دەربارەی پڕۆگرامەکانی بڕوانامەی پیشەیی

PDI Professional Certificate Programs

پڕۆگرامەکانی بڕوانامەی پیشەیی PDI

ئەم پڕۆگرامە خوێندنێکی چڕوپڕو پوخت پێشکەشی فێرخوازانی پیشەوەر دەکات بۆ یارمەتیدانیان لەبەرەوپێشبردنی پیشەکانیاندا.

ئەم پڕۆگرامە بەتایبەتی بۆ کارگێڕان ، پیشەوەران و بەڕێوەبەرانی کاروباری بازرگانی داڕێژراوە .

مەبەستی پرۆگرامەکانی بڕوانامەی PDI  ئەوەیە یارمەتیی ئەوان بدات بۆ ئەوەی  ببنە رێکخەرو وتەبێژو کەسانی دیارو کاریگەر .

PDI سێ  پڕۆگرامی بڕوانامەبەخشین پێشکەش دەکات : سەرکردایەتی ، رێکخستنی پڕۆژەو بەڕێوەبردنی کاروباری دارایی .

لەبەڕێوەبردنی ئەم پرۆگرامانەدا کەرەستەو پێداویستیی نوێ بەکاردەهێنرێت و پشت دەبەسترێت بەباشترین شێوازی  راهێنان .

کۆرسەکان لەلایەن وانەبێژانی خاوەن ئەزمونەوە دەوترێنەوە .

وانەکان بەشێوەیەک داڕێژراون کە دەست بدەن بۆ ئامادەکردنی بەشداربوان بەرەو بڕینی تاقیکردنەوەی ترو بەدەستهێنانی بڕوانامەیتر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەبواری : سەرکردایەتیکردن ، بەڕێوەبردنی پڕۆژە ، بەڕێوەبردنی کاروباری دارایی و ژمێریاری و کارگێڕی .

پڕۆگرامەکانی بڕوانامەی PDI ، دەکرێت وەک هەنگاوی یەکەم بەرەو بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر (لەزانکۆی ئەمریکی - سلێمانی) بدرێنە ئەژمار .

بۆ رەوانەکردنی هەر پرس و راوێژێک یان وەرگرتنی هەر زانیارییەک ، لەڕێی ئەم ئیمەیلەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن : pdi@auis.edu.krd
یان لەڕێی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە : ٩٦٠٥٥٧٨٠٧٧٠
یان راستەوخۆ سەردانی ئۆفیسی پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی بکەن لەناو بینای زانکۆی ئەمریکی  لەسلێمانی .
یان سەردانی لاپەڕەی PDI بکەن لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک .