ئەندازیاریی پرۆگرامسازی | The American University of Iraq Sulaimani

Warning message

Mean Menu style requires jQuery library version 1.7 or higher, but you have opted to provide your own library. Please ensure you have the proper version of jQuery included. (note: this is not an error)

ئەندازیاریی پرۆگرامسازی

پرۆگرامی بەکالۆریۆسی زانستی لەئەندازیاریی پرۆگرامسازیدا، نەوەیەک لەفێرخواز پێدەگەیەنێت کە توانای چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە پیشەسازی و حکومی و فێرکاری و رێکخستنکاریەکانی هەیە لەڕێی بەکارهێنانی ئامرازە هاوچەرخەکانی پرۆگرامسازی و دیزایینکردنەوە. پرۆگرامی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی جەخت دەکاتە سەر چەسپاندنی پرەنسیپە ئەندازیاریەکان لەلای ئەندازیارانی داهاتوی بواری پرۆگرامسازی کە دەتوانن بەباشترین شێوەی ئەندازیاری بەشداری لەکەرتە لۆکاڵی و هەرێمیەکان بکەن. چاوەڕوان دەکرێت کە فێرخوازان نەک هەر رۆڵ و کاریگەرییان هەبێت لەڕێی ئەو زانستەوە کە لەپرۆگرامەکەدا بەدەستیان هێناوە ، بەڵکو لەڕێی هەوڵە تەکنەلۆجی و زانستی و پیشەییەکانیشیانەوە پەی بەئەنجامی نوێ ببەن.

 

 

به‌شی ناوخۆیی   پرسیاره‌ باوه‌كان   په‌یوه‌ندی