سکولارشیپی سەعد ت. حەسەن

سکولارشیپی سەعد ت. حەسەن ساڵانە پاڵپشتی دارایی بۆ پێنج فێرخوازی تازە یان ئێستای زانکۆکەمان دابین دەکات ئەم سکولارشیپە بە ناوی سەعد ت. حەسەن ناونراوە، کە دەرچووی زانکۆی ئەمریکی لە عیراق، سلێمانی و ئەندامی دەستەی ئەمینداری و دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری گرووپی Onex. ئەم سکولارشیپی خوێندنە بەناوبانگ و پێشبڕکێیە ساڵانە بە پێنج فێرخوازی شایستە دەبەخشرێت. وەرگرانی ئەم سکولارشیپە ساڵانە پارە وەردەگرن، لەگەڵ دەرفەتی نوێکردنەوەی هەموو ساڵێک تا دەرچوون، بە مەرجێک بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی پێداویستییە ئەکادیمی و داراییەکانی سکولارشیپەکە.

 
مەرجەکانی وەرگرتن:
  1. فێرخوازانی نوێ دەبێت لانیکەم نمرەی بەکالۆریۆسیان 70 بێت، لە کاتێکدا فێرخوازانی ئێستا دەبێت GPA لانی کەم 2.7 بپارێزن.
  2. داواکارەکان نابێت پێشتر هیچ سکۆلارشیپێک یان سپۆنسەرێکی تریان وەربگرتبێت.
  3. فێرخوازان پێویستە هەموو ساڵێک دووبارە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ نوێکردنەوەی سکۆلارشیپەکە.
  4. نیشاندانی پێویستی دارایی، بەپێی بڕیاری زانکۆ، پێویستە.
  5. پێشینە بە فێرخوازە کچەکان دەدرێت.
  6. فێرخوازانی هەڵگری ئەم سکۆلارشیپە پێویستە بەشداری چالاکی ناوەوە و دەرەوەی زانکۆ بکەن.

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری:

داواکارانی ئارەزوومەند دەبێت لە ڕێگەی بەشی سکۆلارشیپەوە داواکاری پڕ بکەنەوە و پێشکەشی بکەن.

پرۆسەی هەڵبژاردن:

هەڵبژاردنی کۆتایی لەلایەن لیژنەی سکۆلارشیپی زانکۆوە ئەنجام دەدرێت، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی دیاری کراوی سکولارشیپەکە.