پرۆسه‌ی وه‌رگرتن | The American University of Iraq Sulaimani

Warning message

Mean Menu style requires jQuery library version 1.7 or higher, but you have opted to provide your own library. Please ensure you have the proper version of jQuery included. (note: this is not an error)

پرۆسه‌ی وه‌رگرتن

یەکەم                   مۆبایل ئاپەکەمان دابەزێنە

سکانی QR کۆدەکە بکە بۆ دابەزاندنی مۆبایل ئاپی My AUIS و دەست بکە بە پڕکردنەوەی دواکاری وەرگرتنەکەت.    
 

دووهەم                 Sign up بکە

ئاپەکە بکەرەوە و Sign up بکە. پاشان ژمارەی مۆبایلەکەت تۆمار بکە و بە دوایدا وشەی تێپەر دروست بکە.
 

سێهەم                  لە هەژمارەکەت دلنیا بەرەوە

کۆدی دڵنیاییەکە داخڵ بکە کە لە ڕێگەی کورتە نامەیەکەوە بە دەستت دەگات.
 
 

چوارەم               جۆری هەژمارەکەت دیاری بکە

لە لیستەکەدا '' داواکاری وەرگرتنم لە زانکۆی ئەمریکی'' هەلبژێرە.     
 
 

پیێنجەم           دەست بکە بە پر کردنەوەی داواکاری وەرگرتنەکەت

لە سەرەتادا زانیاریە کەسیەکانت داخل بکە و بە دوایدا لاپەڕەکانی دیکەی سەبارەت بە خوێندنی ئامادەیی و نمرەکانت و داواکاریەکانی دیکەی AUIS پڕ بکەرەوە.
 
 

دواهەنگاو       بەرواری هەلسەنگاندن دیاری بکە

بەروارێک دیاری بکە بۆ هەلسەنگاندنی ئاستی زمانی ئینگلیزی و داواکاری وەرگرتنەکەت پێشکەش بکە.

 

 

 

 
فێرخوازانی قوتابخانە ناوخۆییە (گشتی و تایبەت)ەکان، بۆ ئەوەی بتوانن پڕۆسەی داواپێشکەشکردن بگەیەننە ئەنجام، دەبێت راستەوخۆ داوا پێشکەشی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بکەن. پاش داواپێشکەشکردن و پێش خۆتۆمارکردن، تاقیکردنەوەی توانست لەزمانی ئینگلیزیدا بەخۆڕایی (بەبێ پارە) ئەنجام دەدەن، پاشان لەسەر بنەمای ئەنجامی تاقیکردنەوەکەیان دەخرێنە یەکێک لەم پرۆگرامانەوە: 
 
پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی:
 
پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی لەچوار لیڤڵ پێک دێت: پێش یەکەم (سەرەتایی)، یەکەم، دوەم، سێیەم. فێرخواز، لەیەکێک لەچوار لیڤڵەکەوە دەست بەتەواوکردنی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی دەکات، ماوەی هەر لیڤڵێک ١٠ هەفتەیە.
  • لیڤڵی پێش یەکەم (سەرەتایی): فێرخواز پێویستی بەتەواوکردنی هەر ٤ لیڤڵەکەی فێربونی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
  • لیڤڵی یەکەم: فێرخواز پێویستی بەتەواوکردنی 3 لیڤڵی فێربونی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
  • لیڤڵی دوەم: فێرخواز پێویستی بەتەواوکردنی 2 لیڤڵی فێربونی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
  • لیڤڵی سێیەم: فێرخواز پێویستی بەتەواوکردنی تەنها ١ لیڤڵی فێربونی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
     
پرۆگرامی بەکالۆریۆس:
 
ئەو فێرخوازانەی کە راستەوخۆ دەست بەخوێندنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس دەکەن، پێویستیان بەخوێندنی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی نییە. 
 
*ئەو فێرخوازانەی کە لەتاقیکردنەوەی TOEFL IBT دا لە ٧٢ کەمتریان نەهێناوە، یان لەتاقیکردنەوەی IELTS دا لە ٦.٥ کەمتریان نەهێناوە، لەخوێندنی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی دەبەخشرێن. 
 
فێرخوازانی قوتابخانە ناوخۆییە (گشتی و تایبەت)ەکان، بۆ ئەوەی بتوانن پڕۆسەی داواپێشکەشکردن بگەیەننە ئەنجام، دەبێت راستەوخۆ داوا پێشکەشی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بکەن. پاش داواپێشکەشکردن و پێش خۆتۆمارکردن، تاقیکردنەوەی توانست لەزمانی ئینگلیزیدا بەخۆڕایی (بەبێ پارە) ئەنجام دەدەن، پاشان لەسەر بنەمای ئەنجامی تاقیکردنەوەکەیان دەخرێنە یەکێک لەم پرۆگرامانەوە: 
 
 

زانکۆی ئەمریکی لەسلیمانی، بەگوێرەی رێنمایی و مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان (MOHESR)، بڕوانامەی ئامادەیی گشتی پەسەند دەکات. لەسەر ئەم بنەمایە، ئەو فێرخوازانەی کە دەرچوی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی ناوخۆی عێراقن، بۆ خۆتۆمارکردن لەزانکۆمان، پێویستە بڕوانامەکانیان (بڕوانامەی ئامادەیی گشتی) لەبەڕێوەبەرایەتیی ئەزمونەکان لەهەولێر هاوتا بکەن. بۆ بەئەنجامگەیاندنی پڕۆسەی داواپێشکەشکردنیش بەزانکۆمان، پێویستە راستەوخۆ داوا پێشکەشی زانکۆمان بکەن. پاش داواپێشکەشکردن، نامەی پشتگیری و فۆرمی داخوازییان لەئۆفیسی وەرگرتن دەدرێتێ بەمەبەستی هاوکاریکردنیان بۆ بەئەنجامگەیاندنی پڕۆسەی هاوتاکردنی بڕوانامەکانیان (بڕوانامەی ئامادەیی گشتی) لەبەڕێوەبەرایەتیی ئەزمونەکان.

*ئەو فێرخوازانەی کە لەقوتابخانە نێودەوڵەتیەکانی ناوخۆوە داوای خوێندن پێشکەشی زانکۆمان دەکەن، لەتاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی دەبەخشرێن.

 

زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی، لەسەرلەبەری ناوچەکانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپاو دەرەوەی ئەوروپاوە فێرخوازی وەرگرتوە.  
پێویستە لەسەر سەرجەم داواکاران تاقیکردنەوەی توانست لەزمانی ئینگلیزیدا تەواو بکەن، بەچاوپۆشی لەڕەگەزنامەیان. فێرخوازان دەکرێت ئەم نمرە فەرمیانەی لای خوارەوە پێشکەش بکەن: 
 
  • TOEFL IBT (تەنها لەڕێی رێکخراوی "خزمەتگوزاریی تاقیکردنەوە فێرکاریەکان/EST"ەوە
  • IELTS (تەنها لەڕێی ئەنجومەنی فەرهەنگیی بەریتانییەوە).
  • هەروەها دەکرێت فێرخوازان تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانییش ئەنجام بدەن. 
 
فێرخوازانی دەرچوی قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانی دەرەوەی عێراق، پاش پێشکەشکردنی داوای خوێندن و نمرەی پێویست و بڕواپێکراو لەتاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزیدا بەزانکۆمان، بەمەبەستی خۆتۆمارکردن، دەبێت بڕونامەکانیان (بڕوانامەی ئامادەیی گشتی) لەبەڕێوەبەرایەتیی ئەزمونەکان لەهەولێر هاوتا بکەن.

بۆ ئەوەی بتوانێت کریدت حەواڵە بکات، فێرخوازی خۆتۆمارکردو لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی، دەبێت:
 
١-  لەڕێی ئەپڵیکەیشنی مۆبایل My AUIS ەوە داوا پێشکەش بکات.
٢- کۆپییەکی کاغەز لەفۆرمی خۆتۆمارکردنەکەی بنێرێت بۆ ئۆفیسی وەرگرتن، یان کۆپییەکی PDF لەفۆرمی خۆتۆمارکردنەکەی بنێرێت بۆ
٣- یه‌ك بۆ سێ هەفتە چاوەڕوان بێت بۆ ئەوەی زانکۆمان بتوانێت وەڵامی داواکەی (داوای حەواڵەکردنی کریدت) بداتەوە.
سەرۆک (سەرۆکەکانی) بەشی پەیوەندیدارو فەرمانبەری تۆمارکردن، وردبینی لەداواکاریەکاندا دەکەن.
٤- وەرگرتنی فۆرمی کۆتایی (بە PDF یان کاغەز) کە تیایدا کریدتەکان دیاری کراون.
٥- زانکۆمان هەوڵ دەدات بەر لەبڕیاری یەکجاریی تۆمارکردن، وەڵامی کۆتایی بداتەوە.

فێرخوازانی زانکۆکانی سەرجەم ناوچەکانی دنیا، شاییستەن بۆ "خوێندن لەدەرەوەی وڵات / STUDY ABROAD" لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی. خوێندن لەدەرەوەی وڵات / STUDY ABROAD لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی،  لەکۆرسە ئاساییەکانی خوێندندا (پاییز بێت یان بەهار)، هەروەها لەکۆرسە چڕەکانی خوێندنیشدا (هاوین بێت یان زستان)، بۆ ساڵێکی تەواو، دەستەبەرو فەراهەمە.
 
"خوێندن لەدەرەوەی وڵات / STUDY ABROAD" لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی، هەلێکی دەگمەن بۆ ئاشنابون بەژیان لەسلێمانی و هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت، لەسەروەختی خوێندنی کۆرسە زانکۆییەکاندا، کە بەکوالیتییەکی بەرزی نێودەوڵەتی و بەزمانی ئینگلیزی دەگوترێنەوە. لەسەرجەم ناوچەکانی دنیاوە، لەوانە دانمارک و ئەڵمانیا، فێرخواز ماوەی خوێندنی لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بەسەربردوە. بۆ ئەوەی شاییستەبیت بۆ "خوێندن لەدەرەوەی وڵات / STUDY ABROAD" لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی، دەبێت: 
  • حاڵی حازر لەزانکۆیەکی دەرەوەی عێراق بەفول تایم وەرگیرابی و ناوت تۆمار کرابێت. 
  • زمانی ئینگلیزی بزانیت (کۆرسی زانکۆیی تەواوت بەزمانی ئینگلیزی خوێندبێت، یان نمرەی فەرمی و پێویستت لەتاقیکردنەوەی TOEFL IBT یاخود IELTS) دا بەدەستهێنابێت.

 

 

 

 

به‌شی ناوخۆیی   پرسیاره‌ باوه‌كان   په‌یوه‌ندی