بەخێرهێنانی فێرخوازان لەوەرزی بەهارەی خوێندنی ساڵی ٢٠١٨ دا

Monday, January 22, 2018 - 10:15

بەڕێز جێڤری گریسک – راگری کاروباری فێرخوازان لەزانکۆ بەخێرهاتنی فێرخوازان دەکات لەوەرزی بەهارەی خوێندنی ساڵی ٢٠١٨ دا.

فێرخوازانی زانکۆ سەرلەنوێ دەگەڕێنەوە بۆ دەستکردن بەوەرزی بەهارەی خوێندنی ساڵی ٢٠١٨ . بەدرێژایی وەرزی پێشوی خوێندن چەند ئاستەنگییەک روبەڕوی فێرخوازان و ئەندامانی دەستەی وانەبێژی و فەرمانبەران بونەوە ، بەڵام بەگەشبینی و دڵخۆشییەکی گەورەوە لەساڵی ٢٠١٨ دەڕوانین . فیرخوازانی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی (APP)  ییش گەڕانەوە بەر وەرزی نوێی خوێندنیان و پێیان نایە ناو هەفتەی دوەمی خوێندن ، هەمو بەتەمای وەرزە خوێندنێکی سەرکەوتو و پڕ بەرهەمین. وەک هەمیشە ، وەرزی بەهارەی خوێندن وەرزە خوێندنێکی پڕ لەدەرس و دەورو بۆنەی خۆش خۆش دەبێت ، وەکو بۆنەی "رۆژی یانەکان" کە لەچواری شوباتدا ساز دەکرێت ، هەروەها هەفتەی هونەر ، پێشانگای رەخساندنی هەلی کار ، هەفتەی کەمکردنەوەی ماندوێتی ، کە سەرلەبەریان لەمانگی نیساندا بەڕێوە دەچن .

هەمیشە لەپەیوەندیدابە لەگەڵ کۆمەڵگەی زانکۆ ، لەڕێی هەژمارەکانمانەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان :

 AUIS Official, AUIS Student Services, AUIS Dean of Students:فەیسبوک
AUIS Newsتویتەر 
 AUIS Eagles, AUIS Student Services: ئینستاگرام

"ئۆفیسی خزمەتگوزارییە فێرخوازیەکان" بەردەوام دەبێت لەڕەوانەکردنی "هەواڵەکانی هەفتە" بۆتان لەڕێی ئیمەیڵەوە ، رۆژانی یەکشەممە هەواڵی تایبەت بەبۆنەو چالاکیەکانی هەفتە ، رۆژانی دوشەممەش هەواڵی خزمەتگوزارییە پیشەییەکان ، رەوانە دەکات بۆتان . لەبەر رۆشنایی ئەو سەرنج و تێبینیانەدا کە پێشکەشتان کردوین ، حاڵی حازر خەریکی نوێکردنەوەو باشترکردنی شێوازی پەیامە هەواڵیەکانین .

خوێندنی زانکۆیی رەنگە ماندوێتیی تێدا بێت ، بەڵام جۆرەها شت لەبەردەستدان بۆ هاوکاریکردن لەدابینکردنی وەرزە خوێندنێکی دروست و گونجاودا . هەوڵ بدە دەستت بە "ئۆفیسی خزمەتگوزارییە فێرخوازیەکان" رابگات بۆ پەیداکردنی زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە .

گورجوگۆڵبە لەکارکردن و بەشداریکردنداو دروشمەکەمانت هەمیشە لەبیربێت : ئەمڕۆ فێر ببە ، سبەی رابەربە .