یانەی فێرخوازیی "TAG" فێستیڤاڵێک بەمەبەستی سودمەندکردنی ئاوارەو پەنابەران سازدەکات

Tuesday, July 3, 2018 - 17:00

 

بەهاوکاریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی پەنابەرانی عێراقی "IFIR" ، یانەی "TAG"  کە یانەیەکی فێرخوازییە لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، رۆژی ٢٩ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ، لەپارکی ئازادی ، فێستیڤاڵی ژیانەوەی سازدا ، کە ئامانج لێی سودمەندکردنی ئاوارەو پەنابەران بو .

ئامادەبوانی فێستیڤاڵەکە چێژیان لەمۆسیقای زیندو و کۆشکەکانی خواردن و هیتر وەرگرت .

داهاتی فێستیڤاڵەکە دەچێتە سندوقێکەوە کە تەرخان کراوە بۆ کۆمەککردنی ئاوارەو پەنابەران و دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بۆیان .

کلیکی ئێرە بکە بۆ بینینی تەواوی ئەلبومی Facebook