بـەشــدار بـە

 

لێرە دەتوانى گوزەرێک بکەیت بە شێوازى بـەشدار بوون لە ناوەندى هـەلى کـار لە زانکۆى ئـەمەریکى لە کوردستان- عێراق

بۆ خوێندکارانى ئایندە:

بۆ ئەو خوێندکارانەى بە نیازن لە ئایندەدا ببنە خوێندکارى زانکۆى ئـەمەریکى لە کوردستان- عێراق، ناوەندى هـەلى کـار لە زانکۆى ئـەمەریکى ئامادەیە کە یارمەتیت بدات بۆ گەیشتن بە بە بەزرترین ئاست، بە دابینکردنى دەرفەتى گەشـەکردن و بەرەو پێش چوون، چ لە ئاستى کەسێتى یان پیشـەوەرى. بۆ ئەم مەبەستە و بۆ زانیارى زیـاتر سـەبـارەت بـە شێوازى پێشکەشکردنى داواکـارى وەرگرتن لە زانکۆى ئـەمەریکى لە کوردستان- عێراق سـەردانى پـەڕەى بەشى بەڕێوەبردن  بکە و ببە بە بەشێک لە چالاکى و بۆنـەکـانى زانکۆى ئـەمەریکى.

بۆ خوێندکـارانى ئێستا:

خزمەتگوزارى هـەلى کـار لێرەیـە بۆ یارمەتیدانى ئێوە بۆ گەشـە پێدانى نەخشـەى کـارتان، رێکخستنى سیڤى، وە هـەروەهـا رێنمایی و چاودێرى ئێوە لە قۆناغى ئـەکادیمى و پاشانیش لە رێڕەوى پیشـەوەریتان. هـەروەها بۆ دابینکردنى هـەلى کـار و دەرفەتى خوێندنى بالاتر، سەردانى پـەڕەى هـەلى کـار لە زانکۆى ئـەمەریکى بکە بۆ زانیارى زیاتر یـەبارەت بە کارى بەردەستى ئێستا و خولى راهێنانى پیشـەوەرى، خوێندنگا و زانکۆکان، خوێندن لە دەرەوەى ولات، هـەروەها سـەبارەت بە وەرگرتنى دەرفەتى  هاورێیەتى خوێندن (زمـالە) .. هتد.

بۆ زانیارى زیاتر و دانانى کاتى چاوپێکەوتن لە گەل ناوەندى هـەلى کـار، پـەیوەندى بکە بە بەڕێوەبـەرى ناوەندەوە:

Email: oliver.keels@auis.edu.krd

Office: A-B1-37


بۆ هـاوکـارانى زانکۆ:

لە زانکۆى ئەمەریکى، رێگـاى زۆرو زەوەند بۆ کۆمپـانیاو رێکخراوەکان فـەراهەم کراوە یۆ پـەیوەندى کردن بە ناوەندى هـەلى کـارەوە بۆ رێکخستنى خوێندکـاران و پشتیوانی کردنى ئـەرکەکانى زانکۆ.

رێکخستن:

خـاوەن کـارى بـەڕێز، ئەگـەر پێگـەى کـارى خاڵیت هـەیەو دەتەوێـت کەسێک پڕى بکەیتەوە تکـایە زانیارى تەواوسـەبارەوت بەو پێگە خاڵیانە بنێرە بۆ ناوەندى هـەلى کـار لە زانکۆى ئـەمەریکى. ئێمە بۆ خۆشحاڵییەوە دەیخەینە بـەر دیدەى بۆردى هـەلى کـارى زانکۆى ئـەمەریکى و پاشـان رایدەگـەیەنیین بە خوێندکـاران و دەرچووانى زانکۆکەمان. ئـەگـەر ئێوە بـەنیازبن کە پێگـەى زیـاتر لە کـارەکانتانا پڕبکەنەوە، ئـەوا ئێمەش بە خۆشحـاڵییەوە کات و رۆژ بۆ ئێوە وخوێندکـاران دیـارى دەکـەین تاوەکو هـەردوولا دیدارو چـاوپێکەوتن ئـەنجـام بدەن لە نێو کـەمپى زانکۆدا. ئێمە بۆنەى تایبەت بەو دیدارە ٍساز دەکـەین کە ئێوەو خوێندکـاران تێیدا دەتوانن راستەوخۆ چاوپێکەوتن و گفتوگۆى زیاتر ئـەنجام بدەن ئەمەش بۆ هـەردوولا دەرفەتى ئاشنابوونى زیاتر دەرەخسێنێت.

خولى راهێنانى پیشـەیی:

زانکۆى ئـەمەریکى لە کوردستان- عێراق بە خۆشحاڵییەوە هـاوکـارى ئەو کۆمپانیا و رێکخراوانە دەکات کە ئامادەن بۆ پێشوازى لە خوێندکـارآ ى زانکۆکەمان بە مەبەستى خولى راهێنانى پیشـەیی. ئەمەش دەرفەتێکى گـرنگە بۆ راهێنان و یاریدەدان و وەرگرتن بۆ ئەو کـاتەى کە پێویستتان بە کـارمەندى تەواوکات (full time) دەبێت . هەروەهـا رێگـەیەکى خێراو  کارایـە بۆ خزمـەت بە کۆمـەڵگا.

ئـەگـەر ئێوە ئامادەن بۆ پێشوازى لە خوێندکاران، تکایـە پـەیوەندى بکە ن بە ناوەندى هـەلى کـارەوە. ئیمە داوادەکەین کە گرێبەستێک ئـەنجام بدەن یەە سـەبارەت بە ئەرک و بەرپرسیارێتى (......) راهێنـەر. هەروەها سەبارەت بە رێکخستنى کـات بۆ داواکارییـەکان ، ناوەندى هـەلى کـار ئەو کارانە بە خوێندکاران رادەگەیەنێت و داواکارى خوێندکاران کۆ دەکاتەوە و ئامادەى دەکات بۆتان بۆ پێداچوونەوە. ئێمە بـەرنامەمان هەیە بۆ خولى راهێنانى هاوینەو زستانەى خوێندکاران.

پێشـانگـاى کـار:

هـەموو سـاڵێک لە مانگى نیسـاندا و لە نێو کەمپى زانکۆدا ، زانکۆى ئـەمەریکى لە کوردستان- عێراق هەڵدەستێت بە پێشوازى کردن لە پێشـانگـاى کار بۆ خوێنکـاران و دەرچووانى. ئێمـە بە خێرهـاتنى هـاوکـارانى زانکۆ دەکـەین کە راستەوخۆ کـارەکانیان نمایش بکەن لەو بۆنەیەدا. هـەروەها لە لایـەکى ترەوە بۆ رێکخستن و خستنە رووى دەرفەتێکى گونجاو بۆ سپۆنسـەریى.

تۆمـارکردن لەم پێشـانگـایە، بە گشتى لە مانگى کانونى دووەمدا ەبێت.

بـەرنامەى ئـەندامێتى:

لە بۆنـەیەکى ساڵانەدا کە 9 مانگ دەخـایەنێـت، خوێندکـارە هەڵکەوتووەکـانى زانکۆى ئەمەریکى چاویـان دەکەوێت بە رێنوێنەرەکانیان لە کۆمـەڵکەى کارى نێوخۆییدا. بۆ سوود وەرگرتن لە کرۆکى کارەکان و بەدەستهێنانى شارەزاییى و تایبەتمەندى. لەرآ ى رێنوینەرەکانەوە، خوێندکاران دەتوانن زانیارى تەواو وەربگرن لەسـەر چۆنێتى دەست کردن بەکار و گەشـە پێدانى. ئێمە بـەردەوام پێشـوازى لە رێنوێنـەرى نوآ دەکـەین لە هـەردووو رەگـەز، کە هەڵکەوتوون لەو بوارانـەى خوێندکـارانى زانکۆى ئـەمەریکى لە کوردستان- عێراق هـان دەدات بۆ چوونە نێو مـەیدان، بە مەبەستى رێنوێنى و ئاراستەکردنى تواناى خوێندکارى زانکۆکەمان  لە بوارى کار و چالاکى بازرگـانى داـ ئەو خوێندکارانەى دەیانەوێت ئایندە بونیاد بنێن بۆ پیشـەکانیان و پێشـڕەوى کار بن لە ئایندەدا.

بە بوون بە رێنوێنـــەر، تۆ دەبێت بـە:-

  • ئاشنا بەو بەهرەو توانایانەى لە ئایندەدا کارەکەت بەرەو پێش دەیـەن و دەوڵەمەندى دەکەن لێهاتوویی خۆیان.
  • هۆکـارى بەرفراوانى کارەکەت، بە پەیوەست بوون بەو کەسـانەى لە ئایندەدا چاوەڕوان دەکرێـت بەشێک بن لە ئێوە.
  • گەشـە پێدەرى توانستى پێشـڕەوى خۆت لە رآ ى بونیادنانى تواناى رێنوێنى کراوانتەوە.
  • بە دەست هێنـەرى بیرو بۆچوونى نوآ و دیدگاى تازە لە بوارى پیشـەوەریتدا.

ئـەگـەر پێت خۆشـە ببیتە رێنوێنـەر/ ئەوا پەیوەندى بـکە بـە:

Email: oliver.keels@auis.edu.krd

Office: A-B1-37