کتێبخانەی مۆلاکیس

کتێبخانەی مۆلاکیس چالاکانە بەشداری لە ئامانجە ئەکادیمییەکانی فێرخوازان و ئەندامانی دەستەی وانەبێژان دەکات و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پەیوەندی نێوان فێرخوازان و ئەندامانی دەستەی وانەبێژان و توێژەرانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی. کتێبخانەکەمان پابەندە بە دابینکردنی زانیاری و سەرچاوەی کوالیتی بەرز بۆ پاڵپشتیکردنی پێداویستییەکانی توێژینەوە و فێربوون لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی. کتێبخانەکە کۆمەڵێک کتێبی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ چەندین گۆڤار و کتێبی ئەلیکترۆنی. هەروەها کتێبخانەکە سەنتەرەکانی خوێندنەوە و نووسین و تاقیکردنەوە لەخۆدەگرێت لە پێناو پەرەپێدانی ئەکادیمی. کتێبخانەکە بە ناوی د. ئەثاناسیۆس مولاکیس ناونراوە وەک هێمایەک بۆ بەرزنرخاندنی ڕۆڵەکەی وەک ئەندامی دەستەی ئەمینداری زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی لە ساڵی 2010 بۆ 2013. د. مۆلاکیس لە ساڵی 2015 کۆچی دوایی کرد و میراتێکی نایابی ئەکادیمی لە دوای خۆی بەجێهێشت.

Go to Library