کارتی رێکخستنی هاتوچۆی دەرچوانی زانکۆ بۆ حەرەمی زانکۆ | The American University of Iraq Sulaimani

کارتی رێکخستنی هاتوچۆی دەرچوانی زانکۆ بۆ حەرەمی زانکۆ

 

لەماوەی یەک مانگی پاش تەخەڕوجکردنیاندا ، فێرخوازانی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، دەبنە خاوەنی کارتی هاتوچۆی تایبەت بەخۆیان بۆ ناو زانکۆ . ئەم کارتانە رێگە دەدەن بەدەرچوانی زانکۆکە کە هاتوچۆی زانکۆکە بکەن و ئامادەی بۆنە جۆراوجۆرەکانی ببن . ئەم سیاسەتە دەرچوانی  ماستەری کارگێڕیی کارو بەکالۆریۆسیش دەگرێتەوە . 

دروستکردن و گۆڕینی کارتی هاتوچۆی دەرچوان بۆ زانکۆ :

زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، لەسەر داوای دەرچوان خۆیان ، کارتی هاتوچۆی زانکۆیان بۆ دروست دەکات .

ئەگەر دەرچوی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانییت ، دەتوانیت کارتی تایبەت بەخۆت دەستەبەر بکەیت ، پاش تەسلیمکرنی بڕی ٢٠ دۆلار رەسم ، لەئۆفیسی خزمەتگوزاریی پیشەیی .

پێویستە سەرجەم دەرچوانی زانکۆکە ، هەر لەدەرچوانی کۆرسەکانی دیسێمبەری ٢٠١٤ ەوە تا دوایی ، کارتە زانکۆییەکانیان (کارتی فێرخواز)  بگەڕێننەوە بۆ زانکۆ ، لەجیاتیی ئەو (کارتی هاتوچۆی زانکۆ) ی تایبەت بەخۆیان وەربگرن .

(کارتی هاتوچۆی زانکۆ) تەنها ٢ ساڵ بەکاردێت ، دوای ئەوە بەسەر دەچێت ، پاش بەسەرچونیشی دەبێت بگەڕێنرێتەوەو دانەیەکی تازە دەربهێنرێت ، بەڵام دەبێت بڕی  ١٠ دۆلار رەسمی لێبدرێت .

هەر دەرچویەک بیەوێت کارتەکەی (کارتی هاتوچۆی زانکۆ) بەهۆی خراپبونیەوە نوێ بکاتەوە ، دەتوانێت کارتە خراپبوەکە بگەڕێنێتەوەو دانەیەکی نوێ دەربهێنێت ، بەڵام دەبێت بڕی ١٠ دۆلاریتر رەسمی لێبدات ، بەڵام لەحاڵەتی بزرکردنی کارتەکەی یان فەوتاندنیدا ، ئەو بڕە پارەیەی کە دەبێت بۆ دەرهێنانی کارتێکی نوێی هاتوچۆی زانکۆ وەکو رەسم بیدات  ٢٥ دۆلارە . 


روخسەتی هاتنەژورەوە بۆ زانکۆ :

کارتی هاتوچۆی زانکۆ ، رێگا بەهاتوچۆی دەرچوان دەدات بۆ ناو زانکۆ ، لەکاتی دەوامی زانکۆو بۆنە تایبەتیەکاندا .

لەکاتی چونەژورەوەدا بۆ ناو زانکۆ ، دەبێت ئەم کارتە پیشانی کارمەندانی پرسگە بدرێت ، بەڵام هاوکات دەبێت هەویەیەکیشیان پیشان بدرێت کە وێنەیەکی شەخسیی فێرخوازی دەرچوی پێوە بێت .

کارتی هاتوچۆی زانکۆ رێگای ئەم شتانە بەدەرچوان نادات :

  • شەومانەوە لەبەشی ناوخۆیی فێرخوازان .
  • راگرتنی ئۆتۆمۆبێل لەگەراجی تایبەتیی زانکۆدا .
  • هێنانەژورەوەی مەوادی قەدەغەکراو بۆ ناو حەرەمی زانکۆ .
  • هێنانەژورەوەی ئەندامانی خێزان بۆ ناو زانکۆ بەبێ پرسی پێشوەختە .

دروستکردن و گۆڕینی (کارتی راگرتنی ئۆتۆمبێل) بۆ دەرچوان :

دەرچوانی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، لەسەر داوای خۆیان ، دەتوانن ببنە خاوەنی (کارتی راگرتنی ئۆتۆمبێل) لەگەراجی زانکۆدا . بڕی ٢٠ دۆلار رەسمی دەرهێنانی ئەم کارتەیە ، کارتەکە تەنها ٢ ساڵ بەکاردێت ، دوای ئەوە بەسەر دەچێت ، پاش بەسەرچونیشی دەبێت بگەڕێنرێتەوەو دانەیەکی تازە دەربهێنرێت ، بەڵام دەبێت دوبارە بڕی ٢٠ دۆلار رەسمی لێبدرێت . 

ئۆفیسی بەرپرس لەهەماهەنگیکاری لەناو زانکۆ ، سەرپەرشتیی دروستکردن و بەخشین و گۆڕینی ئەم کارتە دەکات . کارتەکە لەسەر داوای فێرخواز دروست دەکرێت و دەدرێت . ئەم کارتە ناکەوێتە بریی (کارتی هاتوچۆی دەرچوان بۆ زانکۆ)  ، واتە هەمو دەرچویەکی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، ئەگەر بیەوێت بەئۆتۆمبێلی تایبەتیی خۆیەوە بێتە ناو زانکۆ ، دەبێت کارتی راگرتنی ئۆتۆمۆبێل و کارتی هاتوچۆی زانکۆو هەویەیەکی تایبەتییشی پێبێت کە وێنەی شەخسیی خۆیی لەسەربێت و پیشانی کارمەندانی پرسگەیان بدات .

پێویستە بەسینەیەکی فراوانەوە کارتی راگرتنی ئۆتۆمۆبێل پیشان بدرێت لەکاتی راگرتنی ئۆتۆمۆبێل لەگەرجی زانکۆدا جا لەهەر کاتێکدابێت ، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانرێت کە ناهێلرێت ئۆتۆمۆبێل شەو و رۆژ لەسەر یەک لەگەراجی زانکۆدا رابگیرێت .