Thursday, September 20, 2018 - 17:15
بەشی خزمەتگوزارییە فێرخوازیەکان لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی، رۆژی ١٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، یەکەم وۆرکشۆپی پیشەیی خۆیی لەناو ساڵی ٢٠١٨ – ٢٠١٩ دا، بەڕێوە برد. وۆرکشۆپەکە لەلایەن خاتو کاتی مەکگارد – بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزارییە فێرخوازیەکانەوە سەرپەرشتی کرا. تیایدا فێرخوازان تاووتوێی رەوشی کەسی و تایبەتیی خۆیانیان کرد، بەمەبەستی دڵنیابون لەهەڵبژاردنی ئەو پسپۆڕییە سەرەکییەی کە لەگەڵ ئامانجە پیشەییەکانی ئایندەیاندا گونجاو دێتەوە.