CGDS held a Workshop in collaboration with the KRG Ministry of Higher Education and Scientific Affairs (MoHE) and the High Council of Women’s Affairs

 
On Sunday, 24 March, CGDS initiated and facilitated a one day training workshop for the KRG gender studies centers. The workshop was coordinated and hosted by the  KRG Ministry of Higher Education and Scientific Affairs  (MoHE) in collaboration with the High Council of Women’s Affairs. To support the new gender centers, Dr. Choman Hardi and Dr. Lynn Rose introduced the main concepts and a number of key texts in the field. Representatives of 29 centers in Kurdistan universities participated in this training, held in the Conference Hall of MoHE in Erbil. This follows the ground-breaking decree by MoHE in August 2018, mandating the establishment of gender centers and gender studies in all Kurdistan universities. 
 
This intervention was a first step toward building the capacity of the gender studies centers and building a sustainable system of support. The training workshop is part of CGDS’s current EU project which works towards enhancing gender studies education in Iraq and MENA. At the end of the workshop the participants made a variety of recommendations including forming a central committee for overseeing syllabi and curriculum development, conducting group research, and supporting the centers in developing their structure and bylaws. 
 
Specifically, the outcomes of the meeting included consensus that an action plan and some centralization is necessary for developing a curriculum; that flexible syllabi should be designed that allow for a wide range of choice; that the syllabi and curricula need to include relevant Kurdish issues; that instructors and researchers in gender studies must be well-trained and invested in the material; that gender studies should incorporate critical thinking; and that universities, not just the gender centers, must be introduced to the very concept of gender and gender studies. CGDS will continue to work with the new gender studies centers as they implement these goals. 
 
 

ڕۆژی یەکشەمە، رێکەوتی ٢٤ ئازاری ٢٠١٩، بە دەستپێشخەری سەنتەری جێندەر و گەشەپێدان و بە ھاوکاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، ۆرکشۆپێکی یەک رۆژە بۆ سەنتەرەکانی جێندەر لە زانکۆکانی کوردستان، رێکخرا. سەنتەری جێندەر و گەشەپێدان بۆ پشتگیرییکردن لە سەنتەرە نوێکانی بواری جێندەر ھەستا بە ناساندنی پوختەیەک لە دەقە تیۆرییەکان و چەمکە سەرەکییەکانی بوارەکە. ۆرکشۆپەکە بە بەشداریی نوێنەری ٢٩ سەنتەری جێندەر لە هۆڵی (مەحوی)ی وەزارەت لە هەولێر، بەڕێوەچوو.

ئەم راھێنانە دوای فەرمانێکی رێچکەشکێنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بوو کە لە مانگی ئابی ٢٠١٨دا دەرچوو و بووە مایەی دامەزراندنی سەنتەرەکانی جێندەر لە ھەموو زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان. بەپێی فەرمانەکە خوێندنی جێندەر دەبێتە بەشێک لە مەنھەجی سەرجەم زانکۆکانی کوردستان.

ئەم دەستپێشخەرییەی سەنتەری جێندەر و گەشەپێدان هەنگاوی یەکەم بوو بۆ گەشەدان بە توانای بەڕێوەبەرانی سەنتەرەکان و  دابینکردنی سیستەمێکی پشتگیری درێژخایەن. رێکخستنی ئەم راھێنانە بەشێکە لە پرۆژەکەی سەنتەری جێندەر و گەشەپێدان کە یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی دەکات. ئامانجی پرۆژەکە پەرەپێدانی خوێندنی جێندەرە لە عێراق، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا. لە کۆتایی ۆرکشۆپەکەدا بەشداربووان پێشنیازی جۆراوجۆریان خستەڕوو، وەک دامەزراندنی لیژنەیەک بۆ گەشەدان بە پەیڕەو و پڕۆگرامی سەنتەرەکان، سەرپەرشتیکردنی مەنھەجی جێندەر، ڕێکخستنی  توێژینەوە بەشێوازی گروپ و یارمەتیدان و پشتگیرییکردنی بنیاتنانی سەنتەرەکان.

لە ۆرکشۆپەکەدا بە دیارییکراویی کۆدەنگیی لەسەر ئەوە ھەبوو کە پلانی کاریگەر پێویستە بۆ گەشەپێدانی پەیڕە و پڕۆگرامی سەنتەرەکان. پلانەکەش گونجاوبێت بە شێوەیەک کە سەرەڕای بوونی جۆرێک لە یەکانگییریی لەسەر مەنھەجی جێندەر، ئازادی هەڵبژاردنی دەق بە مامۆستا بدرێت. ھەروەھا پێشنیارکرا کە پێویستە مەنھەجەکە کێشە پەیوەندیدارەکان بە کۆمەڵگەی کوردیی لەخۆ بگرێت، مامۆستایان و توێژەران لەم بووارەدا ڕاهێنانی زیاتریان بۆ دابینبکرێت و لە رووی ھزرییەوە ئامادەبنپێویستە خوێندنی جێندەر بیرکردنەوەی رەخنەگرانە لەخۆ بگرێت و لەناو زانکۆکانیشدا کاری لەسەر بکرێت نەک تەنیا لەنەو سەنتەرەکاندا. سەنتەری جێندەر وگەشەپێدان بەردەوامدەبێت لە کارکردن لەگەڵ سەنتەرە نوێکانی جێندەر بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە.