وەرگرتن لەزانکۆ | The American University of Iraq Sulaimani

Warning message

Mean Menu style requires jQuery library version 1.7 or higher, but you have opted to provide your own library. Please ensure you have the proper version of jQuery included. (note: this is not an error)

وەرگرتن لەزانکۆ

 

بەخێربێن بۆ زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی کە زانکۆیەکی لیبراڵ ئارتە لەسەر ستایلی ئەمریکای باکور. ئەم زانکۆیە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە، بەوە دەناسرێتەوە کە خوێندنێکی نایاب بەزمانی ئینگلیزی دەستەبەر دەکات و هەوڵ دەدات بۆ پەرەدان بەتوانای شیکردنەوە و بیرکردنەوەی رەخنەگرانە لەلای فێرخواز، هەروەها پەرەدان بەتوانای قسەکردنیان لەڕوی جەماوەردا و گرتنەدەستی پۆستی باڵا لەئاییندەدا. باس و بەسەرهاتی سەرکەوتنی دەرچوانمان کە ژمارەیان لە ١٩٠٠ کەس زیاترە، بەڵگەیە لەسەر بەرزیی کوالیتیی خوێندن لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی. ئەندامانی دەستەی وانەبێژی و فەرمانبەرانمان لە ٢٠ وڵاتی جیاجیاوە هاتون و باشترین جۆری خوێندن لە وڵاتەکەدا دەستەبەر دەکەن. 
بانگهێشتت دەکەین بۆ وەدەستهێنانی زانیاری زیاتر دەربارەمان و پەیوەستبون بەکۆمەڵگەی زانکۆمانەوە.
 

 

سەردانکردن یەکێکە لەباشترین رێگەکان بۆ ئاشنابون بەزانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، لەهۆڵی خوێندن و هۆڵی پشوەوە بیگرە تا دەگاتە مینیوی کافتریا، هەروەها بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا ئەم زانکۆیە گونجاوە بۆ تۆ یان نا.

پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری زۆر ئاسانە. زانیاری زیاتر بزانە و ئاگاداری سەرجەم کۆتا وادەکان بە.

بزانە مەرجەکانی پرۆگرامەکانی خوێندن کامانەن و دەبێت چی بکەیت بۆ ئەوەی ببیتە فێرخوازی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی.


ئاشنا ببە بەو پسپۆڕیانەی کە بەگوێرەی نمرەکانت لەتاقیکردنەوەی بەکەلۆریدا دەتوانیت بیانخوێنیت، هەروەها زانیاریی زیاتر بەدەستبێنە دەربارەی پرۆگرامە ئەکادیمیەکانی زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی لێرەوە

خوێندن داهاتوت بۆ دابین دەکات.
نمرەکانت لەتاقیکردنەوەی بەکەلۆریدا کاریگەرییان هەیە لەسەر تێچووی خوێندنت.
 

دەمانەوێت وا بکەین سکولەرشیپەکان بتگرنەوە بۆ ئەوەی بتوانیت لەزانکۆمان بخوێنیت. زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی هەموو ساڵێک کۆمەڵێک سکولەرشیپ دەستەبەردەکات تکایە بەهەندیان وەربگرە.


بەشی ناوخۆیی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی ماڵی تۆیە کە لەماڵ دوریت. ئاشناببە بە جۆر و نرخەکانیان.

لیستی پرسیارە باوەکان بخوێنەرەوە و ڕاستەوخۆ وەڵام بەدەستبێنە.

admissions [at] auis.edu.krd
+964 (0)770 461 5555 (Kurdish)
+964 (0) 771 525 4545 (Kurdish)
+964 (0)772 773 7388 (Arabic)