(ئه‌م په‌ڕه‌یه له ڕۆژی ٣١ی ته‌مووزی ٢٠١٦ نوێ كراوه‌ته‌وه)
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی زانكۆیه‌كی قازانجنه‌ویسته له‌پێناو سوودی گشتیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و عێراقدا. له سه‌رووی ٨٠٪ی فێرخوازانی تۆماركراوی به‌كالۆریۆس له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه هاوكاریخوازه‌كان له یاخود له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوانه‌وه هه‌ندێك فۆرم به ده‌ست ده‌هێنن. زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی هه‌وڵ ده‌دات باشترین فێرخوازان تۆمار بكات به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی داهات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه سیاسه‌ته‌كانی تیچوونی خوێندنه بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ له مانگی ته‌مووزی ٢٠١٦وه. پێش هاتنی مانگی تشرینی دووه‌م (نۆڤه‌مبه‌ر) ئه‌م سیاسه‌تانه گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت.
ڕێژه‌ی تێچوون به هۆی نمره‌ی به‌كالۆریای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان/ عێراقه‌وه دیاری كراوه.
ڕێژه‌كان سكۆڵارشیپی سه‌ربار كه ده‌شێت ببه‌خشرێت، له‌به‌رچاو ناگرێت (بۆ نموونه، سكۆڵارشیپی ناوازه‌ی ئه‌كادیمیی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٣). له‌وانه‌یه پێوه‌ر و فه‌راهه‌مبوونی سكۆڵارشیپ ساڵانه جیاواز بێت؛ بۆ زانینی هه‌ر نوێكارییه‌ك، تكایه به‌رده‌وام سه‌ردانی وێبسایتی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی بكه.
ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له دوای مانگی ته‌مووزی ٢٠١٦ له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی وه‌رده‌گیرین یان دووباره وه‌رده‌گیرێنه‌وه، په‌یڕه‌وی له‌م خشته‌یه‌ی تیچوونی ساڵانه ده‌كه‌ن (كه وه‌ك تێرمی به‌هاره و پایزه خراوه‌ته ڕوو).
ڕێژه‌كانی تێچوون بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧
به‌كالۆریۆس |
|
تێچوون ساڵانه (دوو تێرم) |
به‌كالۆریۆس ٪ |
$1,500 |
94.50 - 100.00 |
$2,500 |
89.50 - 94.49 |
$3,500 |
84.50 - 89.49 |
$4,000 |
79.50 - 84.49 |
$5,500 |
74.50 - 79.49 |
$6,500 |
69.50 - 74.49 |
$8,000 |
69.49 و كه‌متر |
$1.375 |
تێچوونی هه‌ر كۆرسێك |
23.375$ |
سه‌رجه‌م (١٧ كۆرس، به كتێبه‌كانی خوێندنه‌وه) |
پاره‌سپاردن
٭ فێرخوازانی تازه‌تۆماركراو داوایان لێ ده‌كرێت بڕی ٥٠٠ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بسپێرن.
٭ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌ك تیچوونی وه‌رگرتن ده‌سپێردرێت، ناگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ فێرخواز.
٭ سپاردنی پاره بۆ كلیل، دۆڵاب و كه‌لوپه‌ل و شتومه‌كانی دیكه‌ی زانكۆ.
كۆرسی هاوینه و زستانه
تیچوونی ساڵانه ئه‌مانه ناگرێته‌وه:
٭ تێچوونی نه‌گه‌ڕێنراوه و خۆبه‌خشانه‌ی تێرمی هاوینه، به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی.
٭ تێچوونی نه‌گه‌ڕێنراوه و خۆبه‌خشانه‌ی كۆرسی به‌كالۆریۆس، تێرمی زستانه.
٭ تێچوونی نه‌گه‌ڕێنراوه و خۆبه‌خشانه‌ی كۆرسی به‌كالۆریۆس، تێرمی هاوینه.
تێچوونی ناچارییانه
سه‌رباری تێچوونی خوێندن، فێرخوازانی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی ده‌بێت بۆ هه‌ر تێرمێكی خوێندن نزیكه‌ی ١٠٠ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بده‌ن بۆ كتێبه‌كانی خوێندن.
٭ ئه‌م تێچوونه له ڕێگه‌ی كتێبفرۆشیی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراقه‌وه ده‌بێت.
٭ ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه نه‌درا، به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی نمره‌ی نیوه‌ی ساڵ و كۆتایی ڕاده‌گرێت و ڕێگه له تۆماركردنی سه‌رهێڵ (ئۆنلاین) ده‌گرێت.
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی مافپارێزی ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی تێچوونی ناچارییانه‌ی سه‌ربار كه له بنه‌ڕه‌تدا له گرێبه‌ستی تۆماركردندا نه‌هاتووه.
تێچوونه‌كان
تێچوونه‌كان له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
٭ تێچوونی ژووری نیشته‌جێبوون (ته‌نها بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه شایسته‌ی ژووری نیشته‌جێبوونن).
٭ تێچوونی كتێبه‌كانی خوێندنی به‌كالۆریۆس (كۆی گشتیی تێچوونه‌كه ده‌گۆڕێت به‌پێی به‌رنامه‌كه).
٭ تێچوونی خزمه‌تگوزارییه لاوه‌كییه‌كان (تێچوونی پرنتكردن، تێچوونی ڕاوه‌ستاندنی ئۆتۆمبیل).
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی مافپارێزی ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی تێچوونی سه‌ربار كه له بنه‌ڕه‌تدا له گرێبه‌ستی تۆماركردندا نه‌هاتووه.