ناوەندى خزمەتگوزارى هـەلى کـار

نـاوەندى هەلى کـار لە زانکۆى ئەمەریکى خزمەتگوزارى هەلى کار و هەروەهـا سـەرپەرشتى کردن و میواندارى کـاروبارى کارى کاتیى و هەمیشـەیی بۆ خوێندکارانى ئیستا و دەرچووانى پێشووى زانکۆ دەستەبـەر دەکات.

سـەرپەرشتى کردنى هەلى کـار بۆ دەرچووان

ئێمە هـاوکـارى هەموو خوێندکارێک دەکەین بۆ شێوازى پڕکردنەوەى قۆرمى کار و رێکخستن و کۆکردنەوە و چاوپێکەوتنى کـارى و هەڵسـەنگـاندنى ئاست و تواناکـانیان و پێشکەشکردنى رێنمایی پێویست  بۆ ئـەو خوێندکارانەى کە هەلى کـاریان بۆ دابین کراوە.

بە سـەردانى ئۆفیسى ئەم ناوەندە یان بـە ئاگـادارکردنەوەى پێشوەخت بە مەبەستى چـاوپێکەوتن، خوێنکـار دەتوانێت ئاگـادارى رەوتى بەرەو پێش چوونى سیڤیـەکەى بێت و لە رآ ى ( پرۆژەى راپـەراندنى هەلى کارى خوێنکـار)ەوە، ئاگـادارى چـەندین بابەتى ترى پەبوەست بە هەلى کارەوە بێت.

نـاوەندە هەلى کـار سـەرچـاوەیـەکى بەهێزى دۆزینەوەى هەلى کـار و پرۆژە و مەشق و راهێنانى خوێندکارانە لە زانکۆى ئەمەریکى. ئێمە لەم ناوەندە پەیوەندى بە خویًنکارانى ئیستا و دەرچووانەوە دەکەین بە مەبەستى دابینکردنى هەلى کار بۆیان لە بـەرزترین ئاستدا لەم هـەرێمەدا. لە رآ ى دەستەى باڵاى ئـەم ناوەندەوە و بە پآ ى بەرنامە کارو بارەکانیان رێک دەخـەین.

و ئێمە خوێندکار دەخەینە نێو کار و پرۆژەى کـاراوە. وە هەلى کارى هاوینە فەراهـەم دێنین بۆ ئـەو خوێندکـارانەى کە تەنها دەتوانن بە شێوەیەکى کاتى لە هـاوین و لە کاتى پشویاندا کـار بکـەن.  لەم بوارانەدا: کە بوارى نەوت و گـاز، بـانکدارى و رۆژنامەوانى دەگرێتەوە.

ئێمە بـەردەوام بە ساز کردنى ۆرکشۆپ بۆ چـەند بابەتێکى گرنگى وەکو چۆنیتى نووسینى سیڤى، شێوازى چاو پێکەوتن،  سـەرپەرشتى خوێنکار دەکەین تاکو دەچێتە شوێنى کـارى خۆى لە ناوخۆ و لە دەرەوەى وڵات.  هـەروەها بۆ ئاشنا بوون لەگەلڕ چۆنێتى دەست کردن بە پرۆژە بچووکەکان. ئێمە میواندارى کەسـڕنى تایبەتمەند و پرۆفیشنالڕ دەکەین بۆ ناو زانکۆى ئـەمەریکى تاوەکو لە نزیکەوە خۆیـان چـاویان بە خوێنکـاران بکەوێت و زانیارى پێویستیان پێشکەش بکەن وە هەروەها لە ئاست و تواناکانى ئەو خوێنکـارانە  شـارەزا بن کە هەلى کـاریان بۆ دابین کراوە.