سکولارشیپی نیشتیمانی 2022 - 2023
لە چوارچێوەی "پرۆگرامی سکولارشیپی نیشتیمانی" دا، زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، ٤٠ سکولارشیپی تەواو بۆ فێرخوازانی هەر ١٩ پارێزگاکەی عێراق دەستەبەر دەکات.
ئەم سکولارشیپە، تەواوی تێچوی خوێندن و تێچوی مانەوە لە بەشی ناوخۆیی "بۆ ئەو فێرخوازانەی پێویستیان بەمانەوەیە لە بەشی ناوخۆیی"، تا تەواوکردنی قۆناغی زانکۆ، دەستەبەر دەکات.
ئەو فێرخوازانەی ئەم سکولارشیپە "سکولارشیپی نیشتیمانی" بەدەستدەهێنن، دەبنە خاوەنی بڕوانامەیەک کە ناویان دەنێت (AUIS National Scholars).
وێڕای ئەمە، هەریەکەو بەجیا لە شارو شارۆچکەی خۆیدا دانی پێدا دەنرێت و رەنگە رابسپێردرێن کە بەنوێنەرایەتیی فێرخوازان لە ڕوداوەکانی پارێزگاکەیاندا بەشداری بکەن.
دەربارەی سکولارشیپەکە
٤٠ سکولارشیپ پێشکەش دەکرێت، لەهەر پارێزگایەک دوو فێرخواز بەری دەکەوێت، بەڵام بەغداد دوو سکولارشیپی زیادەی بەردەکەوێت.
ئەو فێرخوازەی سکولارشیپەکە بەدەستدەهێنێت دەبێت عێراقی بێت، ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ یان ٢٠٢١-٢٠٢٢ خوێندنی ئامادەیی تەواو کردبێت، لە تاقیکردنەوەی بەکەلۆریدا ٩٠٪ یان بەرەوسەرتری هێنابێت "یاخود نمرەیەکی هاوتای ئەوەی هێنابێت لە تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتیدا".
ئەم سکولارشیپە، تەنها ئەو فێرخوازە تازانە دەگرێتەوە کە ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە زانکۆمان وەردەگیرێن، دەرچوانی ئامادەییە پیشەییەکانیش دەگرێتەوە، ئەوانیش دەتوانن داوای وەرگرتنی بکەن.
داوای وەرگرتنی سکولارشیپەکە بکە
ئەو فێرخوازانەی ئارەزوی وەرگرتنی سکولارشیپەکە دەکەن، دەبێت پوختەیەک دەربارەی خۆیان کە لە دوو لاپەڕە زیاتر نەبێت، بەزمانی ئینگلیزی یان عەرەبی یاخود کوردی، پێشکەش بکەن، تیایدا باسی چالاکیی دەرەکی و خۆبەخشانەی خۆیان، ئەزمونی سەفەریان، خولیای ئەکادیمییان، هەروەها هۆکاری بایەخدانیان بەخوێندن لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، بکەن.
وێڕای ئەوە دەبێت داوای خوێندن پێشکەشی زانکۆکە بکەن و تاقیکردنەوەی توانست لە زمانی ئینگلیزیدا لە زانکۆکە ئەنجام بدەن بەر لە کۆتاییهاتنی دواوادە بۆ داواکردنی سکولارشیپەکە.
پڕۆسەی هەڵبژاردن
- ئەو فێرخوازانەی کاروباری داواکاریەکەی خۆیان بەتەواوی رایی دەکەن و مەرجەکانی سکولارشیپەکەیان تێدایە، کۆدەکرێنەوە، بەپێی پارێزگا گروپبەندی دەکرێن. لیژنەی سکولارشیپ لەزانکۆ، سەرجەم فێرخوازە شایستەکانی هەر پارێزگایەک پۆلێن دەکات، بەفێرخوازانی ئامادەییە پیشەییەکانیشەوە.
- لەهەر پارێزگایەک، دوو فێرخوازی بەهرەمەند لەوانەی کە لە تاقیکردنەوەی بەکەلۆریدا بەرزترین نمرەیان هێناوە، هەڵدەبژێردرێن (بەڵام لە بەغدا ٤ کەس هەڵدەبژێردرێت) و هەلی زیاتر بۆ کچە.
- کاتی ناوتۆمارکردن، داوایان لێدەکرێت هەریەکەو ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی رەسمی خوێندن "کە قابیلی گەڕاندنەوەیە" تەسلیم بکەن، لەگەڵ ٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی تەئمیناتی مانەوە لەبەشی ناوخۆیی فێرخوازان "تەنها لەوانەیان کە پێویستیان بەبەشی ناوخۆیی زانکۆ دەبێت".