دوا بەروارەکانی وەرگرتن | The American University of Iraq Sulaimani

Warning message

Mean Menu style requires jQuery library version 1.7 or higher, but you have opted to provide your own library. Please ensure you have the proper version of jQuery included. (note: this is not an error)

دوا بەروارەکانی وەرگرتن

ژمارەی خولەکانی وەرگرتن لە زانکۆکەمان بەپێی پلانی وەرگرتن، ساڵانە دەگۆڕێن، هەر خولێکیش لەوانە دوابەرواری تایبەت بە خۆی هەیە و لەوانەشە مەرج و ڕێنمایی جیاوازیشی هەبێت.
 
بۆ پاییزی 2016، زانکۆی ئەمەریکی دوو خولی وەرگرتنی هەیە (خولی وەرگرتنی پێشوەخت) و (خولی وەرگرتنی ئاسایی). لەوانەیە خولی وەرگرتنی بەهارەش بکاتەوە، بەڵام تەنها ئەگەر کورسیی وەگرتنی فێرخوازان مابێت؛ لەبەر ئەوە، بە باش نازانرێت داواکاریی وەرگرتن دوابخرێت بۆ وەرزی بەهار، چونکە ئێمە دڵنیا نین خولی وەرگرتنی بەهارە دەکرێنەوە یان نا.
 
ئەو فێرخوازانەی ئینگلیزییان زۆر باشە و پێویستیان بە یارمەتی نابێت لە ئینگلیزی و ڕاستەوخۆ دەچنە خوێندنی ئەکادیمی، دەبێت ئاگادار بن کە خولەکان و دوابەروارەکان بۆ ئەوان جیاوازن. وەرزی خوێندنی ئەکادیمی لە پایزدا زووتر دەست پێ دەکات بۆ ئەوان و بە هەمان شێوە دەرگای داواکاریی وەرگرتن زووتر دادەخرێت.
 

 
خولی وەرگرتنی پێشوەخت
 
بۆ ئەوفێرخوازانەیە کە زانکۆی ئەمەریکی بە یەکەم هەڵبژاردەی خۆیان دەزانن و ئامادەن ببن بە فێرخواز تیایدا بەبێ چاوەروانکردنی بژاردەکانی دیکەیان
 
  • داواکارانی ئەم خولە لە مانگی تشرینی یەکەمدا وەڵام وەردەگرن  
  • ڕکابەرێتیی تێدا بەدی ناکرێت، بۆیە چانسی وەرگرتنی فێرخواز زۆر بەرزە 
  • دەبێت وەرگیراوانی خولی پێشوەخت لە مانگی تشرینی یەکەمەوە پابەند بن بە زانکۆی ئەمەریکییەوە، واتا پێش دەرچوونی ئەنجامەکانی زانکۆلاین
 
مەرجەکانی وەرگرتن بۆ خولی پێشوەخت
 
  •   فۆرمی وەرگرتنی ئۆنلاینی تەواوکراو
  • ئەوانەی وانەیان بۆ خوولی دووەمی بەکالۆری ماوە، داواکارییەکانیان قبوڵ دەکرێت بەڵام وەڵامی وەرگرتن دوای هاتنەوەی نمرەکان دەبێت
  • لە تاقیکردنەوەی TOEFL ITP (یان هاوشێوەکانی) دا بەشداریی کردبێت
دوابەروارەکان بۆ پرٍِکردنەوەی فۆڕم بۆ خولی پێشوەخت
 
  • 3ى تشرینی یەکەم                      
(داواکاری تەواونەکراوی خولی پێشوەخت لە دوای ئەم بەروارەوە بۆ خولی وەرگرتنی ئاسایی ئەژمار دەکرێت).
 
دوابەرواری تاقیکردنەوەی ئینگلیزی بۆ خولی پێشوەخت
 
  • ٤ى تشرینی یەکەم
   
دەرچوونی ئەنجامەکانی وەرگرتن بۆ خولی پێشوەخت
 
ئەنجامەکانی وەرگرتن بەپێی درەنگ و زوویی بەشداریکردنی فێرخواز لە تاقیکردنەوەکان بە سێ جار جار و لە سێ بەرواری جیادا ڕادەگەیەنرێن:
 
  • 29ی ئاب (ئەوانەی لە خوێندنی ئەکادیمی وەردەگیرێن)      
  • 26ی ئەیلول               
  • 10ی تشرینی یەکەم
 
وەرگیراوان دەتوانن یەکێک لەم سێ بڕیارە بدەن:
 
  • ببن بە فێرخواز -  بە یاسایی پەیوەندی بە زانکۆی ئەمەریکییەوە بکەن.
  • دواخستنی بڕیار بۆ خولی وەرگرتنی ئاسایی -  چاوەروانکردنی زانکۆلاین.
  • کشانەوە -  هەڵەشاندنەوەی وەرگرتن لە زانکۆی ئەمەریکی.
ئەو فێرخوازانەی دەکشێنەوە لە داواکاریی وەرگرتنیان بۆ خولی وەرگرتنی پێشوەخت، دەتوانن دواتر بڕیار بگۆڕن و دوبارە داواکارییەکەیان چالاک بکەنەوە بۆ خولی وەرگرتنی ئاسایی تەنها بە ناردنی ئیمەیل بۆ ئۆفیسی وەرگرتن.
 
بە فەرمی بوون بە فێرخواز لە خولی پێشوەخت
 
لە چەند بەروارێکی جیاوازدا گرێبەست ئیمزا دەکرێت
 
  • 1 ئەیلول (ئەوانەی لە خوێندنی ئەکادیمی وەردەگیرێن)
  • 8 ئەیلول        
  • 29 ئەیلول
  • 13 تشرینی یەکەم       
تێبینی: لەم خولەدا ئەوانەی لە پێش بەرواری ئیمزاکردنی گرێبەست پەشیمان دەبنەوە، بە کشاوە ئەژمار دەکرێن و دەتوانن دووبارە داواکارییەکانیان چالاک بکەنەوە بۆ خولی وەرگرتنی ئاسایی بە ناردنەوەی ئیمەیلێکی فەرمی.
 
دەستپێکردنی خوێندن بۆ خولی وەرگرتنی پێشوەخت
 
  • شەممە، 3 ئەیلول    (ئەوانەی لە خوێندنی ئەکادیمی وەردەگیرێن)
  • یەکشەممە، 16 تشرینی یەکەم

مەرجە کە لە هەفتەی یەکەمدا بەشداریی بەرنامەی ناساندن بکەیت. ئەگەر نەتکرد، ئەوا کورسییەکەت لە زانکۆی ئەمەریکی دەفەوتێت. تکایە گرێبەست ئیمزا مەکە ئەگەر پێشەکی دەزانیت ناتوانیت لە یەکەم هەفتەی خوێندندا بەشدار بیت.

 


 
 خولی وەرگرتنی ئاسایی
 
بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە دەیانەوێت پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدەن بە هاتن بۆ زانکۆی ئەمەریکی، پێداچوونەوە بە هەموو بژاردەکانی دیکەی وەرگرتنیاندا بکەن، بە زانکۆلاین و زانکۆ حکومییەکانی عێراقیشەوە:
 
  • لە تشرینی دووەمدا وەڵامی کۆتایی وەرگرتن وەردەگرنەوە، ئەمەش لە حاڵەتی ئاساییدا داوی بڵاوکردنەوەی وەڵامی زانکۆلاین و زانکۆکانی عێراقەوە دەبێت. هەرچەندە، کاتی بە وردی دیاریکراو بۆ وەرگرتن لە زانکۆ حکومییەکان مسۆگەر نییە.
  • ئەنجامەکانی وەرگرتن بۆ ئەم خولە پشت دەبەستێت بە ژمارەی کورسیی خوێندنی پڕنەکراوە لە دوای خولی وەرگرتنی پێشوەخت، لە ئەگەری بەشنەکردنی کورسیی خوێندن، کورسییەکان بۆ نمرە بەرزەکان دادەنرێن.
  • فێرخوازانی وەرگیراو لەم خولە دەبێت لە مانگی تشرینی دووەمەوە بە فەرمی پابەند ببن بە زانکۆی ئەمەریکییەوە و واز بهێنن لە کورسییەکەیان لە زانکۆ حکومییەکان.
مەرجەکانی وەرگرتن بۆ خولی ئاسایی
 
  • فۆرمی وەرگرتنی ئۆنلاینی تەواوکراو.
  • تەواوکردنی نمرەی بەکالۆری (یان نمرەی هاوتاکراو)
  • کەمترین نمرەی بەکالۆری دواتر دیاری دەکرێت (بەپێی کورسیی ماوە)
  • لە تاقیکردنەوەی TOEFL ITP (یان هاوشێوەکانی) بەشداری کردبێت، بۆ دیاریکردنی ئاست، نەک دەرچوون.
دوابەروارەکان بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ خولی ئاسایی
 
  • 7 تشرینی دووەم
دوابەرواری تاقیکردنەوەی ئینگلیزی بۆ خولی ئاسایی
 
  • 9 تشرینی دووەم
تێبینی: ئەگەر تاقیکردنەوەی TOEFL ITPت لە کاتی خۆیدا ئەنجام دا و ئەنجامەکەی درەنگتر لە وادەی خۆی دەرچوو، ئەوە نابێتە هۆی وەرنەگرتنت، بەڵام داواکاریی تەواونەکراو لە کۆتایی وادەی داواکاری بۆ خولی وەرگرتنی ئاسایی بۆ پاییزی 2016 ئەژمار ناکرێت.
 
دەرچوونی ئەنجامەکانی وەرگرتن بۆ خولی ئاسایی
 
ئەنجامەکانی وەرگرتن بەپێی درەنگ و زوویی بەشداریکردنی فێرخواز لە تاقیکردنەوەکان بە سێ جار و لە سێ بەرواری جیادا ڕادەگەیەنرێن:
 
  • 7   تشرینی دووەم
  • 24 تشرینی دووەم        
  • 28 تشرینی دووەم
گریمان ئەنجامەکانی زانکۆلاین و زانکۆ حکومییەکان لە کاتی خۆیدا دەرچوو، ئەوا وەرگیراوان دەتوانن یەکێک لەم دوو بڕیارە بدەن:
 
  • ببن بە فێرخواز -  بە یاسایی پەیوەندی بکەن بە زانکۆی ئەمەریکییەوە.
  • کشانەوە -  هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنەکە لە زانکۆی ئەمەریکی. هەروەها ئەو کەسانەی وەڵامیان نابێت بۆ ئۆفەری وەرگرتنەکەیان تا دواوادە بۆ بوون بە فێرخواز، بە کشاوە ئەژمار دەکرێن.
تێبینی: ئەو فێرخوازانەی ئاستی ئینگلیزییان زۆر بەرزە و پێشمەرجەکانی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ بۆ خوێندنی ئەکادیمی بە دەست دەهێنن، کورسیی خوێندنیان بۆ وەرزی بەهاری 2016 دەدرێتێ.
 
بە فەرمی بوون بە فێرخواز لە خولی ئاسایی  (ئیمزاکردنی گرێبەست)
 
  • یەکەم بەروار دیاری نەکراوە (هەفتەیەک دوای دەرچوونی زانکۆلاین دەبێت)
  • پێنجشەممە، 1 کانوونی یەکەم
(دوابەرواری بە فەرمی بوون بە فێرخواز بۆ پاییزی 2016)
 

 
دەستپێکردنی خوێندن بۆ خولی وەرگرتنی ئاسایی
 
(بەرنامەی گەیاندن Bridge Program)
 
  • یەکشەممە 4ی کانونی یەکەم
بەرنامەی گەیاندن  Bridge Programدەست پێ دەکات. بەشداریکردن لەم بەرنامەیە مەرجە، بە پێچەوانەوە گرێبەستی وەرگرتن هەڵدەوەشێتەوە.
 
خولی وەرگرتن بۆ وەرزی بەهار
 
ئەم خولە بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە دەیانەوێت لە وەرزی بەهارەوە دەست بکەن بە خوێندن لە زانکۆی ئەمەریکی لەبەر ئەوەی لە زانکۆکانی دیکە ناویان لەو کۆلێژانە نەهاتووەتەوە کە ئارەزوویان کردووە یان لەبەر هەر هۆکارێکی دیکەی هاوشێوە.
 
پێداویستییەکانی وەرگرتن
 
  • فۆرمی وەرگرتنی ئۆنلاینی تەواوکراو.
  • تەواوکردنی نمرەی بەکالۆری (یان نمرەی هاوتاکراو)
  • کەمترین نمرەی بەکالۆری دواتر دیاری دەکرێت (بەپێی کورسیی ماوە)
  • لە تاقیکردنەوەی TOEFL ITP (یان هاوشێوەکانی) بەشداریی کردبێت، بۆ دیاریکردنی ئاست، نەک دەرچوون.
بەرواری دەستپێکردنی داواکاری و تاقیکردنەوەکان بۆ ئەم خولە هێشتا دیاری نەکراوە.