دیاریکردنی "کریستین ڤان دین تۆرن" وەک بەڕێوەبەری نوێی جێبەجێکار بۆ پەیوەندییە دەرەکیەکان و سیاسەت

Sunday, November 12, 2017 - 14:30

٧ ی نۆڤمبەری ٢٠١٧ (سلێمانی – هەرێمی کوردستانی عێراق): "زانکۆی ئەمریکی لەعێراق – سلێمانی" ئەمڕۆ رایگەیاند کە خاتو "کریستین ڤان دین تۆرن" ی دیاری کردوە وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار بۆ پەیوەندییە دەرەکیەکان و سیاسەت . ئەم هەڵوێستە نوێیە دەریدەخات کە زانکۆکە پابەندە بەکۆمەککردنی فێرخوازانی ئێستاو داهاتویەوە ، لەڕیی پەرەپێدانی شەراکەت و پرۆگرامی ئەکادیمی و توێژینەوەی نوێ و بەردەوامەوە ، لەسەر هەردو ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی .

خاتو "کریستین ڤان دین تۆرن" لەم پۆستە نوێیەیدا ، سەرکردایەتیی ئەو هەوڵ و کۆششانە دەکات کە لەپێناوی بنیاتنان و فراوانکردنی پەیوەندیەکانی زانکۆ بەگەڕ دەخرێن ، بەهیوای دروستکردنی هاوپشتی لەنێوان کەسانی خاوەن بەرژەوەندی لەکەرتی تایبەتی و رێکخراوە حکومیەکان و بڕیارسازان لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا . "کریستین" هەروەها کار دەکات وەک رێکخەری سەرەکیی کاروبارەکانی زانکۆ لەلای حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکان . بەردەوامیش دەبێت لەسەر کارەکەی وەک بەڕێوەبەری "پەیمانگەی لێکۆڵینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان" ی سەر بەزانکۆکە ، کە دیداری ساڵانەی سلێمانی بەڕێوە دەبات ، دیداری ساڵانەی سلێمانی یەکێکە لەڕوداوە سەرەکیەکانی عێراق و ناوچەکە کە بایەخ دەدات بەتاووتوێکردنی سیاسەتی گشتی لەعێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

خاتو "کریستین ڤان دین تۆرن" هەشت ساڵە لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی کار دەکات ، سەرەتا وەک ئەندامی دەستەی وانەبێژی کاری دەکرد ، پاشان وەک بەڕێوەبەری پەیمانگەی لێکۆڵینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان ، زمانی عەرەبی دەزانێت و پێی دەدوێت ، خاوەنی نوسینە لە :

Foreign Policy, Carnegie’s Sada, War on the Rocks, Iraq Oil Report, Inside Iraqi Politics, Daily Beast and Niqash .

خاتو "کریستین ڤان دین تۆرن" خاوەنی بڕوانامەی MA ە لەمێژوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا "لەزانکۆی ڤێرجینیا بەدەستی هێناوە" ، هەروەها خاوەنی بڕوانامەی BA ە لەمێژودا "لەزانکۆی واشنتۆن و Lee بەدەستی هێناوە"  . پێشتر لەفەیلەقی ئاشتیی ئەمریکی لەمەغریب کاری کردوە .

 

بۆ ئاگاداربون لەنوێترین هەواڵ و زانیاری دەربارەی زانکۆکە ، سەردانمان بکە لەفەیسبوک  یان لەتویتەر

یان سەردانی وێبسایتی زانکۆکە بکە : www.auis.edu.krd

بۆ کۆمەککردن بەزانکۆکەو فێرخوازانی "ئەگەر ئارەزوی کارێکی وەهات هەبو" سەردانی پێگەی ئەلیکترۆنیی "دامەزراوەی زانکۆی ئەمریکی" بکە 

یان پەیوەندی بەئۆفیسی سەرۆکەوە بکە :president@auis.edu.krd

بۆ کاروباری میدیایی ، پەیوەندی بە "بژار بۆسکانی – راوێژکاری کاروباری میدیایی و پەیوەندییە گشتیەکان" ەوە بکە ، لەڕێی ئەم ئیمەیلەوە : bzhar.ali@auis.edu.krd یان لەڕیی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە : 964 (0) 770-152-1893