فێرخوازانی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی لەڕۆژی عاشورادا خواردن بەسەر هەژاراندا دابەش دەکەن

Thursday, September 20, 2018 - 15:00

 

ئەندامانی یانەی یەکێتی کە زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی سەرپەرشتیی دەکات، رۆژی ١٢ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، هەڵمەتێکی کۆمەککۆکردنەوەیان لەحەرەمی زانکۆ بەڕێوە برد، بەمەبەستی دابینکردن و پێشکەشکردنی خۆراک بەسەر خەڵکانی هەژاری ناو شاری سلێمانیدا.

ئەندامانی یانەکە، دەستیان کرد بەفرۆشتنی بریانی و شیرینی و چەند خواردنێکی تر لەناو کافتریای زانکۆدا، بەو شێوەیە بڕێک پارەیان کۆکردەوەو بەکاریان هێنا بۆ کڕین و ئامادەکردن و گەیاندنی ٣٠٠٠ جێ خواردن بۆ پەنابەران و ئاوارەکانی ناوچەکە لەیادی عاشورادا.

محەممەد ئەلتەییب – ئەندامی یانەکە، وتی: "مرۆڤایەتی لەسەروی هەمو پرەنسیپەکانەوەیە". هەروەها وتی: "ئێمە سەر بەپاشخانی کۆمەڵایەتیی  جۆراوجۆرین، لەپێناوی هاوکاریکردنی خەڵکانی هەژاردا یەکمانگرتوەو کۆبوینەتەوە...ئەم گردبونەوەو یەکانگیرییە نیشانەی یەکگرتوییە، ئەم پەیامە پێمان دەڵێت: وێڕای جیاوازیی پاشخانی کۆمەڵایەتیمان مرۆڤایەتی بەسە بۆ یەکخستنمان".

شایانی باسە یانەی یەکێتی ساڵانە چەندین چالاکی بەڕێوە دەبات ، لەوانە: بەهارە گەشتی ساڵانە، کە ئەمە دەبێتە باییسی یەکخستنی ریزی فێرخوازان و پتەوترکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی نێوانیان لەناوەوەو دەرەوەی زانکۆ.