NEWS

دامەزراوەی هیواو زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی مینحەیەکی نوێی خوێندن رادەگەیەنن


 



 


 


زانکۆی ئەمریکیی عێراق ، سلێمانی و دامەزراوەی هیوا ، ئەمڕۆ ،  هەواڵی دروستکردنی سندوقێکی سەر بەدامەزراوەی هیوایان راگەیاند . ئامانج لەدروستکردنی ئەم سندوقە بریتییە لەکۆمەککردنی خوێندنی ئەو فێرخوازانەی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی کە لەڕوی ئەکادیمییەوە لیوەشاوەن و پێویستیان بەکۆمەکی داراییە . مینحە نوێیەکەی خوێندن کە فێرخوازانی پرۆگرامی بەکالۆریۆس و پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی دەگرێتەوە ، کرێی خوێندن دەستەبەر دەکات .

 

لیژنەیەکی هاوبەش لەدامەزراوەی هیواو زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، لەسەر بنەمای کۆمەڵێک پێوەری بابەتی و بێلایەن کە لیژنەکە خۆی دیارییان  دەکات ، یەکەم دەستەی فێرخوازی هەڵبژارد کە هەشت کەس بون.

 

بەڕێزان هیوا رەئوف و نیان عەبدوڵڵا ، کە لەدامەزرێنەرانی دامەزراوەی هیوان ، نیوەڕۆخوانێکیان بۆ فێرخوازە هەڵبژێردراوەکانی خولی یەکەمی مینحەکە سازکرد ، تیایدا هەردو ناوبراو ئەزمونی ئەکادیمی و پیشەیی خۆیانیان بۆ فێرخوازەکان باس کرد ، فێرخوازەکانیش بەشبەحاڵی خۆیان گوزارشتیان لەهیواو ئاواتی ئایندەی خۆیان کرد .

 

دەربارەی دامەزراوەی هیوا 

 

دامەزراوەی هیوا رێکخراوێکی ناحکومییە ، بارەگاکەی لەسلێمانییە لەهەرێمی کوردستانی عێراق . هیوا رەئوف و خاتو نیان عەبدوڵڵای هاوسەری کە لەبیزنسکارانی سەرکەوتوی سلێمانین ، ساڵی ٢٠١٣ ئەم رێکخراوەیان دامەزراندوە . دامەزراوەی هیوا ، بڕوای بەبنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێزە لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ، لەڕێی کۆمەککردنی خەڵک و خەون و خولیاکانیانەوە ، تا ببنە بەشێک لەکۆمەڵگەیەکی نوێی پۆزەتیف و تەندروست . لەساڵی ٢٠١٣ ەوە ، دامەزراوەی هیوا کۆمەکی چەندین پڕۆژەی کۆمەڵایەتیی جۆراوجۆرو کتێبی وەرگێڕدراو و فیلمی دۆکیۆمێنتەریی کردوە ، هەروەها کەرەستەی خوێندنی دابینکردوە لەسەرلەبەری ناوچەکەدا . ئەم دامەزراوەیە ، بەردەوام لەهەوڵی دروستکردنی پەیوەندی و شەراکەتی نوێدایە بەو بڕوایەوە کە ئەمە   کاریگەرترین رێگەیە بۆ دەستڕاگەییشتن بەگەورەترین کەرەتەکانی کۆمەڵگەو فرەچەشنترینیان .

 

دەربارەی زانکۆی ئەمریکیی عێراق ، سلێمانی 

 

زانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، یەکەم زانکۆی ناحکومیی قازانجنەویستە لەعێراقدا کە لەسەر شێوازی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت . ساڵی ٢٠١٧ ئاهەنگی یادی دەیەمین ساڵەی دامەزراندنی خۆیی گێڕا . هەروەها یەکەم زانکۆی ناحکومییە لەهەرێمی کوردستاندا کە متمانەی حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەدەست هێناوە . حاڵی حازر ژمارەیەکی زۆر فێرخوازی گرتۆتەخۆ ، لەسەرجەم پێکهاتە نەتەوەییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان . ٣٥٪ ی فێرخوازەکانی لەڕەگەزی مێنەن .


 

سەردانی یەکەم قوتابخانەی دواناوەندی لەوەرزی بەهارەی ٢٠١٩ ی خوێندندا بۆ زانکۆمان


 

بەشی وەرگرتن لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق ، سلێمانی ، رۆژی ١٠ ی کانونی دوەمی ٢٠١٩ ، پێشوازیی لەیەکەم قوتابخانەی دواناوەندی  کرد لەوەرزی بەهارەی ٢٠١٩ ی خوێندندا ، کە هاتبون بۆ سەردانی زانکۆی ئەمریکیی عێراق ، سلێمانی .

 

فێرخوازانی قوتابخانەی دواناوەندیی نێرگز لەکەرکوک ، لەسەردانەکەیاندا بۆ زانکۆ ، گوێبیستی پوختەباسێک بون دەربارەی ئەکادیمیەکان و ژیانی فێرخوازان لەزانکۆ ، کە لەلایەن فەرمانبەرانی بەشەکەوە پێشکەشیان کرا ، بەدوای ئەوەشدا گەڕانێکیان بەناو زانکۆدا کرد . فێرخوازان هەروەها هەندێک کاتیان بەدەم گرتنی وێنەی سێڵفییەوە لەباڵکۆنێکی ئەو ئەپارتمانە ئەکادیمییە بەسەر برد کە دەڕوانێت بەسەر شاری سلێمانی و گردۆڵکە بەبەفرداپۆشراوەکاندا .

 

ئەگەر قوتابخانەکەت خوازیاری دیاریکردنی وادەیە بۆ سەردانکردنی زانکۆی ئەمریکیی عێراق ، سلێمانی ، تکایە پەیوەندی بکە بەبەشی وەرگرتن لەڕێی admissions@auis.edu.krd  یان 0770 461 5555 - 0772 773 7388.

Instagram Feed