سکۆلارشیپەکە بە ناوی گروپی نومیروس ناونراوە کە کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانە و دامەزرێنەرەکەی عێراقییە و بنکەی لە دوبەی هەیە و لەلایەن خێزانی شەنشالەوە دامەزراوە و بەڕێوە دەبرێت. سکۆلارشیپەکە لەسەر بنەمای پێویست و شایستەیی دەبەخشرێت و کرێی خوێندن، خانووبەرە و کتێب دەگرێتەوە. ئەم سکولارشیپە زۆر خواستی لەسەرە و تەنها دەبەخشرێت بە دوو فێرخواز.

 

مەرجەکانی وەرگرتن:

  1. فێرخوازانی کە ئێستا لە زانکۆکەمان دەخوێنن دەبێت لانیکەم GPA 2.7 یان هەبێت لە کۆتایی بەهاری 2023.
  2. تا ئێستا سکۆلارشیپ/سپۆنسەری وەرنەگرتبێت.
  3. فێرخوازان دەبێت بەلایەنی کەمەوە بچنە ساڵی دووەم (وەرزی چوارەم) لە خوێندنی بەکالۆریۆس.
  4. فێرخوازان دەبێت هەموو ساڵێک دووبارە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ نوێکردنەوەی سکۆلارشیپەکە.
  5. فێرخوازان دەبێت لە چالاکیەکانی ناوەوە و دەرەوەی زانکۆ بەشدار بن.
  6. فێرخوازان دەبێت بتوانن پێویستی دارایی نیشان بدەن بەو جۆرەی زانکۆ دیاری دەکات.

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری:

داواکارانی ئارەزوومەند دەبێت لە ڕێگەی بەشی سکۆلارشیپەوە داواکاری پڕ بکەنەوە و پێشکەشی بکەن.

پرۆسەی هەڵبژاردن:

هەڵبژاردنی کۆتایی لەلایەن لیژنەی سکۆلارشیپی زانکۆوە ئەنجام دەدرێت، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی دیاری کراوی سکولارشیپەکە.