ئەندازیاریی وزە | The American University of Iraq Sulaimani

Warning message

Mean Menu style requires jQuery library version 1.7 or higher, but you have opted to provide your own library. Please ensure you have the proper version of jQuery included. (note: this is not an error)

ئەندازیاریی وزە

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی زانستی لەئەندازیاریی وزەدا، تێگەییشتنی فێرخواز لەلایەنە جۆراوجۆرەکانی کەرتی وزەو پەرەپێدانی بیرۆکە داهێنەرانەکان ئاسان دەکات. بەشی ئەندازیاری، بنەمایەکی راڤەکاریی بەهێز لەزانستە ئەندازیاریەکاندا بۆ فێرخواز دەستەبەردەکات، پاڵپشت بەمەنهەجە بنەڕەتیەکەی خوێندنی زانستی ئەندازیاری و شارەزایی پراکتیکی. ئامانجی بنەڕەتیی پرۆگرامی ئەندازیاری ئەوەیە دەرچوان ببنە ئەندازیارگەلێک کە بتوانن کاری دیزایین بکەن، خزمەت بکەن، سیستمە ئەندازیاریەکان بخەنەئیش ، هەروەها توانای لەئەستۆگرتنی ئەو پۆستە پیشەییە باڵایانەیان هەبێت کە پێویستیان بەباکگراوندێکی ئەندازیاریی چڕوپڕ هەیە.

به‌ش
كۆنمره‌ی پێویست
ئامادەیی گشتی – بەشی زانستی
75%
ئەو پەیمانگانەی کە ماوەی خوێندن تیایاندا دوو ساڵە – بەشه‌كانی وزه‌ و میکانیک
80%
 
تاقیکردنەوەی ئاستی توانست لەزمانی ئینگلیزیدا
زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی و تیمی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی، پێشوازی لەفێرخوازان دەکەن لەهەر تەمەنێکدابن و سەر بەهەر نەتەوەو چینێکی کۆمەڵایەتی بن، بەمەرجێک بەرلەوەی دەست بەخویندن بکەن تاقی بکرێنەوە لەزمانی ئینگلیزیدا. بێگومان سیاسەتی وەرگرتن لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی، لەخزمەتی بەرژەوەندیی فێرخوازدا داڕێژراوە. فێرخواز بەهرەمەند دەکرێت لەسەرجەم پێداویستیەکانی سەرکەوتن لەڕێنمایی و بەرچاوڕونی بەو شێوەیەی کە لەسیستمی خوێندنی ئەمریکیدا رەچاوکراوە. پێش دەستکردن بەخوێندنی زانکۆیی "پرۆگرامی بەکالۆریۆس" دەبێت پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی بخوێندرێت کە لەسێ ئاست پێکدێت: یەکەم و دوەم و سێیەم. فێرخواز لەیەکێک لەو سێ ئاستەوە دەست بەخوێندنی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی دەکات و تەواوی دەکات، بەگوێرەی توانای خۆی لەزمانی ئینگلیزیدا کە دوای تاقیکردنەوەی دیاری دەکرێت، خۆ ئەگەر لەزمانی ئینگلیزیدا زۆرباش بێت ئەوا یەکسەر دەست بەخوێندنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس دەکات. زانکۆمان بەپێی بنەماگەلێکی دادپەوەرانە تاقیکردنەوەی توانستی لەزمانی ئینگلیزیدا کردۆتە پێشمەرج بەسەر فێرخوازەوە. فێرخواز دەتوانێت لەجیاتیی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانست لەزانکۆمان، لەسەنتەرێکی متمانەپێکراو بەشداریی تاقیکردنەوەی "تۆفڵ ئایبیتی" بکات.

 
خشتەکانی زانینی زمانی ئینگلیزی:
ئاستەکان
تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی توانست
TOEFL iBT
IELTS
بنەماکانی زمانی ئینگلیزی
0-49
0-26
0-4
ئاستی ١
50-59
27-42
4.5-5
ئاستی ٢
60-69
43-58
5.5
ئاستی ٣
70-79
59-70
6
خوێندنی هاوته‌ریب
80-90
71
6.1-6.4
بەکالۆریۆس (UG)
90-100
72-120 
6.5
 
 
کێ پێویستی بەتاقیکردنەوەی توانست نییە؟
 

 

 

به‌شی ناوخۆیی   پرسیاره‌ باوه‌كان   په‌یوه‌ندی