سکولارشیپی دامەزراوەی هیوا | The American University of Iraq Sulaimani

Warning message

Mean Menu style requires jQuery library version 1.7 or higher, but you have opted to provide your own library. Please ensure you have the proper version of jQuery included. (note: this is not an error)

سکولارشیپی دامەزراوەی هیوا

زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی و دامەزراوەی هیوا، لەکانونی دوەمی ٢٠١٩، هەواڵی سکولارشیپێکی سەر بەدامەزراوەی هیوایان راگەیاند . ئامانج لەدروستکردنی ئەم سکولارشیپە بریتییە لەکۆمەککردنی خوێندنی ئەو فێرخوازانەی زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی کە لەڕوی ئەکادیمییەوە لیوەشاوەن و پێویستیان بەکۆمەکی داراییە. ئەم سکولارشیپە، فێرخوازانی پرۆگرامی بەکالۆریۆس و پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی دەگرێتەوە.

دەربارەی دامەزراوەی هیوا

دامەزراوەی هیوا رێکخراوێکی ناحکومییە، بارەگاکەی لەسلێمانییە لەهەرێمی کوردستانی عێراق. هیوا رەئوف و خاتو نیان عەبدوڵڵای هاوسەری کە لەبیزنسکارانی سەرکەوتوی سلێمانین، ساڵی ٢٠١٣ ئەم رێکخراوەیان دامەزراندوە. دامەزراوەی هیوا، بڕوای بەبنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێزە لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، لەڕێی کۆمەککردنی خەڵک و خەون و خولیاکانیانەوە، تا ببنە بەشێک لەکۆمەڵگەیەکی نوێی پۆزەتیف و تەندروست. لەساڵی ٢٠١٣ ەوە، دامەزراوەی هیوا کۆمەکی چەندین پڕۆژەی کۆمەڵایەتیی جۆراوجۆرو کتێبی وەرگێڕدراو و فیلمی دۆکیۆمێنتەریی کردوە، هەروەها کەرەستەی خوێندنی دابینکردوە لەسەرلەبەری ناوچەکەدا. ئەم دامەزراوەیە، بەردەوام لەهەوڵی دروستکردنی پەیوەندی و شەراکەتی نوێدایە بەو بڕوایەوە کە ئەمە کاریگەرترین رێگەیە بۆ دەستڕاگەییشتن بەگەورەترین کەرتەکانی کۆمەڵگەو فرەچەشنترینیان.

مەرجەکان:

چۆنیەتیی پێشکەشکردنی داوا:

داوا لەپێشکەشکاران دەکرێت فۆرمی داخوازی پڕ بکەنەوە لەڕێی ئۆفیسی سکولارشیپەکانەوە لەزانکۆ.

دەکرێت داوا لەدایبابی پێشکەشکاران بکرێت کە زانیاریی زیاتر پێشکەش بکەن و هەڵسەنگاندن بۆ زانیاریەکانیان بکرێت.

پرۆسەی هەلبژاردن

لیژنەیەکی هاوبەشی زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی و دامەزراوەی هیوا، لەناویاندا ئەندامانی تیمی گەشەپێدانی دامەزراوەی هیوا، بەپێی کۆمەڵێک پێوەری بابەتی و بێلایەن، ئەو فێرخوازانە دیاری دەکەن کە شاییستەی ئەوەن سودمەندببن لەسکولارشیپەکە. ساڵانە یەک سکولارشیپی زیادە دەبەخشرێت.

لەوادەیەکدا کە نابێت لە ٣١ ی کانونی دوەم تێپەڕ بکات، دەبێت فێرخوازەکە دیاری بکرێت، بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی هیوا. پێویستە لیستی ناوی پێشکەشکاران بدرێتە ئۆفیسی سکولارشیپەکان لەزانکۆ.

زانایانی دامەزراوەی هیوا