شەراکەتی نێوان زانکۆو سەنتەری CIPE دەربارەی راهێنانی ئەکادیمیانی عێراقی

Wednesday, March 28, 2018 - 10:00

زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی، بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری پڕۆژە تایبەتییە نێودەوڵەتییەکان CIPE، خولێکی راهێنانی بۆ راهێنەرانی ئاستبەرزی عێراقی رێک خست. ئەم راهێنانە کە ئەکادیمیای پێشەنگ بۆ پەرەپێدان LAD-IQ پێشکەشی دەکات، بەتایبەتی دیزاین کراوە بۆ راهێنەران و ئەندامانی دەستەی وانەبێژی لەو زانکۆو دامەزراوانەی کە ئیش لەسەر (سیاساتی -  policy) دەکەن. خولەکە لەعەممانی پاییتەختی ئوردن بەڕێوەچو، شەش رۆژی خایاند، لە ١١ بۆ ١٧ ی مانگی ئازاری ٢٠١٨، هەوڵێک بو بۆ پەرەپێدانی ئەو رێگایانەی وانەگوتنەوە کە پشت دەبەستن بە "لێکۆڵینەوە لەکەیسی کەسی / دراسة الحالة"،  هەروەها راهێنانی ئەندامانی دەستەی وانەبێژی لەسەر ئاوێتەکردنی لێکۆڵینەوە لەکەیسی کەسی ، بەکاری وانەبێژی، بەشێوەیەکی کارا.

شایانی باسە کۆی تێچوی خولەکە، لەلایەن سەنتەری  CIPE و زانکۆی ئەمریکیی سلێمانییەوە دابین کرا، بەکۆمەکی سەخاوەتمەندانەی دامەزراوەی NED.

لەخولەکەدا بیست کەس لەئەندامانی دەستەی وانەبێژی و راهێنەران، لەناوچەی جۆراوجۆری عێراقەوە،  بەشدارییان کرد، لەناویاندا ئەندامی دەستەی وانەبێژی لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی مەمیلان حەسەن – وانەبێژ لەبەشی کارگێڕیی کار. لەکۆتایی خولەکەدا بەشداربوان راسپێردران بۆ پێشکەشکردنی پوختەیەک دەربارەی چۆنیەتیی گوتنەوەی کەیسی کەسی.

دەبێت بگوترێت کە زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی، خولی داهاتوی راهێنانەکە، ئەم هاوینە لەحەرەمی زانکۆ لەسلێمانی بەڕیوە دەبات.