بەشی ناوخۆیی | The American University of Iraq Sulaimani

Warning message

Mean Menu style requires jQuery library version 1.7 or higher, but you have opted to provide your own library. Please ensure you have the proper version of jQuery included. (note: this is not an error)

بەشی ناوخۆیی

بەشی ناوخۆیی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی ماڵی تۆیە کە لەماڵ دوریت. ئاشناببە بە جۆر و نرخەکانیان. 

زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی، لەڕێی دەستەبەرکردنی بەشی ناوخۆیی رێکوپێک و راخراوەوە بۆ ئەو فێرخوازانەی لەدەرەوەی سلێمانییەوە روی تێدەکەن، کارێک دەکات کە فێرخواز پێی وابێت لەوڵات و شاری نوێی خۆیدایە. 

بەشی ناوخۆیی سەر بەزانکۆ، بەپێی باشترین ستانداردی جیهانی دروست کراوەو بەڕێوە دەبرێت، لەدوو ئەپارتمان پێکدێت کە لەناو زانکۆکەدان، یەکێکیان بۆ کچان، ئەوی تریان بۆ کوڕان، بەهەردوکیان چەندین شوققە دەگرنەخۆ کە جێی ٤٢٦ فێرخوازیان تێدا دەبێتەوە. ئەم شوققانە وەکو ماڵی بێوەی وەهان بۆ ئەو فێرخوازانەی لەدەرەوەی سلێمانییەوە روو لەزانکۆکە دەکەن، چونکە سەرجەم پێداویستیەکانی ژیانێکی بێوەییان تێدایە لەکەلوپەل و خزمەتگوزاری. 

بەشی ناوخۆیی (بەهەردو بەشەکەیەوە: بەشی کچان و بەشی کوڕان)، سەرپەرشتیارو یارمەتیدەری تایبەت بەخۆی هەیە کە هاوکارن لەچەسپاندنی یاساو رێسای نیشتەجێبون و هەڵسوکەوتکردن و چارەسەرکردنی گیروگرفت.

 

ئەمانە هەندێک پێشنیارن:

  • پێداویستیەکانی یەک بێدی تاکەکەسی: سەرچەف / بەتانی یان لێفە
  • پشتی
  • خاولی
  • راخەر یان بەرماڵ
  • شامپۆو سابون
  • پێداویستیی توالێت
  • قاپوقاچاخ و کەرەستەی سەر سفرە
  • ئوتو

 

  • یەک بێد بەپێداویستیەکانیەوە
  • دۆڵابێکی جلوبەرگ و دۆڵابی دیکەی زیادە بۆ شت تێداهەڵگرتن 
  • مێزێکی کۆمپیوتەر
  • تاقمێکی قەنەفە
  • مێزێکی نانخواردن لەگەڵ کورسی
  • سەلاجەیەک و موجەمیدەیەک
  • غەسالەیەکی هاوبەش
  • تەباخێک و مایکرۆوەیفێک
  • هەر ژورەو سبلیتێک

پرسیارت هەیە؟ تکایە پەیوندی بەسەرپەرشتیاری بەشی ناوخۆییەوە بکە لەڕێی

 [email protected]

نیشتەجێبون:

سەرجەم نیشتەجێبوانی بەشی ناوخۆیی، لەکاتی ناونوسکردنیاندا بۆ نیشتەجێبون لەبەشی ناوخۆیی، لەڕەوشی ئەو ژورەی کە تێیدا نیشتەجێ دەبن ئاگاداردەکرێن، لەڕێی فۆرمێکەوە کە دەیاندرێتێ (فۆرمی دیاریکردنی رەوشی ژور). ئەم فۆرمە، دەبێت لەلایەن کەسی نیشتەجێبوەوە ئیمزا بکرێت و لەماوەی ٢٤ سەعاتی پاش نیشتەجێبوندا بگەڕێندرێتەوە بۆ سەرپەرشتیاری بەشی ناوخۆیی. کەسی نیشتەجێبو دەبێت ئیمزای وەرگرتنی کلیلی ژوریش بکات. ئاگادارکردنەوەی سەرپەرشتیاری بەشی ناوخۆیی لەهەبونی دژیەکی لەنێوان رەوشی ژورەکەو زانیاریی ناو فۆرمەکەدا، لەئەستۆی کەسی نیشتەجێبوە. ئەگەر لەکاتی نیشتەجێبوندا شکاوییەک یان خراپییەک لەژورەکەدا هەبێت لەفۆرمەکەدا ئاماژەی پێ نەدرابێت ئەوا لەکاتی چۆڵکردندا تێچوی چاککردنەوەکەی دەکەوێتە ئەستۆی کەسی نیشتەجێبو.

چۆڵکردن: