پرسیاره‌ باوه‌كان | The American University of Iraq Sulaimani

Warning message

Mean Menu style requires jQuery library version 1.7 or higher, but you have opted to provide your own library. Please ensure you have the proper version of jQuery included. (note: this is not an error)

پرسیاره‌ باوه‌كان

  • بەکالۆریۆسی کارگێڕیی کار
  • بەکالۆریۆسی ئەندازیاریی بیناسازی
  • بەکالۆریۆسی ئەندازیاریی وزە
  • بەکالۆریۆسی ئەدەبی ئینگلیزی
  • بەکالۆریۆسی تەکنەلۆجیای زانیاری
  • بەکالۆریۆسی توێژینەوەی نێودەوڵەتی
  • بەکالۆریۆسی ئەندازیاریی میکانیکی
  • بەکالۆریۆسی ئەندازیاریی شارستانی
  • بەکالۆریۆسی زانستەکانی تاقیگە پزیشکیەکان
  • بەکالۆریۆسی یاسا
  • بەکالۆریۆسی وەرگێڕان
  • بەکالۆریۆسی ئەندازیاریی سۆفتوێر

نەخێر بەداخەوە چونکە زانکۆکەمان هێشتا تازەیە، وێڕای ئەوەیش بەردەوام هەوڵی دامەزراندنی کۆلیجی نوێ دەدەین، بەڵام تا ئێستا نەمانتوانیوە کار بۆ دامەزراندنی ئەو چەند کۆلیجە بکەین.

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی پرۆگرامە ئەکادیمیەکانی ئێستامان، کلیلک لێرە بکە.

 

بەڵێ، یەک پرۆگرامی ماجستێرمان هەیە ئەویش ماجستێری کارگێڕیی کارە، بەم پسپۆڕیانەوە: پڕۆجێکت مەنەجمێنت، پارەدارکردن، لیدەرشیپ، سەرچاوە مرۆییەکان، مارکێتینگ، کە بەتایبەتی بۆ پیشەوەران دیزاین کراون.

تێچوی خوێندن لەسەر بنەمای لێوەشاوەیی دیاری دەکرێت، لەفێرخوازێکەوە بۆ فێرخوازێکی تر دەگۆڕدرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی پێوەرەکانی دیاریکردنی تێچوی خوێندن، کلیک لێرە بکە.

بەڵێ، فێرخوازی دەرەوەی عێراق دەبێت بڕوانامەکەی خۆی (بڕوانامەی ئامادەیی گشتی) بەفەرمی هاوتا بکات، لەڕێی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لەهەولێر. دوای ئەوەی وەزارەت بەپێی سیستمی خوێندنی عێراقی بڕوانامەکە هاوتا دەکات، فێرخواز دەبێتە خاوەنی نمرەی هاوتای نمرەی بەکالۆری، ئەوسا دەتوانێت داوای خوێندن پێشکەشی زانکۆمان بکات.

بۆ ئاگاداربون لەوادەی خولی پێشوەختەی وەرگرتن (خولی پاییزە) و خولی ئاسایی وەرگرتن (خولی بەهارە)، بچۆرە سەردانی لاپەڕەی تایبەت بە (کۆتاوادەی وەرگرتن) لەسەر وێبسایتەکەمان.

  • خوێندنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس، لەمانگی ئەیلول و شوباتی هەمو ساڵێکدا دەستپێدەکات.
  • خوێندنی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی، لەمانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دوەم و شوباتی هەمو ساڵێکدا  دەستپێدەکات (ئەمەش ئەو کاتەیە کە تیایدا فێرخوازانی نوێ پەیوەست دەبن بەزانکۆمانەوە).

تەماشای رۆژژمێری ئەکادیمیی پرۆگرامی بەکالۆریۆس و رۆژژمێری ئەکادیمیی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی بکە لەسەر وێبسایتەکەمان.

 

نمرەی پێویست بۆ خوێندن لەزانکۆمان، بەپێی ساڵ و پرۆگرام دەگۆڕدرێت، پێشتر وردەکاریی تایبەت بەو بابەتە بڵاودەکرێتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر، بچۆرە سەردانی لاپەڕەی تایبەت بە (پرۆگرامەکان) لەسەر وێبسایتەکەمان و هەر پرۆگرامێکت دەوێت هەڵیبژێرە.

کرێی خوێندن لەزانکۆمان لەسەر بنەمای لێوەشاوەیی دیاری دەکرێت، زانکۆ بەپێی نمرەی بەکالۆریی عێراقی کرێی خوێندن دیاری دەکات، تا نمرە بەرزتربێت کرێی خوێندن نزمتر دەبێت.

بۆ زانیاریی زیاتر بچۆرە سەردانی لاپەڕەی (تێچوی خوێندن) لەسەر وێبسایتەکەمان

 

پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی (APP)، پرۆگرامی راهێنان و پێگەیاندنە، راهێنانی چڕوپڕ پێشکەشی فێرخوازە نوێیەکان دەکات بۆ ئەوەی ئامادەیان بکات بۆ خویندنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس و پێشوەخت فێری ئینگلیزییان بکات چونکە ئینگلیزی زمانی خوێندنە لەزانکۆمان. زۆربەی فێرخوازان، بەمەبەستی بەهێزکردنی زمانە ئینگلیزیەکەیان، لانیکەم هەندێک کات لەم پرۆگرامەدا بەسەردەبەن بەرلەوەی دەست بەخوێندنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس بکەن.

بۆ دیاریکردنی ئاستی توانستی فێرخوازی نوێ لەزمانی ئینگلیزیدا، پشت دەبەسترێت بە:

زانکۆمان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانەوە بەتەواوی ددانی پێدا نراوە.

هەروەها پرۆگرامە ئامادەسازییە ئەکادیمیەکەمان (APP)، لەلایەن لیژنەی ددانپێدانان بەپرۆگرامی زمانی ئینگلیزیی سەر بەوەزارەتی پەروەردە لەوڵاتە یەککگرتوەکان (CEA) ەوە، بۆ ماوەی  پێنج ساڵ (لەنیسانی ٢٠١٥ ەوە بۆ نیسانی ٢٠٢٠) ددانی پێدا نراوە، لیژنەکە ددانپێدانانەکەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵی دیکەش درێژ کردۆتەوە (لەنیسانی ٢٠٢٠ ەوە بۆ نیسانی ٢٠٣٠). خودی لیژنەکەش، وەک ئاژانسێکی نیشتیمانیی تایبەت بەدداننان بەپرۆگرام و دامەزراوەکانی زمانی ئینگلیزی لەوڵاتە یەکگرتوەکان، لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکاوە ددانی پێدانراوە. وێڕای ئەوە، زانکۆمان بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئەریزۆنا کە لەڕیزبەندیی زانکۆ جیهانیەکاندا لەپلەی ٥٢ هەمدایە، پرۆگرامێکی دووبڕوانامەیی دەستەبەر دەکات، لەڕێی ئەم پرۆگرامە دووبڕوانامەییەوە، فێرخوازان دەبنە خاوەنی ددانپێدانانی ABET  لەئەندازیاریی شارستانی و میکانیکیدا.

 

بەڵێ، رۆژی ٢٣ ی شوباتی ٢٠١٧، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە لەبەغدا، بەتەواوی ددانی پێدا نرا، بەو شێوەیە بو بەیەکەم زانکۆی تایبەت لەهەرێمی کوردستان کە حکومەتی فیدراڵیی عێراق ددانی پێدا بنێت. ئەمەش دەرەنجامی ئەو هەوڵە زانستییە بێوچانانەی خۆی بو کە لەپێناوی بەدەستهێنانی متمانەی وەزارەتەکدا دەیدان. بێگومان ئەم ددانپێدانانە، دەبێتە هۆی رەخساندنی دەرفەتی تازەی ئیشکردن و خوێندنی باڵا لەعێراق و وڵاتانی دیکە بۆ دەرچوانی زانکۆکەمان. 

وڵاتانی ئەوروپا، هەر یەکە بەگوێرەی سیستمی تایبەتیی خۆی مامەڵە لەگەڵ مەسەلەی ددانپێداناندا دەکات، بەڵام بەگشتی دەبێت ددانپێدانانە بەدەستهێنراوەکانی زانکۆمان لەئەوروپایش حسابیان بۆ بکرێت، بەتایبەتی لەبەریتانیای مەزن. بێگومان دەرچوانی زانکۆمان، لەسەرلەبەری ئەوروپادا، بەبەریتانیاو ئەڵمانیاو سویدو روسیاو ... هتد ەوە، لەخوێندنی باڵا وەرگیراون.