ببە بەفێرخواز لەزانکۆمان بەپێی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە | The American University of Iraq Sulaimani

Warning message

Mean Menu style requires jQuery library version 1.7 or higher, but you have opted to provide your own library. Please ensure you have the proper version of jQuery included. (note: this is not an error)

ببە بەفێرخواز لەزانکۆمان بەپێی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە

ئەو فێرخوازانەی کە خوازیاری خوێندنن لەزانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی پێویستە داوای خوێندن پێشکەش بکەن و بەتەواوی ڕێ و شوێنەکانی داواکە جێبەجێ بکەن لەڕێی ئەپی My AUIS ەوە لەمۆبایلدا. My AUIS Mobile App.

پێشکەشکردنی داواکاری کارێکی زۆر ئاسانە:

  • هەنگاوی یەکەم/ خۆناونوسکردن لەڕێی ئەپی My AUIS ەوە لەمۆبایلدا.
  • هەنگاوی دوەم/ بەشداریکردن لەو تاقیکردنەوەیەدا کە زانکۆمان بەمەبەستی دیاریکردنی ئاستی توانستی فێرخواز لەزمانی ئینگلیزیدا رێکیدەخات (بەخۆڕایی)، یان پێشکەشکردنی ئەنجامەکەت (نمرەکەت) لەیەکێک لەم دوو تاقیکردنەوەیە (تۆفڵ و ئایڵتس) دا. ئەنجامەکەت (نمرەکەت) لەتاقیکردنەوەکەدا، دیاریی دەکات کە ئایا دەتوانیت راستەوخۆ دەست بەخوێندنی پسپۆڕییە زانکۆییەکەت بکەیت، یان بەر لەدەستکردن بەخوێندنی پسپۆڕیی زانکۆیی دەبێت دەست بەخوێندنی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی (پرۆگرامی فێربونی زمانی ئینگلیزی) بکەیت.
  • هەنگاوی سێیەم/ واژۆکردنی گرێبەستی خوێندن و ڕادەستکردنی بڕێک پارەی پێشەکی (تێچوی وەرگرتن) کە 700,000 IQD و ناگەڕێندرێتەوە.
  • هەنگاوی چوارەم/ بەشداریکردن لەڕۆژی ڕێنوێنیکردنی فێرخوازانی نوێ و ئاشنابون لەنزیکەوە بەدنیای زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی!

وادەی خۆناونوسکردن و دەستپێکی خوێندن لەساڵی ٢٠٢٣/٢٠٢٤ دا

  دوا وادە بۆ خۆناونوسکردن وادەی دەستکردن بەخوێندن
پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمیدا
١٤ ی شوباتی ٢٠٢٤ 
١٥ ی شوباتی ٢٠٢٤
پرۆگرامی زانکۆیی (بەکالۆریۆس)دا
 خولی وەرگرتنی ی بەهارە تاکو ٣١ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤
 
٤ ی شوباتی ٢٠٢٤